fadhill commited on
Commit
c4af9f0
·
verified ·
1 Parent(s): f6fbe5d

Delete code (1).txt

Browse files
Files changed (1) hide show
  1. code (1).txt +0 -14
code (1).txt DELETED
@@ -1,14 +0,0 @@
1
- [
2
- {
3
- "messages": [
4
- {
5
- "role": "user",
6
- "content": "تکایە دەقی تەواوی وانەی یازدەیەم: 'بەزەییهاتنەوە بە گیانەوەراندا' لە کتێبی خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی سێیەم بنووسە، لەگەڵ چالاکی و مەشقەکان."
7
- },
8
- {
9
- "role": "model",
10
- "content": "وانەی یازدەیەم\nبەزەییهاتنەوە بە گیانەوەراندا\n\nپێغەمبەر (درود و سڵاوی خودای لێ بێت) فەرموویەتی:\n(فِي كُلِّ كَبِدٍ رَطْبٍ صَدَقَةٌ).\n(دەتوانرێت بەرامبەر بە هەموو گیانلەرێک خێر و چاکە بکرێت).\n\nدایکی (بانۆ) هەموو شەوێک پێش نوستن چیرۆکێک بۆ منداڵەکانی دەگێڕێتەوە.\nشەوێک لە شەوانی زستاندا ئەم چیرۆکەی خوارەوەی بۆ گێڕانەوە:\nپیرەژنێک بێچووە پشیلەیەکی هەبوو، ڕۆڵەکانم بیر و ڕاتان بەرامبەر پشیلە چۆنە و چییە؟\n(بانۆ) گوتی: ئای دایکە چەند جوانە، چاوەکانی چەند جوانن!\nبەهزاد گوتی: ئای دایکە چەند خۆشم دەوێت؟ پەلە کە چیرۆکەکەمان بۆ تەواوبکە.\n\nدایکەکە گوتی: ڕۆڵەکانم، پیرەژنەکە پشیلەکەی خۆش نەدەویست، ڕۆژێکیان لێی پەست بوو لە ژێرزەمیندا بەندی کرد.\nسۆز: ئاخ، ئەی بەستەزمان.\nبانۆ: دایکە بۆ بەم شێوەیە دڵڕەق بوو؟\nبەهزاد: ئەی پشیلە بەستەزمانەکە چی کرد؟\nدایکەکە: لە برساندا دەیماواند، ئەی گوت: میاو، میاو ((ماو، ماو)).\nپیرەژنەکە بڕیاری دا، کە خواردن و خواردنەوەی پێ نەدات و بەرەڵای نەکات تا لە پاشماوەی خواردنی هاوسێکان بخوات. پاش چەند ڕۆژێک دەنگی پشیلەکە بەرەبەرە نزم بوو، تا بەستەزمانە مردار بووە.\nمنداڵەکان بە مرداربوونی پشیلەکە دڵیان تەنگ بوو.\nگوتیان: بۆ پیرەژنەکە ئەوەی کرد؟ ئایا هەموو پیرەژنێک بەم شێوەیەیە؟\nدایکەکە: نەخێر، ئەی ڕۆڵەکانم، هەموو پیرەژنێک بەم شێوەیە نییە، بەڵکو ئەو لە خودا و لە سزای خودا نەدەترسا، دڵی بەم گیانەوەرە نەدەسوتا، جا ئەی خۆشەویستانم پێویستە لەسەرمان کە بە بەزەیی بین لەگەڵ گیانەوەراندا و ئازاریان نەدەین، چونکە ئاینمان ئاینی دڵۆڤانی و بەزەییە.\n\nچالاکی و مەشق:\n١- مامۆستا داوا لە گشت قوتابییان یان هەندێکیان دەکات کە هەندێک شتی بەرجەستە یان وێنەی هەندێک گیانەوەری ماڵی بۆ وانەی داهاتوو ئامادە بکەن.\n٢- داوا لە چەند قوتابییەک دەکات لاسایی دەنگی ئەم گیانەوەرانە بکەنەوە.\n٣- پۆلێنکردنی قوتابییان بۆ سێ دەستە، بەشێک گیانەوەرانی خۆش دەوێت، بەشێکی دیکە گیانەوەرانی خۆش ناوێت، و بەشی سێیەم لێیان دەترسێت، لەگەڵ باسکردنی هۆکارەکەی."
11
- }
12
- ]
13
- }
14
- ]