text
stringlengths
0
288k
وێستگه‌ –
سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ڕۆڵیان هەبێت و ئەگەر نەگەیشتنە چارەسەرێکی گونجاو ئەوا گەڕانەوە بۆ ڕای گەل وەک ڕێکارێکی دروستی دیموکراسی باشترین بژاردەیە.
ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە جان كۆبیس نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و وه‌فدێكی یاوەری كرد.
ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سوپاسی مه‌سعود بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدارەکە و و پوختەیەکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی خۆی لە ماوەی ڕابردوو پێشکەش بە بارزانی کرد و رایگەیاند کە زۆر سوپاسگوزاریی ئەو هەماهەنگی و هاوکارییانەیە کە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیانە و ه...
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ لە دیدارەکەدا لەبارەی ڕەوشی ناوخۆی هەرێم و پرۆسەی سیاسی و ڕەوشی سەربازیی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دوای کرد بارزانی ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونییان لەبارەی ئەو بابەتانە بداتێ.
لە بەرامبەردا بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی وه‌فدی میوان، تەئکیدی کردەوە کە ئەوەی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەسەر شێوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان روو دەدات بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراسی و پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو بابەتە ڕۆڵیان هەبێت و ئەگەر نەگەیشتنە چارەسەرێکی گونجاو ئەوا گ...
لای‌ خۆیه‌وه‌ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هیوای خواست کە ئەو کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، چونکە بە ڕەچاوکردنی ڕەوشی عێراق و ناوچەکە، درێژەکێشانی ئەم دۆخە دەبێتەهۆی دروستبوونی تەنگژە و کاریگەریی خراپی دەبێت.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پرۆسەی سیاسیی عیراق و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ چاکسازی خرانە بەرباس و بارزانی ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەو پرۆسەیە لەپێناو چەسپاندنی دەستوور و شەراکەتی ڕاستەقینە و بنبڕکردنی گەندەڵی بێت ئەوا هەرێمی کوردستان بە تەواوی پشتیوانی دەکات، بەڵام ئەگەر بۆ پشتگوێخستنی دەستوور و پەراوێزخستنی لای...
به‌گوێره‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان زۆر سوپاسی بارزانی کرد و ڕایگەیاند کە وتەکانی دیمەنەکانی باشتر لەبەرچاویان ڕوون کردەوە و سەبارەت بەو پرۆسەیەی ئێستا سەرۆک وەزیرانی عیراق کاری بۆ دەکات، پشتگیریی خۆیشی بۆ هەڵوێستی بارزانی ڕاگەیاند و تەئکیدی کردەوە کە د...
PM:04:53:05/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 72
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت
(function (d, s, id) {
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) return;
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
window.fbAsyncInit = function() {
FB.init({
appId : '1005570636147920',
xfbml : true,
version : 'v2.7'
});
};
(function(d, s, id){
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) {return;}
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);