text
stringlengths 0
288k
|
|---|
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت
|
(function (d, s, id) {
|
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
|
if (d.getElementById(id)) return;
|
js = d.createElement(s); js.id = id;
|
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1";
|
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
|
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
|
window.fbAsyncInit = function() {
|
FB.init({
|
appId : '1005570636147920',
|
xfbml : true,
|
version : 'v2.7'
|
});
|
};
|
(function(d, s, id){
|
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
|
if (d.getElementById(id)) {return;}
|
js = d.createElement(s); js.id = id;
|
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js";
|
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
|
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
|
موسوڵمانانی ئهمریكا داوای چارهسهركردنی بهپهلهی کێشەی سووریا دهكهن
|
|
وێستگه-
|
ئهنجوومهنی پهیوهندیهكانی ئهمریكا - ئیسلام (CAIR)، كه گهورهترین دامهزراوهی كۆمهڵگهی مهدهنیه و نوێنهرایهتی موسوڵمانان دهكات له ئهمریكا، لهگهڵ رێكخراوهكانی دیكهی موسوڵمانی ئهو وڵاته كۆبووهوه و داوای كرد ههنگاوێكی به پهله بنرێت بۆ چارهسهركردنی کێشەی سووریا.
|
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی تەرمی ئایلان كوردی، ئەو منداڵە دوو ساڵییەی كۆبانێ كە لە كەناراوەكانی شارۆچكەی بۆدرومی سەر بە پارێزگای موغڵای رۆژئاوای توركیا دۆزرایەوە و جیهانی هەژاند، ئەنجوومەنی پەیوەندیەكانی ئەمریكا - ئیسلام، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیدا رێكخست، كە هەریەك لە كۆمەڵگەی موسوڵمانانی تەواوی ناوچەی دالاس (ADAMS)، كۆمەڵگەی ئیسلامی باكووری ئەمریكا (ICNA) و كۆمەڵگەی موسوڵمانانی ئەمریكا (MAS)یان لەنێودابوو.
|
لە میانی بەڕێوەچوونی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە ناوەندی CAIR بەڕێوەچوو، سەرۆكی ئەنجوومەنی پەیوەندیەكانی ئەمریكا - ئیسلام نیهاد ئاواد، ئاماژەی بەو كۆكوژیانە كرد كە رژێمی سووریا ماوەی چوار ساڵە بەردەوامیان پێ دەدات و وتی: "سەرەڕای ئەوەی لە ئەنجامی هێرشەكانی رژێمدا هەزاران كەس كوژراون، ملیۆنەها كەسی دیكەش لەدەست توندوتیژی ئاوارە و دەربەدەربوون، بەڵام كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ كێشەی سووریا.
|
ئاواد، بە بەرز كردنەوەی وێنەی ئایلان بەردەوامی بە قسەكانیدا و وتی: "زیاتر لە سێ هەزار كەس، وەك ئایلان گیانیان سپاردووە. بەڵام ئێمە وێنەی ئەوانمان نەدی و لەیادمان كردن. هیوادارم ئەم وێنەیە ببێتە هێمای ئەو وێنەیەی ویژدانمان دەهەژێنێت، تا گەلی سووریا بپارێزین و هەوڵ بدەین قەیرانی ئەو وڵاتە چارەسەر بكەین.
|
داوا لە حكوومەتی باراك ئۆباما و كۆنگریسی ئەمریكا دەكەم لەگەڵ هاوپەیماناندا كار بكەن بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی دژە فرین لە سووریا، كە ببێتە هۆی پاراستنی گەلی سووریا، دەستەبەری گەیاندنی یارمەتی مرۆیی، بەرگرتن لە دیكتاتۆری سووریا بۆ كوشتنی گەلەكەی و بەزۆر دەربەدەر كردنیان.
|
هاوكات، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی گشتی كۆمەڵگەی موسوڵمانانی تەواوی ناوچەی دالاس (ADAMS) رۆبێرت مارۆ، بەدەم گریانەوە لەبەردەم وێنەكەی ئایلاندا وتاری پێشكەش كرد.
|
aa
|
PM:10:55:05/09/2015
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.