text stringlengths 0 288k |
|---|
xfbml : true, |
version : 'v2.7' |
}); |
}; |
(function(d, s, id){ |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) {return;} |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
}(document, 'script', 'facebook-jssdk')); |
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه |
|
وێستگه – |
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه و ره‌تی ده‌كاته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر داوای حزبه‌كه‌ی بووبێت. |
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌وباره‌وه وتی: "دواخستنی كۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكە لەسەر داخوازی یەكێتی نەبووە تەنها، بەڵکو داخوازی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بووە". |
وتیشی: "دواخستنی كۆبوونەوەكە تەنها لەسەرخواستی یەكێتی نەبووە، بەڵكو سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی دیكە لەگەڵ ئەوەدابوون كۆبوونەوەكە دوابخرێت و رێككەوتنی لەسەر كراوە". |
لەپرسیاری ئەوەی بۆ فوئاد حسێن تەنها ناوی یەكێتی لەوبارەیەوە هێناوە، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیرە وتی:" نازانم بۆ ئەو برادەرە بەس ناوی یەکێتی هێناوە، چیبكەین خۆ شەڕی لەگەڵ ناكەین". |
هەرچەندە باس لەوەدەكرێت یەكێتی بەمەبەستی كۆبوونەوەی ناوخۆی كۆبوونەوەیی پێنج قۆڵی دواخستووە، سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت:" ئەو قسانە مانای نییە، بۆچی ئەوەندە بەدوای دروستكردنی كێشەی ناوخۆیین بۆ یەكێتی؟ تەنها یەكێتی نییە باس لە دواخستنی كۆبوونەوەكان دەكات و روون نییە لەكۆبوونەوەی داهاتووش ئەنجام دەبێت یان نا". |
بریاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی سازبكرێت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دواخستنی كۆبوونەوەكەی خستە ئەستۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای یەكێتی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ 13ی ئه‌م مانگه دواخراوه. |
سه‌رچاوه: رۆژنیوز |
AM:09:05:06/09/2015 |
ئه‌م بابه‌ته 29 |
جار خوێنراوه‌ته‌وه |
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت |
(function (d, s, id) { |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) return; |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.