text
stringlengths
0
288k
window.fbAsyncInit = function() {
FB.init({
appId : '1005570636147920',
xfbml : true,
version : 'v2.7'
});
};
(function(d, s, id){
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) {return;}
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
وه‌زیرێكی هه‌رێم خۆی به‌ گوناهبارو شه‌رمه‌زار ده‌زانێت
وێستگه‌ ـ
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رووداوی‌ خنكانی‌ منداڵه‌ كورده‌كه‌ی‌ كۆبانێ له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ ‌توركیا، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: " خۆم‌ به‌ گوناهبار و شه‌رمه‌زار ده‌زانم".
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "نه‌ك ته‌نها بۆ ئایلان و برا جوانه‌كه‌ی و دایكه‌ جوانه‌ مه‌رگه‌كه‌ی و باوكه‌ جه‌رگ سوتاو و ماڵ وێرانه‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ هه‌زاره‌ها...
عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شنووسێت: "خۆم به‌ به‌رپرسیار ده‌زانم، چونكه‌ هه‌ر له‌به‌ر هیچ نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ به‌رپرسیاریه‌ته‌ی كه‌ له‌ حكومه‌ت هه‌مه‌، ده‌زانم راسته‌وخۆ رووی له‌ من نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م حكومه‌ته‌ مه‌سئولیش نه‌بم وه‌ك ئه‌و بڕه‌ ئیمان و مسوڵمانه‌تیه‌ی كه‌ هه‌یه‌ خۆم به‌ خه‌تابار ده‌زانم كه‌ د...
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسینكه‌یدا مه‌جید رایده‌گه‌یه‌نێت: "بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ و هه‌رچی له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گوزه‌رێ به‌ر له‌ هه‌موو كه‌س ده‌زگا ره‌سمیه‌كان وه‌ك حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان خه‌تابارن و كه‌مته‌رخه‌میشن".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ دیارده‌ی كۆچكردن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بۆ وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ستیپێكردووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان و سوریاو عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌م كۆچه‌ش بێ كاره‌ساتی دڵته‌زێن نه‌بووه‌، دواترینیان خنكانی دایكێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان بوو له‌گه‌ڵ دوو جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی، كه‌ یه‌كێك له...
ده‌قی نووسینكه‌ی:
خۆم بە گوناهبار و شەرمەزار دەزانم
نەك تەنها بۆ ئایلان و برا جوانەکەی و دایکە جوانە مەرگەکەی و باوکە جەرگ سوتاو و ماڵ وێرانەکەی بەڵکو بۆ هەزارەهای وەک ئەوان کە بەردەوام ڕۆژانە یان هەفتانە دووبارە دەبێتەوە خۆم بە گوناهباری لای خوا و شەرمەزاری لای خەڵك دەزانم.
بەڵێ خۆم بە بەرپرسیار دەزانم چونکە هەر لەبەر هیچ نەبێ لەبەر ئەو ئەندازەیە پەرپرسیاریەتەی کە لە حکومەت هەمە،دەزانم ڕاستەوخۆ ڕووی لە من نیە بەڵام ئەگەر لەم حکومەتە مەسئولیش نەبم وەک ئەو بڕە ئیمان و مسوڵمانەتیەی کە هەیە خۆم بە خەتابار دەزانم کە دەبینم ئاوا خەڵكی هەژار و داماو لە سەرتا سەری کوردەواری بە هەموو پارچەکانیەوە ...
حزبەکانیش هەر ئەندازەیەکی باش خەتایان بەر دەکەوێ چونکە زۆر کات ئەوان ڕێگرن لە چاکسازی و گۆڕانکاری و خزمەت کردنی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان،هەڵبەت ئەوانیش وەک یەک نین بەڵكو کامەیان زیاتر دەسەڵاتی هەبێ زیاتری خەتا بەر دەکەوێ هەروەک چۆن ئەگەر چاکە و فەزیلەت و ئیمتازات بێت زیاتری پێ دەبڕێ،بەڵام بەداخەوە لای خۆمان ...
وێڕای ئەمانەش هەمیشە بەرژەوەندی شەخسی و حزبی وەپێش بەرژەوەندی خەڵك و ووڵات خراوە و هەموو خەڵکی بە قوربان کراوە.
بۆیە داوای لێبوردن لە هەموو زیان لێ کەوتوان و خەفەت باران دەکەم و وەک خۆم بەوەی هەمەو لە دەستم دێت لە خزمەتتانم و قسوری ناکەم
خوایە گیان تۆش بم بەخشە لە ئێستا هەر ئەوەندەم لە توانادا هەیە و یارەتیم بدە بتوانم باش خزمەتی خەڵك و وڵاتم بکەم.
AM:10:05:06/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 34
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌