text
stringlengths
0
288k
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت
(function (d, s, id) {
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) return;
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
window.fbAsyncInit = function() {
FB.init({
appId : '1005570636147920',
xfbml : true,
version : 'v2.7'
});
};
(function(d, s, id){
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) {return;}
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
ڤیان ده‌خیل چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی‌ ئێزدییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌ –
ئه‌ندامه‌ ئێزدییه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ رۆژانه‌ 50 بۆ 100 ئێزدی دەچنە دەرەوەی عیراق، ئاشكراشیكرد كه‌ هێشتا دوو هەزار و پێنجسەد كچ و ژن و منداڵی ئێزدی لە دەستی داعشن كە دوو هەزاریان ئافرەت و كچن و منداڵانیشیان مەشق پێدەكرێن بۆ بەشدارپێكردنییان لە شەڕ.
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی‌ ئێزدی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق وتی‌: "دەبێت نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق و هەموو ئەوانەی بەرپرس بوون لە كەوتنی موسڵ و دواتر لە كارەساتی شنگال و جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان دادگایی بكرێن و مافی ئێزدییەكانیش بگەڕێتەوە بۆیان".
وتیشی: "چاوەڕوانی دادگاكانی عیراقیین بزانیین پاش تەواوبوونی راپۆرتی موسڵ چۆن كار بە راسپاردەكانی دەكات، ئەگەر بزانین بە كردەیی دادگاكانی عیراق كارێكی ئەوتۆ لەوبارەیەوە ناكەن، ئەوا ئەو دادگاییكردنە دەبه‌ینە دادگاكانی دەرەوەی عیراق و لەوێ سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەین".
دەخیل ئاشكراشیكرد كە ئەوان لە هەوڵی پێ پسانەوەن بۆ بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال و بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی داهاتوو بەشداریی لە كۆنگرەیەك لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەكەن بۆ ئەوەی زۆرترین بەڵگەنامە لەسەر قڕكردنی ئێزدییەكان و كەمایەتییەكانی دیكە بدەن بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم كۆنگرەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بڕیارە مانگ...
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "ئەو كۆنگرەیەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئێمە زۆر گرنگە بۆیە زۆرترین هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی زۆرترین بەڵگەنامەی بخەینە بەردەست تا ئەو بەڵگانە بخاتە بەردەستی دادگەی لاهای و كارەساتی قڕكردنی ئێزدییەكان بەجینۆساید بناسرێت و ئەو كۆبوونەوەیەش بۆ ئێمە زۆر زۆر گرنگە".
بەرەبەیانی 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 لە مێژووی دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا و بەتایبەت شاری موسڵ رۆژێكی تاڵ و لەبیرنەكراو بوو كاتێك ئاڵا رەشەكانی چەكدارانی داعش شارەكەیانی تەنی، دواتریش بۆ شارەكانی دیكەی پارێزگاكە هەڵشاخان و سێی ئابیش گەیشتنە شنگال گەورەترین قەزای ئێزدییەكان لە جیهاندا و بە بیانووی پەیڕەوكردنی ئاینێكی دیك...
لەبارەی ئەو ئێزدییانەشی كە چەكدارانی داعش لە سێی ئاب بەدواوە بردیانن، ڤیان دەخیل دەڵێت: "نزیكەی پێنج هەزار و 200  ئێزدی لە سێی ئابەوە كەوتنە دەستی چەكدارانی داعش و رفێنران و بێ سەر و شوێن بوون، لەو ژمارەیە نزیكەی دوو هەزار و پێنجسەدیان گەڕاونەتەوە ئەوەشی ماون زۆرینەی هەرە زۆریان كچ و ژن و منداڵن، هەرچی پیاوەكانیشن ئەوا...
وتیشی: "ئەو منداڵە ئێزدییانەی لەبەردەستی داعشن ئێستا لەلایەن چەكدارانی ئەو رێكخراوەوە مەشقیان پێدەكرێت و چەكیان دراوەتە دەست و رایاندەهێنن بۆ ئەوەی بەشداریی شەڕیان پێ بكەن".
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە درێژەی قسەكانیدا رەخنەی توندی لە حكومەتی عیراق گرت كە سەرباری تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێك و سێ مانگ بەسەر كارەساتی قڕكردنی ئێزیدییەكان لەسەر دەستی چەكدارانی داعش، بەڵام بە قسەی ئەو" هیچ هەنگاوێكی دڵخۆشكەری لە پێناو ئێزدییەكان نەهاویشتووە"، وتیشی: "حكومەتی عیراق زۆر كەمتەرخەم بووە ...
لەكۆتایی قسەكانیدا ئەندامە ئێزدییه‌كەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە لە كاتی قسەكردن لەسەر كارەساتی ئێزدییەكان زۆر بە روونی هەست بە فرمێسكە قەتیسبووەكانی نێو چاوەكانی دەكرێت، تیشكی خستە سەر كۆچكردنی ئێزدییەكان بۆ دەرەوەی عێراق و وتی: "ئێمە بەدرێژایی مێژوو 72 فەرمان و بڕیاری جێنۆسایدكردنمان بەسەردا جێبەجێ كراوە و تووشی ل...