text
stringlengths
0
288k
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت
(function (d, s, id) {
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) return;
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
window.fbAsyncInit = function() {
FB.init({
appId : '1005570636147920',
xfbml : true,
version : 'v2.7'
});
};
(function(d, s, id){
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) {return;}
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
نه‌خشه‌رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نرێت
وێستگه‌ ـ
ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه‌ (ئینستیتتیوتی مێری) سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2015، راپۆرتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك به‌ناونیشانی "ئاینده‌ی كه‌ركووك: نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری پرسی پارێزگاكه‌" ده‌خاته‌ڕوو.
ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه‌ (ئینستیتتیوتی مێری) راپۆرتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك به‌ناونیشانی "ئاینده‌ی كه‌ركووك: نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری پرسی پارێزگاكه‌" كه‌ راپۆرته‌كه‌ و پێشنیازه‌كانی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه...
پڕۆفیسۆر د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، سه‌رۆكی ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه‌ (ئینستیتتیوتی مێری) له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند: "له‌ ئینستیتیوتی مێری ئه‌نستسیۆی مێری توێژه‌ره‌كانمان ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت به‌ مه‌یدانی و گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و به‌ وردی له‌ كه‌ركوك ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ...
وتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌و راپۆرته‌ ده‌یخه‌ینه‌ روو ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی كه‌ركوك خۆیان خاوه‌ن بڕیار و چاره‌سه‌ر بن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككده‌كه‌ون، ئه‌وان خۆیان قبووڵیانه‌ تێزی به‌دیل بۆ چاره‌سه‌ری بدۆزرێته‌وه‌".
سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌شیانه‌وه‌ دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین روونی كرده‌وه‌ "توێژه‌ره‌كانی ئێمه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پێشنیازی لۆجیكییان  ریزكردووه‌ كه‌ تا سێ ساڵی دیكه‌ چی بكرێت، خه‌ڵكی كه‌ركوكیش چۆن سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ بگرنه‌ ده‌سه‌ت و چۆن لایه‌نه‌كان رازی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی كاره‌".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه‌ له‌و راپۆرته‌دا ده‌ڵێین ئه‌وه‌ ژیانی ئێوه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش نه‌خشه‌ی كاری ئێمه‌یه‌ و هاوكارتان ده‌بین، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیین كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ره‌نگه‌ هه‌تاهه‌تایه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، چونكه‌ هاتنی داعش و رووداوه‌كان بارودۆخی كه‌ركوكی زۆر ئاڵۆز كردووه‌، له‌ ئاینده‌ش...
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌ به‌شداریی له‌و دیداره‌ی مێری ده‌كه‌ن و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند وڵاتێكیش ئاماده‌ی ده‌بن.
AM:11:50:06/09/2015