text
stringlengths
0
288k
عومه‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رئه‌نجامی كۆنفڕانسه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و وتی: "ئه‌م كۆنفرانسه‌ زانستییه‌ له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا به‌شێوه‌ی جیا جیا كارمان له‌سه‌ر كردووه‌ و كۆنفڕانسێكی تایبه‌تمان به‌ به‌شداری 60 توێژه‌ر و شاره‌زا ئه‌نجامداوه‌".
كۆنفڕانسه‌كه‌ به‌سه‌ر سێ‌ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی دابه‌شكراوه‌ (هۆكاره‌كان ، زیان و مه‌ترسییه‌كان ، چاره‌سه‌ره‌كان).
به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆنفڕانسه‌كه‌ هۆكاری كۆچی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆكاری ململانێ سیاسییه‌كان كه‌ پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی هاووڵاتیانه‌ كه‌ له‌بری ململانێی خزمه‌تی هاووڵاتیان ململانێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هۆكاری شه‌ڕی داعش و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و خراپی بژێوی ژیان و جیاوازی مووچه‌ی هاوڵاتیان و به‌رپرسان، له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی په‌روه‌رده‌ و لاوازی ئینتیما و هۆكاری ئاینی و ئایدۆلۆجی هۆی كۆچی گه‌نجانن.
له‌باره‌ی زیان و مه‌ترسییه‌كانی كۆچ كردنه‌وه‌ چه‌ند زیانێك خراوه‌ته‌ روو، "زیانی جه‌سته‌یی كه‌ رۆژانه‌ رووبه‌ڕووی مه‌رگ و له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ ده‌بنه‌وه‌، له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ت و سامانی مرۆیی كوردستان، زیانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و قوربانیدانی خێزان".
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ره‌كانه‌وه‌ وتیشی: "چاره‌سه‌ری كێشه‌ سیاسییه‌كان و ململانییه‌كان كه‌ خه‌ڵك خوازیاری ئه‌وه‌ نییه‌، دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری".
عومه‌ر عه‌بدوڵا داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان و ده‌زگاكانی تر كرد كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیارده‌یه‌.
 هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌ رۆڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و وتی: "میدیا له‌م دۆخه‌دا رۆڵێكی ئیجابیان نه‌گێراوه‌ و رۆڵیان پێچه‌وانه‌ بووه‌".
PM:01:54:06/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 36
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت
(function (d, s, id) {
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) return;
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
window.fbAsyncInit = function() {
FB.init({
appId : '1005570636147920',
xfbml : true,
version : 'v2.7'
});
};
(function(d, s, id){
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) {return;}
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));