text
stringlengths
0
288k
وێستگه‌ ـ
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری بڕانی كاره‌بای شه‌وی رابردوو ده‌خاته‌ڕوو و ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی باران و ره‌شه‌باوه‌ بووه‌.
به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: "كاتژمێر 7:25ی ئه‌م شه‌و به‌هۆی شه‌پۆلێكی باوبۆران و ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێزه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی كرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ تۆڕی 132 كه‌یڤی...
راشیگه‌یاندووه‌: "هه‌ر له‌دوای رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌ بوون هه‌ر ئه‌مشه‌و دۆخه‌كه‌ ئاسایی بوویه‌وه‌".
هاوكات له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌گرفته‌كه‌ رایگه‌یاند: "نه‌بوونی بودجه‌ بۆ چاكسازیی به‌رده‌وام له‌ تۆڕه‌كانی كاره‌باو وێستگه‌كانی گۆڕینی كاره‌با هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ به‌رگه‌نه‌كردنی تۆڕه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز و وێستگه‌كانی گۆڕینی كاره‌با بۆ ئه‌و باوبۆران و ره‌شه‌با به‌هێزانه...
بۆ ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌توانن بڕی 20 كاتژمێر له‌ شه‌و و رۆژێكدا بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا كاره‌با خراپترین دۆخی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.
AM:09:13:07/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 25
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت
(function (d, s, id) {
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) return;
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
window.fbAsyncInit = function() {
FB.init({
appId : '1005570636147920',
xfbml : true,
version : 'v2.7'
});
};
(function(d, s, id){
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) {return;}
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ تاكسی راگیرا