text stringlengths 0 288k |
|---|
په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه ساڵح له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندبوو، رۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له كێڵگه‌كان و هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك و بازیان و پاڵاوگه بچووكه‌كانی تر دیار نامێنێت. |
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی دایه‌وه و وتی: "ئه‌و لێدوان و قسانه هیچ بنه‌مایه‌ك و راستیه‌كیان تێدا نیه". |
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو: "ئه‌م لێدوانانه جێگای سه‌رسوڕمانه، و تا كه‌ی ژماره و داتای هه‌ڵه و چه‌وت به میلله‌ت ده‌فرۆشێت و واز له چه‌واشه كاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناهێنێت كه هه‌مووی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ده‌نگ كڕینی ده‌نگده‌ره بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان". |
له‌كۆتایدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان به‌ڵگه‌ی هه‌یه، بۆچی تا ئێستا وه‌ستاوه؟ با به زوترین ئاشكرای بكات، به پێچه‌وانه‌وه وه‌زاره‌تمان رێوشوێنی یاسایی ده‌گرێته به‌ر". |
له به‌رامبه‌ر ئه‌م وڵامه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "له بری ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره دادگایی بكرێت، له‌سه‌ر سه‌د و یه‌ك كه‌یسی قۆرخكاری و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئێمه بداته دادگا! فه‌رموو بابڕۆین بۆ دادگا؟". |
ده‌شڵێت: "داوای به‌ڵگه ده‌كات، بفه‌رموو وه‌ره په‌رله‌مان و له‌وێ به‌ڵگه‌كان ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، كه‌چیتان بۆخۆتان كردووه‌و چیتان له‌خه‌ڵك كردووه!!". |
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح: |
بابچین بۆ دادگا بزانین كێ چی له‌سه‌ره!!! |
بفه‌رموون وه‌رنه په‌رله‌مان و من له‌وێ به‌ڵگه‌كان به‌یان ده‌كه‌م |
عه‌لی حه‌مه ساڵح |
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌ڕوویه‌كی زۆر قایمه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی دروستكرد، حكومه‌تی كرده ژێر قه‌رزێكی 20 ملیار دۆلارییه‌وه، شه‌ش هه‌زار پرۆژه‌ی راوه‌ستان، چه‌ندین به‌ڵێنده‌ری ئیفلاسپێكرد و چه‌ند كه‌سێكیشیان خۆی كوشت. |
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كرده خاوه‌نی هه‌زاران ملیۆن دۆلار، خه‌ریكه ده‌بێته هۆكاری بڕینی به‌شه خۆراكی مانگانه‌و ده‌رمانیش، كه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی بێ مووچه‌یی و بێ كاره‌بایی و بێ كاری، گرانی ده‌رمان و خۆراكیش دێنێته كوردستان، ئێستا ده‌یه‌وێت دادگاییشمان بكات. |
له بری ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره دادگایی بكرێت، له‌سه‌ر سه‌د و یه‌ك كه‌یسی قۆرخكاری و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئێمه بداته دادگا! فه‌رموو بابڕۆین بۆ دادگا؟. |
داوای به‌ڵگه ده‌كات، بفه‌رموو وه‌ره په‌رله‌مان و له‌وێ به‌ڵگه‌كان ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، كه‌چیتان بۆخۆتان كردووه‌و چیتان له‌خه‌ڵك كردووه!! |
AM:10:28:07/09/2015 |
ئه‌م بابه‌ته 45 |
جار خوێنراوه‌ته‌وه |
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت |
(function (d, s, id) { |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) return; |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
}(document, 'script', 'facebook-jssdk')); |
window.fbAsyncInit = function() { |
FB.init({ |
appId : '1005570636147920', |
xfbml : true, |
version : 'v2.7' |
}); |
}; |
(function(d, s, id){ |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.