text
stringlengths
0
288k
ANF
سه‌قز
چوارشه‌ممه‌, 24 Jan 2018, 13:33
ئێواره‌ی دوێنێ كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ ناوی «فه‌ریاد ساڵح پوور» كه‌ خه‌ڵكی شاری بانه‌یه‌‌، له‌سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێ كرا و بریندار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌. ناوبراو به‌هۆی سیاسه‌تی برسی كردن و هه‌ژاری، له‌ سنووری شاری سه‌قز كاری كۆڵبه‌ری ده‌كرد.
 
ك. ش
پارێزەرێکی رۆژهەڵاتی رخنە لە بێ دەنگی لەسەر عەفرین دەگرێت
ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دیاری کورد دەڵێت، کە دەوڵەتی تورک هیچ مافێک بۆ گەلی کورد بە ڕەوانابینێت و لە هەر شوێنێک هەست بکات کورد دەەگاتە دەستکەوتێک هێرش دەکاتە سەری، لەبارەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییشەوە دەڵیت: ئەوانەی لەبارەی عەفرینەوە بێدەنگن تا مانگێک پێش ئێست
ناوەندی هەواڵ
کوردستان
چوارشه‌ممه‌, 24 Jan 2018, 12:29
ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی ڕابردوو لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بەشداریی بەرنامەیەکی ئاریەن تی ڤی کرد و سەبارەت بە کەمپەینی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دژی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین قسەیکرد.
سالح نیکبەخت، کە پارێزەر و یەکێک لە ڕێکخەرەرکانی کەمپەینەکەیە، ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کەمپەینەکەیان واژۆ کردووە گەیشتووەتە ١١٢ کەس، زیاتر لە نیوەیان پارێزەرانی بەشەرفی ئێرانین و ئەوانی دیکەش پارێزەری کورد.
نیکبەخت، وتی: دەوڵەتی تورک لە بنەڕەتدا هیچ مافێک بۆ گەلی کورد بە ڕەوا نازانێت، کورد لە هەر شوێنێکی جیهان دەستکەوتێک بە دەست بێنێت دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەری".
هەروەها، وتی: ئێمە لە ڕاگەیەندراوی کەمپەینەکەماندا بانگەوازییمان لە هەموو پارێزەرانی جیهان کردووە، کە بەشداربن لە کەمپەینەکەدا و دەستدرێژیی حکومەتی تورک بۆ سەر خاکی باکوری سوریا شەرمەزار بکەن، کە لە دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لە بەردەوامی قسەکانیدا، ساڵح نیکبەخت، تیشکی خستە سەر هۆکاری بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وتی: ئێمەی کورد هەرگیز یەکگرتوو نەبووین، ئەوەندەی کورد لە دژی کورد دا شەڕی کردووە، قەت لە دژی دوژمنەکانیدا نەیکردووە، بۆیە ئەوەندەی پێویستە بەرگریی لە کوردیش نەکراوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
ناوبراو، وتیشی: ئەو وڵاتانەی ئێستا بێدەنگییان هەڵبژاردووە، تا مانگێک پێش ئێستا شانازییان دەکرد بەو تێکۆشانەی کورد لە دژی چەتەکانی داعش و چەتەکانی سەربە تورکیا ئەنجامیان دەدا.
لەبارەی ئەرکی ڕاگەیاندنە کوردییەکانیشەوە، ئەو پارێزەرە، وتی: ئەرکی میدیاکان و بەتایبەت میدیاکانی باشوری کوردستان ئەوەیە، کە ئەو پێشێلکارییەی لە دژی عەفرین ئەنجام دەدرێت لە ئاستی نێودەوڵەتی دا بڵاوبکەنەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا، نیکبەخت، وتی: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، کاتێک لە دژی سنوورەکانی وڵاتێک پێشێلکاریی دەکرێت، ئەو وڵاتە بۆی هەیە بەرگریی لە خۆی بکات، بۆیە بەرخۆدانێک کە لە عەفرین ڕوودەدات بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕەوایە.
جێگای ئاماژەیە، ماوەی دوو ڕۆژە کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکردووە، کە تێیدا پارێزەران هێرش و پێشێلکاریی دەوڵەتی تورک لە دژی کانتۆنی عەفرین شەرمەزاردەکەن، ئەو کەمپەینە بەنیازە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا واژۆ لە پارێزەرانی جیهان وەربگرێت و پرسی عەفرین بکاتە پرسێکی جیهانی.
 
بەرەی پشتیوانی لە عەفرین داوای دەرکردنی سوپای تورکیا لە ھەرێم دەک
بەرەی پشتیوانی لە عەفرین، باس لە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە شاری سلێمانی دەکەن و داوای دەرکردنی ھێزی سەربازی تورکیا دەکەن.
ک. ش
کوردستان
چوارشه‌ممه‌, 24 Jan 2018, 12:06
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەرەی پشتیوانی عەفرین سەبارەت بە ھێرشەکانی سەر عەفرین سەردانی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانیان کرد.
شۆڕش ئەمین، ئەندامی بەرەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: پەرلەمان ھەڵوێستێکی جدی هەبێت، پێویستە بە ھەموو لایەک ھەوڵبدەین کە دەروازەی سمێڵکا بکەینەوە، چونکە کەوتنی عەفرین دەبێتە ھۆی کەوتنی سلێمانی و ھەولێر و باشوری کوردستان.
شۆڕش ئەمین وتیشی: ھێزێکی زۆری تورکیا لە ھەرێمێ کوردستاندا هەیە، پێویستە لە پەرلەمان ھەوڵبدرێت کە ئەو ھێزانە بکرێنە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەش دا: خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت، ھیوادارم کە ھەموو لایەک بەشداری تێدا بکات.
هەروەها عومەر عینایەت، ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کودرستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە کۆنگرەکەدا وتی: پەیمان دەدەین چۆن بەرگریمان لە کۆبانێ کرد، ئاوەھاش بەرگری لە عەفرین دەکەین، ستەم لە عەفرین بکرێت بە ستەمی دەزانین لەسەر خۆمان و سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژیانەی تورکیا دەکەین و دەبێت بوەستێنرێت.
تەلار لەتیف، ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆنگرەکەدا وتی: دەبێت پەیوەندییەکانی خۆمان لە عێراقەوە بەکاربێنین بۆ کردنەوەی دەروازەکان و دەروازەی سمێڵکا بەتایبەتی، تا بتوانین ھاوکارییەکان بگەیەنینە ڕۆژئاوا.
هەروەها ئەبوبەکر ھەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆنگرەکەدا وتی: لە کۆبانێ شەڕڤانان توانیان تیرۆریستان لەناو ببەن و ئازایانە ڕووبەڕووی داعش ببنەوە، هەر بەوشێوەیە دەشتوانن عەفرین بپارێزن.
ئەبوبەکر ھەڵەدنی، وتیشی: دەبێت خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئەنجام بدرێت و دەبێت شاندی پەرلەمان سەردانی کونسوڵی وڵاتان بکات بۆ ئەوەی ئەم ھێرشانە بوەستێندرێت.
 
هاوکارییەکانی میت بۆ چەتەکانی نوسرە و داعش
دوو بەڕێوبەری بەدیلگیراوی میت لەلایەن پەکەکەوە، دانیان بەوەدا نا کە سوپای تورک هاوکاریی چەتەکانی داعش و نوسرەی کردووە و ئاشکراشیان کردووە، کە چۆن ئەو هاوکارییانە نێردراون بۆ ئەو چەتانە.