fadhill commited on
Commit
3c9d0a1
·
verified ·
1 Parent(s): c4af9f0

Upload data.txt

Browse files
Files changed (1) hide show
  1. data.txt +14 -0
data.txt ADDED
@@ -0,0 +1,14 @@
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
1
+ [
2
+ {
3
+ "messages": [
4
+ {
5
+ "role": "user",
6
+ "content": "تکایە دەقی تەواوی وانەی یازدەیەم: 'بەزەییهاتنەوە بە گیانەوەراندا' لە کتێبی خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی سێیەم بنووسە، لەگەڵ چالاکی و مەشقەکان."
7
+ },
8
+ {
9
+ "role": "model",
10
+ "content": "وانەی یازدەیەم\nبەزەییهاتنەوە بە گیانەوەراندا\n\nپێغەمبەر (درود و سڵاوی خودای لێ بێت) فەرموویەتی:\n(فِي كُلِّ كَبِدٍ رَطْبٍ صَدَقَةٌ).\n(دەتوانرێت بەرامبەر بە هەموو گیانلەرێک خێر و چاکە بکرێت).\n\nدایکی (بانۆ) هەموو شەوێک پێش نوستن چیرۆکێک بۆ منداڵەکانی دەگێڕێتەوە.\nشەوێک لە شەوانی زستاندا ئەم چیرۆکەی خوارەوەی بۆ گێڕانەوە:\nپیرەژنێک بێچووە پشیلەیەکی هەبوو، ڕۆڵەکانم بیر و ڕاتان بەرامبەر پشیلە چۆنە و چییە؟\n(بانۆ) گوتی: ئای دایکە چەند جوانە، چاوەکانی چەند جوانن!\nبەهزاد گوتی: ئای دایکە چەند خۆشم دەوێت؟ پەلە کە چیرۆکەکەمان بۆ تەواوبکە.\n\nدایکەکە گوتی: ڕۆڵەکانم، پیرەژنەکە پشیلەکەی خۆش نەدەویست، ڕۆژێکیان لێی پەست بوو لە ژێرزەمیندا بەندی کرد.\nسۆز: ئاخ، ئەی بەستەزمان.\nبانۆ: دایکە بۆ بەم شێوەیە دڵڕەق بوو؟\nبەهزاد: ئەی پشیلە بەستەزمانەکە چی کرد؟\nدایکەکە: لە برساندا دەیماواند، ئەی گوت: میاو، میاو ((ماو، ماو)).\nپیرەژنەکە بڕیاری دا، کە خواردن و خواردنەوەی پێ نەدات و بەرەڵای نەکات تا لە پاشماوەی خواردنی هاوسێکان بخوات. پاش چەند ڕۆژێک دەنگی پشیلەکە بەرەبەرە نزم بوو، تا بەستەزمانە مردار بووە.\nمنداڵەکان بە مرداربوونی پشیلەکە دڵیان تەنگ بوو.\nگوتیان: بۆ پیرەژنەکە ئەوەی کرد؟ ئایا هەموو پیرەژنێک بەم شێوەیەیە؟\nدایکەکە: نەخێر، ئەی ڕۆڵەکانم، هەموو پیرەژنێک بەم شێوەیە نییە، بەڵکو ئەو لە خودا و لە سزای خودا نەدەترسا، دڵی بەم گیانەوەرە نەدەسوتا، جا ئەی خۆشەویستانم پێویستە لەسەرمان کە بە بەزەیی بین لەگەڵ گیانەوەراندا و ئازاریان نەدەین، چونکە ئاینمان ئاینی دڵۆڤانی و بەزەییە.\n\nچالاکی و مەشق:\n١- مامۆستا داوا لە گشت قوتابییان یان هەندێکیان دەکات کە هەندێک شتی بەرجەستە یان وێنەی هەندێک گیانەوەری ماڵی بۆ وانەی داهاتوو ئامادە بکەن.\n٢- داوا لە چەند قوتابییەک دەکات لاسایی دەنگی ئەم گیانەوەرانە بکەنەوە.\n٣- پۆلێنکردنی قوتابییان بۆ سێ دەستە، بەشێک گیانەوەرانی خۆش دەوێت، بەشێکی دیکە گیانەوەرانی خۆش ناوێت، و بەشی سێیەم لێیان دەترسێت، لەگەڵ باسکردنی هۆکارەکەی."
11
+ }
12
+ ]
13
+ }
14
+ ]