path audioduration (s) 0.2 70.6 | sentence stringlengths 2 429 |
|---|---|
کارەکەت دەرچوون لە دۆخی وشک و جێگیر تۆ ئیشێکی وشکت نابێت بوونی بڵۆگێک دەتوانێت وشکیی کارێک بحەسێنێت و لە مەزاجی بێ ڕۆح و دووبارە | |
بوونەوە ڕزگار بکات هەموو ئەو سوودانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە بۆ بڵۆگ نووسین سەرەکیترین دەرچوونن کە دەبێتە دەرچوونی بزینێسێک لە | |
دۆخی وشک و دۆخێکی جێگیر و بەردەوام چۆن بلۆگێک دروست بکەین بۆ سایتەکەمان ئێستا کە ئاشنایت بە جۆرەکان و سوودەکانی بڵۆگ نووسین لە بوونی | |
بلۆگێک بۆ سایتەکە و بڕیاری دەستپێکردنی بڵۆگ نووسینت داوە هەروەها دەبێت ئاشنا بیت بە شێوازەکانی دروستکردنی بلۆگ دروستکردنی بلۆگ ئەتوانێت | |
بە جێگیرکردن دەست پێ بکات لەلایەن سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک وەک وۆردپرێس لەم بارەیەوە لە وتارێکی فێرکاری وۆردپرێسدا وەسفێکی وردمان | |
پێشکەش کردوە کە دەتوانیت بڵۆگەکەت دەست پێ بکەیت بەڵام لەوەتەی بڵۆگێک هەیە لە تەنیشت سایتەکە بە دوو شێوە لەوانەیە ئێمە بیپشکنین کە | |
کامیان بەربژارێکی باشتر دەبێت وەک دەزانیت و بینیت بوونی بلۆگێک بۆ سایت کە هەمانە لە سایتە گەورەکان بە دوو شێوە جێبەجێ دەکرێت دروستکردنی | |
بلۆگ بۆ سایت لە سۆب فۆڵدەر وەک دروستکردنی بلۆگ بۆ سایت لە سۆب دۆمەین وەک بە بڕوای تۆ بۆ کام بژاردە گونجاوترە سۆب دۆمەین یان سۆب | |
فۆڵدەر کاریگەری سۆب دۆمەین لە سێئۆ باشترە یان کاریگەری سۆب فۆڵدەر باشترە لە سێئۆدا ئەگەر تێبینیت هەبووبێت گەورەترین بازرگانی ئینتەرنێت | |
سۆب فۆڵدەر بەکاردەهێنن بۆ ئەو کارە چونکە دروستکردنی بلۆگێک لە سۆب فۆڵدەر بە بەشێک لە سایتەکە دادەنرێت و بە سوپاس بۆ ئەم پرسە دەتوانێت | |
تیشک بخاتە سەر زیادکردنی دەسەڵاتی دۆمەین و بەدەستهێنانی پلەیەکی باشتر لە بزوێنەری گەڕاندا بەڵام بەکارهێنانی سۆب دۆمەین لە ناو بڵۆگدا | |
خودی سایتێکی جیایە و کاریگەری زۆری نابێت لەسەر دۆمەینی سەرەکی لە ڕووی سێئۆدا کەواتە ئەگەر دەتەوێت بلۆگێک دابنێیت بۆ سایتەکە و | |
بڵۆگنووسین دڵنیابە لە دروستکردنی بڵۆگ لە سۆب دۆمەین یان سۆب فۆڵدەر لە داهاتوودا وتارێکی ورد لەسەر ئەم بابەتە بڵاو دەکەمەوە لە کاتێکدا | |
بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکان و سەرمایەدارەکانی کریپتو تووشی ئیفلاس بوون و لیکویدەیشن بوون یاخۆد نزیکن لە ئیفلاس بوون کۆمپانیای لایت سپید | |
حەوت ملیار دۆلاری بۆ بۆدجەی تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکانی زیاد کرد لە ڕۆژی سێ شەممە دوازدە حەوت دوهەزار و بیست و دوو کۆمپانیای ڕایگەیاند کە دوایین خولی | |
دابینکردنی بودجەی کۆمپانیاکەیان داخستووە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاری لە چوار قوناغ دا کۆ کردووتەوە کە ئەمە ڕیکوردە لە بازاڕی دراوە | |
دیجیتاڵییەکان دا هەروەها کۆمپانیای لایت سپید پەردەی لەسەر ی لادا کە بە تیمێکی سەربەخۆ وەسف دەکرێت کە تایبەتە بە بەردەوام بوون لە | |
پەرەپێدانی پرۆژەکانی بڵۆکچەین بە تایبەتی ئەو پرۆژانەی لە قوناغە سەرەتاییەکاندان سام هاریسۆن و بەنەفشە فەتحی سەرکردایەتی ئەم تیمە نوێیە | |
دەکەن ئەم زنجیرە وتارە تەرخاندەكرێت بۆ سەرنج خستنەسەر ڕۆڵی نەرێنی گوتاری ڕۆژهەڵاتناسەكان كوردناسەكان لەبارەی نەتەوەی كورد و داتاشینی | |
ناسنامەی ساختە بە مەستی لەكەداركردن و بە كەم تەماشاكردنی نەتەوەی كورد لەلایەك و ڕەوایەتیدان بە سیستەمی داگیركاریی و تێزە داهێنراوە | |
پاڵپشتیكراوەكانی بەرژوەندی كۆڵۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی لەسەر ڕۆژهەڵات لەگەڵ شەپۆلی داگیركاریی ڕۆژئاواییەكان بۆ ڕۆژهەڵات بە تایبەت لەدوای | |
شكستی دەوڵەتی عوسمانیی بەهۆی خراپەكارییەكانییەوە لەبەردەم هێرشیی ئەوروپاییەكاندا دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بەریتانیا فەرەنسا ئیتالیا ئەڵمانیا و | |
چەند وڵاتێكی دیكە سیاسەتی داگیركارییان بۆ ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیی دەستپێكرد لەناو ئەو دەوڵەتە ڕۆژئاواییانەدا شانسینی | |
یەكگرتوو بەریتانیا لەسەرەتاكانی سەدەی بیستەمەوە بەهۆی نزیكیی لە ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی خۆی خزاندە ناوچەكە پێگە سەربازیی | |
و دەسەڵاتە سیاسییەكەی لەهیندستاندا هاوكاربوو بۆ زووتر زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتدا بەشێوەیەكی تەواوەتی بەریتانیا دەتوانرێت بە یەكەم وڵاتی | |
ڕۆژئاوایی دابنرێت كە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزی سەربازیی و چەكداریی بەكرێگیراو هاتبێتە ناو میسۆپۆتامیا عێراق و كوردستان هاتنی سوپای | |
ئینگلیز لە باشووری عێراقەوە سەرەتای هەڵمەتی داگیركاریی ئەو وڵاتەبوو بۆ ڕاوەدونانی دەوڵەتی عوسمانی و داڕشتنەوەی ناوچەكان بەگوێرەی ئەو | |
پشتبەستن بە زانیاریی و ناسەوانی بۆ ئاسانكردنی كاری هێزی سەربازیی واتە لەم ڕێگەیەدا ئەگەر بەریتانییەكان زانیاریی و ناسەوانی معرفە یان | |
لەبارەی ناوچە و شوێن و بنەماڵەیەكەوە سوودی بۆ داگیركاریی هەبووبێت كەمتر پشتیان بە هێزی ڕەقی سەربازی و بۆمب و فڕۆكە بەستووە هەر ئەم خاڵی | |
جیاكەرەوە ڕەهەندێكی سیاسی كۆمەڵایەتی و ئابووریی بە سیستەمی داگیركاریی ڕۆژئاوایی بەریتانیی بەخشیوە كە بۆتەهۆی بەجێهێشتنی كاریگەری | |
درێژخایەن و جومگەیی لەوناوچانەی كە بەریتانیا داگیری كردوون بۆ بەڵگاندنی ئەمە دەتوانین ئەوە بهێنینە بەرباس كە سەرباری ئەوەی دەوڵەتی | |
عەرەبی موسڵمان و كورد و پێكهاتەكانی تریش تێكڕا دژ بە سیاسەت و حوكمڕانی عوسمانییەكان بوون و ڕادەپەڕین لە نمونەی هەرە دیاری ئەو شۆڕشانەی | |
دژ بە دەسەڵای خراپەكاری عوسمانییەكان كراوە شۆڕشی عەرەبی بەڕێبەرایەتی شەریف حسێنی كوڕی عەلی لە حوزەیرانی دەسەڵاتداری سعودیە بوو | |
بە پشتیوانی بەریتانییەكان لەكاتێكدا ئەگەر لەڕووی كردەییەوە لێكدانەوەی بۆ بكەین دەبێت بپرسین چۆن سعودیە حیجازی ڕووگەی موسڵمانان | |
بەپشتیوانی بەریتانیا دژ بە دەوڵەتی عوسمانی لەڕووكەشدا بانگەشەی خەلافەتی ئیسلامیی دەكرد شەڕدەكات وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەمانباتە سەر | |
ئەنگێزەی لەدایكبوونی ئەم زنجیرە وتارە كە دەمانەوێت لەڕێگەی سیاسەتی كۆڵۆنیالیزم و داگیركاری هەمەلایەنەی ڕۆژئاواییەكان بەریانیا و سیاسەتی | |
ستەمكارانەی داگیركاریی دەوڵەتی عوسمانی و لێ جێماوەكانی باس لەو وێنە و ناسنامە داتاشراوە بكەین كە لەم ناوچەیەدا بۆ كورد دروستكراوەو ئەم | |
ناسنامە بەشدارە لە دروستكردنی نەهامەتیەكانی ڕابردوو ئێستای نەتەوەی كورد كە ئەگەر هۆشیاربوونەوەی قووڵ نەیەتەئاراوە بۆ داهاتووش هەمان | |
مەترسی هەردەبێت دروستكردنی ئەم ناسنامە داتاشراوە لەڕێگەی ئەو دابەشكارییە ناسنامەییە یە كە بەریتانیا لەم ناوچەیەدا لەڕوانگەی زانستەوە بە | |
زەبری هێز هێناویەتەكایەوە ئەویش ڕۆڵی زانستی ڕۆژهەڵاتناسی لە پێدانی ناسنامە بە گەلانی ئەم ناوچەیەداو دیاریكردنی چارەنووسی نەتەوەكانە | |
لەسەر پێدراوەكانی زانستی ڕۆژهەڵاتناسی لەم نێوەندەدا گێرترود مارگرێت لوسیان بێڵ ناسراو بە میس بێڵ كە ژنە سیاسییەكی شوێنەوارناس و و | |
گەڕیدە و سیخوڕ و ڕۆژهەڵاتناسی بەریتانییە ڕۆڵێكی سەرەكیی لە داتاشینی ناسنامەی ساختە و داتاشراو بۆ كورد و دروستكردن و نەخشاندنی دەوڵەتێكی | |
ناسروشتی بۆ عەرەبی عێراق هەبوو ڕۆڵی ئەم ژنە لە نامەكانیدا كەبەشێكن لە نووسینەكانی لەبارەی كوردەوە دەردەكەوێت نامەكانی میس بێڵ لە | |
كتێبێكدا بەناوی كورد لەنامەكانی میس بێڵ دا لەلایەن بەڕێز محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لە ساڵی بڵاوكراوەتەوە لەم كتێبەدا وێڕای پێشەكی وەرگێڕ كە | |
ناساندنێكی وردی میس بێڵە لە هەموولایەنێكەوە ئەوا نامەی ئەو ژنە سیاسییە سیخوڕ و شوێنەوارناسی و گەڕیدەیەی خستۆتەڕوو كە بەشێكن لە | |
گەورە و لەپێشینەی خوێندەواری كوردە بۆ گومان خستنەسەر و بەدرۆخستنەوە و هەڵوەشانەوەی ئەو تێزە درۆیانەی كە لەسەر كورد دروستكراون لەبەر | |
چەند هۆكارێك وەك ئەوەی كە ئەو نووسینانە لەڕێگەی دەزگا سیاسییەكانی بەریتانیاوە لە نۆبەرەی ئەو نووسینانە بوون كە وەك سەرچاوەی زانست و | |
ناسەوانی مەعریفە گەیشتووە بە تاكی كورد لەلایەكی تریشەوە هەتائێستا بەشێكی هەرە باڵای خوێندەوارانی كورد لە ئاستی زانكۆ و خوێندنی باڵادا | |
تێزی ڕۆژهەڵاتناسەكان وەك بەڵگەنەویستێك لەبارەی ناسینی كورد دەخەنەبەرباس كە ئەمەیان نزیكە لەكارەساتەوە ئەمە جگە لەو سیحر و جادووەی | |
بەڕیتانییەكان بەناوی پێشخستنەوە فێڵ و تەڵەكەیان لە كورد كردووە بۆ نمونە دەسەڵاتی داگیركەری بەڕیتانیا لە سلێمانی لەدوای دوورخستنەوەی | |
پاشای كوردستان شێخ مەحموود ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەی خۆی ناودەنێت پێشكەوتن بەڵام ڕێگەی سەرخستنی ئەم تەڵەكەیە بەكارهێنانی زمانی كوردییە لەبری | |
سیاسیی ئینگیز بووە لەوكاتەشدا ئینگلیز داگیركەر بووە ئیتر بە چ پێوەرێك مرۆڤی هۆشیاری كورد ئەو هەوڵە بە گرنگ بزانێت لەمباریەوە مامۆستا | |
ڕەفیق حیلمی سەرباری ئەوەی خۆی نووسەرێكی ئەو ڕۆژنامەیە پێشكەوتن بووە بەڵام دەڵێت خەڵك بە چاوێكی سووكەوە دەیانڕوانییە ئەو ڕۆژنامەیە لەم | |
ڕوانگەیەوە ئەگەر ناوەڕۆكی نامەكانی میس بێڵ بە ڕووداوەكانی باشووری كوردستان كوردستانی جنوبی ببەستینەوە ئەوا زۆر بەسانایی ئەوەمان بۆ | |
ڕووندەبێتەوە كە میس بێڵ ڕقێكی بێئەندازەی بەرامبەر بەو كوردە شۆڕشگێڕ و سەربەخۆییخوازانە هەبووە كە نەچوونە ژێر كاریگەریی سیاسەتی | |
داگیركاریی ئینگلیزەوە چونكە بۆخۆی لە چەندین شوێندا پەسنی چەند كەس و بنەماڵەیەكی كورد دەكات بەڵام بەڕوونیی ئەو پەسندانە ئەوانە دەگرێتەوە | |
كە لەگەڵ ئینگلیز هاوڕابوون میس بێڵ بۆ سەرخستنی پیلانەكەی دروستكردنی دەوڵەتێك بۆ هاوپەیمانەكەیان بنەماڵەی شەریفی مەككە لەمیسۆپۆتامیادا | |
هاوشێوەی ئوردون لەشامدا پشتی بە زانستەكانی شوێنەوارناسی و ڕۆژهەڵاتانسی بەستووە ئەو تێگەیشتنانەی ئەو لەدواجاردا لە كۆنگرەی قاهیرەشدا | |
پەسەندكراوەو پیلانی بەستنەوەی باشووری كوردستان بە عێراقەوە بە قەڵەمی میس بێڵ لەسەر نەخشە كێشراوە ئەم تێزەیەش بە دروستكردنی چەندین | |
سیاسەت لەڕووی ئابووری سیاسیی سەربازی چەسپێنراوە میس بێڵ پۆستی سكرتێڕی ڕۆژهەڵات ی لەلایە پێرسی كۆكسەوە لە ی ئازاری وەرگرت لەپاش ڕووخانی | |
دەوڵەتی عوسمانی بێڵ بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی شیكاری لەسەر بارودۆخی میسۆپۆتامیا دەستنیشانكرا ئەویش لەماوەی دە مانگدا ڕاپۆرتێكی دوور و | |
درێژی بە ناونیشانی پێداچوونەوەی بەڕێوەبردنی مەدەنی لەمیسۆپۆتامیا ئامادەكرد ئەم ڕاپۆرتە بوو بە سیاسەتی ڕەسمی بەریتانیا لەعێراقدا هەتا | |
ئێستاش زۆرینەی خوێندەواری كورد بە بێئاگا یان بە مەبەست خۆیان لەو ڕاستییە بە دووردەگرن كە دروستبوونی دەوڵەتی عێراق و لكاندنی ویلایەتی | |
موسڵ باشووری كوردستان بەسیاسەتێكی بنەڕەتی ئینگلیز بزانن و بە هەندێك ڕووداو و لێكەوتەی سیاسی لاوەكییەوە دەیبەستن لەمبوارەشدا هزری چەپ لە | |
كوردستاندا ڕۆڵی هەرەنێگەتیڤی بینیوە چەپەی كورد لە ڕووكەشدا دژ بەسیاسەتی كۆڵۆنیالیزمی ڕۆژئاواییە بەڵام لە هەناودا بە ڕەخنەگرتن لە | |
پێكهاتەی شۆڕشەكانی كوردستان و هێنانەوەی تێزی نەزۆكی بیریارە چەپەكان بۆ بارودۆخی كوردستان ڕاژە خزمەتێكی زۆریان بە فەرهەنگی كۆڵۆنیالیزمی | |
ڕۆژئاوایی و داگیركەری عێراقی كرد لە خراپییەكانی ئەو تێزانەی كە ڕۆژهەڵاتناسەكان و بەتایبەت میس بێڵ سەبارەت بە كورد بەرهەمیانهێناوە | |
ناوهێنانی كوردە بە خێڵ و یاخیی و كۆچەری و ئاژاوەگێڕ و چەندین ناتۆرەی دیكە كە هەر یەكێك لەم ناوانە لە كولتوری ڕۆژئاواییدا كە لانكەی | |
دورستبوونی دەوڵەتی نەتەوەییە جۆرێكە لە بێبەشكردنی كۆمەڵە مرۆڤێك لە ماف و شارستانییەت ناوهێنانی نەتەوەی كورد وەك خێڵێك بۆ نمونە لە نامەی | |
ژمارە هەشت لی كتێبەكەدا كورد لەنامەكانی میس بێڵ دا بانگەشە بۆ ناوزڕاندنی كورد وەك ناشارستانییەك ئەو لە دوای ڕووداوەكەی كفری كوشتنی | |
ئەفسەرێكی داگیركەری بەریتانیی لەلایەن كوردە شۆڕشگێڕەكانی كفرییەوە دەڵێت خێڵەكان نایانەوێت ببنەبەشێك لە دەوڵەتێكی یەكگرتوو شارەكانیش بێ | |
ئەمە بەڕێوەناچن كەواتە چۆن پشتگیری توخمەكانی سەقامگیریی بكەین و بیانپارێزین و لەهەمانكاتیشدا بیگونجێنین لەگەڵ باری ئابووری وڵاتەكەدا | |
چونكە حكومەتێكی سێنتڕاڵ نابێ ئەگەر كەس باج نەدات و زۆرینەی دانیشتوان نەیانەوێت باج بدەن دەتوانین زۆربەڕوونیی ناوەڕۆكی ئەم نامەیە كە | |
پێش زیاتر لە ساڵ لە ئێستا نووسراوە بە بنەمای ئەو كێشە نەگریسانەی ئەمڕۆی كوردستان بزانین كە تا ئێستا نەتەوەی كورد لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا | |
پێوەی دەناڵێنێت بەجۆرێك ئەم تێزە بەهەمیشەیی كوردستان ناوچەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی بەغداد وەك سەرچاوەی باج دارایی كۆڵەگەی سەقامگیریی | |
بازرگانی دەھێڵێتەوە وە پێشنیازی گونجاندن توینی ئەو ناوچانەی نایەنە ژێر كۆنتڕۆڵ دەكات ئەمەش پێش سەدساڵ زیاتر ڕوویدا كاتێك بە | |
بازرگانەكانی كوردستانیان وت ئەی توتنەكەتان بەكێ دەفرۆشن و ئەمڕۆش تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت ئەگەر مووچەی هەرێمی كوردستان توین | |
نەكرێت یەك فلس نانێرم كەلە هەناودا توین جگە لە وەرگێڕانە سادە ڕووكەشەكە گۆڕین و نەهێشتنی سیستەمی فیدڕاڵییە بە سیستەمی ناوەندیی لە دوای | |
ساڵی وە پرسی كەركوك یەكێك لە پرسە ئاڵۆزكراوەكانی كوردستانە لە عێراقدا كرۆكی ئاڵۆزییەكەش پەیوەستە بە چەند لایەنێكەوە وەك یەكەم | |
هێنانەكایەی میتۆدی چارەسەری نێودەوڵەتیی بۆ كێشەیەكی نێوخۆیی بەهۆی هێزە داگیركەرەكان ئەمریكا و بەریتانیا دووەم نەبوونی سامانسیاسەتێكی | |
ڕاستەقینەی كوردستانی لەلایەن پارتی و یەكێتیی حكومەتی هەرێم بۆ پرسی كەركوك سێیەم لایەنی مێژوویی كێشەكە چونكە پرسی كەركوك لەعێراقدا | |
ڕەهەندیی مێژوویی سیاسی هەیە عێراق كەركوكی لە كوردستان داگیركردووە بەڵام خۆی خاوەنی نییە لە ساڵی ڕابردوودا كورد دووجار كەركوكی | |
گێڕاوەتەوە عێراق بە فاكتەر وهێزی هەرێمی و نێودەوڵەتیی توانیویەتی لێ داگیربكاتەوە ئەم سێ هۆكارە و چەند هۆكارێكی تری لاوەكیی بوون | |
بە بناغەی تێڕوانین بۆ كێشەی كەركوك بەجۆرێك كە هەردوو ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا هەمیشە هاندەری ئەوەبوون كێشەی كەركوك وەكخۆی | |
بمێنێتەوە تا جێ پێ خۆیان لە ناوچەكە بپارێزن هەروەها حیزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو پارتی و یەكێتیی زۆرتر لەم پرسەدا | |
بوونیان هەیە هەرگیز وەك هێزێكی سیاسیی خاوەن بەرنامە لە دیدگەیەكی نیشتمانییەوە لە پرسی كەركوكیان نەڕوانیوە بەڵكو هەمیشە پاشكۆی | |
تێڕوانینەكانی تربوون بابەتی ناپەیوەست سەبارەت بە كەركوكیان هێناوەتە ئاراوە هێزە عەرەبی و توركمانەكانیش بەسوود وەرگرتن لەو دوو هۆكارەی | |
پێشو توانیان جێ پێی خۆیان لە كەركوك قایم بكەن ئەو پاشخانە مێژووییە كورتەم بۆئەوە خستەڕوو تا ئەوە بسەلمێنم كە هەمان ئەو سیاسەتانەی كە | |
هەردوو پارتی و یەكێتیی لە ماوەی ڕابردوولە ساڵی دا سەبارەت بە كەركوك پەیڕەویان كردو بوو بەهۆی دۆڕاندنی كەركوك هەمان سیاسەتیش بوو بەهۆی | |
ئەوەی بودجەی ی عێراقیش ببێتە هەڕەشی دۆڕاندنی هەرێمی كوردستان لانیكەم لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاندنی دابەشبوون و جێبەجێنەكردنی | |
هەمیشەیی ماددەیش ئەوەی سەبارەت بە كەركوك لێرەدا جێی گرنگی پێدانەو پەردە لەسەر سیاسەتی پارتی و یەكێتی هەڵدەماڵێت ئەوەیە كە هەردوو حیزب | |
ئارگیومێنتی ئەوە بەرامبەر حكومەتی عێراق دەخەنەڕوو كە سەقامگیریی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی كارگێڕیی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە | |
بەڕێوەبردنی هاوبەشی ناوچەكانەوە لەم پێناوەدا لە دوای وە چەندین گەڕی دانوستان بۆ پێكهێكانی هێزی سەربازیی هاوبەش بەبێ ئەنجام بەڕێوە چوون | |
بۆ ئەمە ئێستا بە گرنگییەوە باسی پێكهێنانی لیوای دەكەن كە لەناو بودجە نەگبەتییەكە جێی كراوەتەوە بەڵام لە هەمانكاتدا ناڕەزایی دەردەبڕن | |
بەرامبەر ئەوەی حكومەتی عێراق موچەی هەزار مامۆستای پەروەردەی كەركوكی نەگواستۆتەوە سەر دارایی حكومەتی فیدڕاڵ لە كاتێكدا ژمارەی ئەو | |
مامۆستایانە پێنج جار لە ژمارەی پێشمەرگەكانی لیوای زیاتردەبن دەزانم موچەی لیوای لەسەر بەغدایە كە ئەمانیش وەك پێشمەرگە خزمەت دەكەن و | |
ئەركێكی گرنگ جێ بەجێ دەكەن خۆ ئەگەر سەربازێكی لیوای پێچەوانەی فەرمانی سەركردە عەرەبەكەی هەڵسوكەوت بكات فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ | |
دەردەچێت ئەی بۆچی حەزدەكەن ئەو مامۆستا كوردە بە شەرەفانە ببنە ژێردەسەی عەرەب و توركمان و هەرچییان بوێت پێیان ئەنجام بدەن ئەی لە | |
بەیاننامەكەتاندا ناڵێن سیاسەتی پشتی پەسەندكردنی ئەم بودجەیە ئەنفالێكی ترە ئایا كەركوك و مامۆستاكانی شیاوی ئەنفالێكی ترن هەركەس سادەترین | |
ئاستی هۆشیاریی هەبێت دەزانێت كاتێك ئێوە داوای بەڕێوەبردنی هاوبەشی ناوچەیەك دەكەن بۆ ناوچە قومار پێوەكراوەكان ئەی بەڕێوەبردنی هاوبەش |
End of preview. Expand in Data Studio
README.md exists but content is empty.
- Downloads last month
- 8