text stringlengths 0 288k |
|---|
}(document, 'script', 'facebook-jssdk')); |
حه‌شدی نیشتمانی زانیاری نوێ له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌دركێنێت |
|
وێستگه ـ |
وته‌بێژی حه‌شدی نیشتمانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری زۆره هێزی زه‌مینی بیانی به‌شدایی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا بكه‌ن. |
مه‌حمود سورچی، وته‌بێژ به‌ناوی حه‌شدی نیشتمانی نه‌ینه‌وا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ تیشك ده‌خاته سه‌ر دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "شه‌ڕه یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كه درێژه‌ی كێشا و حكومه‌تی عیراقیش ته‌واو مكوڕ نییه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه، ده‌شڵێت زیاتر له پا... |
له‌باره‌ی پلانی شه‌ڕی مووسڵیشه‌وه وتی: "هێشتا پلانی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ به‌ته‌واوی ته‌واو نه‌بووه و سه‌عاتی سفریش دیار نییه، به‌ڵام هێڵه‌كانی گشتی دانراون، به ئه‌مریكییه‌كانیشمان وتووه ده‌بێت پلانه‌كه تۆكمه بێت و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوبێت"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه نابێت شه‌ڕی ئه‌نبار و موسڵ به‌یه‌ك ببه‌سترێ... |
سورچی هێشتا هاوشێوه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی پێشتری هه‌ر گله‌یی و ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی عیراق هه‌بوو له‌وه‌ی به‌ده‌م پرسی نه‌ینه‌واوه نه‌هاتووه به‌دیاریكراویش له مه‌سه‌له‌ی پڕچه‌ككردنی رۆڵه‌كانی ئه‌و پارێزگایه بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له دژی داعش، له‌وباره‌یه‌وه وتی: "حكومه‌تی عیراق وه‌ك پێویست هاوكاریمان ناكات و پڕچه‌كما... |
ئه‌و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی گرت كه به‌غدا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ دوابكه‌وێت. |
سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی مه‌یدانیشه‌وه، مه‌حمود سورچی وتی: "ئێستا پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له باكوور و باكووری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵه‌وه‌ن، هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتمانیش له باشووری گه‌یاره هه‌ن و لێره و له‌وێ له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌م یه‌ك دوو رۆژه هێزه‌كانمان ده‌چنه به‌ره‌ی نزیكتر و شوێن... |
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی نیشتمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتمانی و پۆلیسی پارێزگاكه و فیرقه‌كانی پازده و شازده‌ی سوپای عیراق به پاڵپشتی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌شدار ده‌بن. |
ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وا هه‌موویان و ئێستا زیاتر له هه‌زار چه‌كدار له نێو موسڵ دژایه‌تی داعش ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كێكیان چه‌ند گرووپێكی چه‌ند كه‌سین، رۆژانه‌ش زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر داعش زیاتر توند بێت، نا‌توانیین چه‌كیان پێبگه‌یه‌نینن، به‌ڵام له‌رێگه‌ی زانیاریی و هه‌واڵگرییه‌وه هه‌ماهه‌نگییمان هه‌یه. |
مه‌حمود سورچی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌ڵامی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی دایه‌وه له‌باره‌ی پرسی بڵاوه‌كردنی هێزی ئه‌مریكی و كه‌نه‌دی له ده‌ورووبه‌ری نزیك له موسڵ له چه‌ند رۆژی رابردوو و وتی: "به‌ڵێ ئه‌وه روویداوه". |
روونیشی ده‌كاته‌وه: "ماوه‌یه‌كی زۆره راوێژكارانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و وڵاتانی دیكه‌ش له ده‌ورووبه‌ری مووسڵ هه‌ن، به‌مدواییانه ژماره‌یان زیادی كردووه، ئه‌وان كه له رۆژئاوای مووسڵ و رۆژهه‌ڵاتی ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌ن راوێژ ده‌ده‌ن و پلان داده‌ڕێژن بۆ ئه‌گه‌ری به‌شدارییكردنی هێزی بیانیی زه‌مینی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ... |
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی هێزی زه‌مینی بیانی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵدا سورچی وتی: "ئێمه پێشوازی لێ ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان به نوێترین چه‌ك پڕچه‌ك كراون، ئیداره‌ی ئه‌مریكاش ئاره‌زووی هه‌یه بۆ ئه‌و به‌شداریكردنه، ئه‌گه‌ری زۆره هێزی زه‌مینی بیانی به‌شداری له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ بكه‌ن". |
هه‌رچی شوێنی هه‌ڵفڕینی ئه‌و فڕۆكانه‌شه كه بۆ لێدانی داعش به‌كارده‌بن له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ، سورچی وتی: "فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ پشت به بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ره‌نگه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریریش ببه‌ستن، واته بۆ لێدانی داعش هه‌ولێر و ئه‌ده‌نه ده‌بێته سه‌رچاوه... |
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی نیشتمانی كه هێزێكی پارێزگای نه‌ینه‌وایه، باس له‌وه ده‌كات كه له چه‌ند رۆژی رابردوو فه‌رمانێكی حكومه‌تی عیراقییان پێگه‌یشتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌كانییان له نزیك موسڵ و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هاوشێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا... |
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "ئێمه ئێستا 25 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری مووسڵه‌وه دوورین، دووركه‌وتنه‌وه‌مان له شوێنی ئێستا كاره‌كانمان زه‌حمه‌ت ده‌كات". |
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانیشیان وتی كه زیاتر له هه‌شت هه‌زار و 200 چه‌كداری مه‌شق پێكراویان ئاماده‌یه و به‌هۆی بچووكی سه‌ربازگه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌رگای خۆبه‌خشییان داخستووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر چه‌ك و پێداویستییان بۆ دابین بكرێت له چه‌ند رۆژێكدا 25 هه‌زار چه‌كدار ئاماده‌ده‌بن. |
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه چوار فیرقه‌یان هێزی تایبه‌ت ده‌بن و ئێستا مه‌شقه‌كانییان ته‌واوكردووه و ته‌واو ئاماده‌ن. |
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا رۆڵی توركیاشی له بوونی سه‌ربازگه‌كه‌یان به‌رز نرخاند و وتی: "ئێستا 24 ئه‌فسه‌ری توركیا مه‌شق به هێزه‌كانمان ده‌كه‌ن و توركیا رۆڵی باشی هه‌بوو له دابینكردنی پێویستییه‌كانی سه‌ربازی و له كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازگانه‌ی كه سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتمانیین، لێره و له‌وێش بۆخۆمان چ... |
مه‌حمود سورچی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ده‌كرد كه موسڵ بۆ سه‌ر چوار به‌ره دابه‌ش ده‌كرێت و سنووری شه‌ڕیش فراوان ده‌بێت له‌كاتی ده‌ستپێكردنی، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرد كه خه‌ڵكی مووسڵ چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاربن. |
PM:03:02:06/09/2015 |
ئه‌م بابه‌ته 27 |
جار خوێنراوه‌ته‌وه |
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت |
(function (d, s, id) { |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.