text
stringlengths
0
288k
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) return;
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
window.fbAsyncInit = function() {
FB.init({
appId : '1005570636147920',
xfbml : true,
version : 'v2.7'
});
};
(function(d, s, id){
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0];
if (d.getElementById(id)) {return;}
js = d.createElement(s); js.id = id;
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js";
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs);
}(document, 'script', 'facebook-jssdk'));
راگەیەنراوی حكومەتی هەرێم لەبارەی فرۆشتنی نەوتی كوردستانەوە
وێستگه‌-
ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئابدا دابەزینی بەخۆبینی بەهۆی ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانەو هەوڵەکانی دزیکردن کە لەسەر بۆڕییەکانی هەناردەکردنی نەوت لە ناو سنووری تورکیا لە 27 ی تەمووزەوە تا هەفتەی یەکەمی مانگی ئاب روویدا.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی هەناردەکردنی نەوتی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئابدا هەرێمی کوردستان بڕی 14,657,798 بەرمیل، واتا تێکرای رۆژانە472,832  بەرمیلی، هەناردەکرووە لە رێی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان- جەیهان. ئەوەش بەراورد بە 16,019,090 بەرمیل کە مانگی تەمووز هەناردەی کردووە، بەرێژەی 8....
ئەو دابەزینە، بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبەر وەستانی هەناردەکردنی نەوت بووە بۆ ماوەی نۆ رۆژ کە بەزۆری لە سەرەتای ئەو مانگە روویداوە.
لەو بڕەی کە لە مانگی ئابدا هەناردەکراوە، کێڵگە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 10,958,817 بەرمیل واتا تێکرا رۆژانە 353,510 بەرمیل بەشداریانکردووە و ئەو کێڵگانەی کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوور بەرێوەدەبرێن بە 3,698,981 بەرمیل واتا تێکرای رۆژانە 119,322 بەشداربوونە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئابدا بڕی 1,579,004 بەرمیل، واتا 50,936 بەرمیلی رۆژانە، رادەستی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق، ناسراو بە کۆمپانیای سۆمۆ کردووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە "لە ئابی 2015 دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو لە فرۆشتنی راستەوخۆی نەوت لە بەندەری جیهان بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێم کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە لە بەغدا کەمکراوەتەوە و بۆ بەردەوام بوون لە دانەوەی ئەو قەرزانەی کە لە 2014 دا کەڵەکە بوون لە ئەنجامی وەرگرتنی پارەی پێشوەخت بەرامبەر ...
هەفتەی رابردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پشتراستیکردەوە کە  ئەنجومەنی کاروباری نەوت و گازی هەرێمی کوردستان چاوەروان دەکات دەستبکات بە پێدانی بڕێک لە دەسحەقی کۆمپانیاکانی دەرهێنەری نەوت لە دوو هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولی 2015 دا.
لە راگەیاندروێکی پێشووتریدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە "کاتێک لەسەرەتای 2016 دا بڕەکانی نەوتی هەناردەکراو زیاتر دەبن، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکات کە بڕی داهاتی تر بەردەستبخات بۆ دانی پارەی کۆمپانیا نەوتیە نێودەوڵەتیەکان تاکو بگەنەوە بە شایستە داراییەکانی پێشوویان بەپێی گرێ...
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەلویستی خۆی دووبارەکردووەتەوە کە ئامادەیە کاربکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ ئەوەی لەسەر هەموو پرسەکانی پەیوەست بە نەوت و گاز بگەنە رێککەوتن.
PM:03:52:06/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 27
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌