text stringlengths 0 288k |
|---|
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
}(document, 'script', 'facebook-jssdk')); |
سامانه‌سروشتیه‌كان رێگای دادگا له عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌گرێت |
|
وێستگه ـ |
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانێكی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر. |
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كاندا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "له رۆژی 2-9-2015، په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه ساڵح له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن كه له سایتی (knnc.net) بڵاوكراوه‌ته‌وه به ناونیشانی (عه‌لی حه‌مه ساڵح نهێنیه‌ك له‌سه‌ر دیار نه‌مانی داهاتی نه‌و... |
ده‌شڵێت: "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان جارێكی تر بۆ رای گشت روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و لێدوان و قسانه هیچ بنه‌مایه‌ك و راستیه‌كیان تێدا نیه". |
ئه‌وه‌شی باسكردووه: "به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی وه‌زاره‌تمانه‌وه بڕێكی كه‌م له نه‌وتی خاو رۆژانه ده‌درێته كۆمپانیا بازرگانییه ناوخۆییه‌كان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به گازواییل كه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان". |
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌نها یه‌ك دۆلاریش ناچێته گیرفانی به‌رپرسانه‌وه، وه‌ك به‌ڕێز عه‌لی حه‌مه ساڵح ئاماژه‌ی پێداوه، به به‌رپرسه‌كانی خۆشیه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، وه‌زاره‌تمان هه‌میشه ده‌رگای كراوه بووه بۆ پێدانی زانیاری و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێك كه له‌ل... |
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ئه‌م لێدوانانه جێگای سه‌رسوڕمانه، و تا كه‌ی ژماره و داتای هه‌ڵه و چه‌وت به میلله‌ت ده‌فرۆشێت و واز له چه‌واشه كاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناهێنێت كه هه‌مووی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ده‌نگ كڕینی ده‌نگده‌ره بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان". |
له‌كۆتایدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان به‌ڵگه‌ی هه‌یه، بۆچی تا ئێستا وه‌ستاوه؟ با به زوترین ئاشكرای بكات، به پێچه‌وانه‌وه وه‌زاره‌تمان رێوشوێنی یاسایی ده‌گرێته به‌ر". |
پێشتر په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو رۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له كێڵگه‌كان و هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك و بازیان و پاڵاوگه بچووكه‌كانی تر، دیارنامێنێت. |
PM:04:56:06/09/2015 |
ئه‌م بابه‌ته 4 |
جار خوێنراوه‌ته‌وه |
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت |
(function (d, s, id) { |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) return; |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
}(document, 'script', 'facebook-jssdk')); |
window.fbAsyncInit = function() { |
FB.init({ |
appId : '1005570636147920', |
xfbml : true, |
version : 'v2.7' |
}); |
}; |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.