text stringlengths 0 288k |
|---|
xfbml : true, |
version : 'v2.7' |
}); |
}; |
(function(d, s, id){ |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) {return;} |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
}(document, 'script', 'facebook-jssdk')); |
ئەگەر زۆرە هێزی زەمینی بیانی بەشداری شەڕی مووسڵ بكەن |
|
وێستگه- |
سورچی دەڵێت ژمارەی راوێژكارەكانی سەربازی ئەمریكا و كەنەدا زیادیان كردووە و لە دەورووبەری مووسڵ بڵاوەیان كردووە. |
وتهبێژ بەناوی حەشدی نیشتمانی نەینەوا مەحموود سورچی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشك دەخاتە سەر دوایین ئامادەكارییەكانی شەڕی گرتنەوەی مووسڵ و لەوبارەیەوە دەڵێت: "شەڕە یەكلاییكەرەوەكە درێژەی كێشا و حكوومەتی عێراقیش تەواو مكوڕ نییە لەسەر دەستپێكردنی شەڕەكە، دەشڵێت زیاتر لە پازدە مانگە شاری مووسڵ داگیركراوە و ... |
لەبارەی پلانی شەڕی مووسڵیشەوە وتی: "هێشتا پلانی گرتنەوەی مووسڵ بەتەواوی تەواو نەبووە و سەعاتی سفریش دیار نییە، بەڵام هێڵەكانی گشتی دانراون، بە ئەمریكییەكانیشمان وتووە دەبێت پلانەكە تۆكمە بێت و لەماوەیەكی كورتدا تەواوبێت"، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە نابێت شەڕی ئەنبار و مووسڵ بەیەك ببەسترێنەوە و دوو ژینگە و خاك و سروشتی خەڵ... |
سورچی هێشتا هاوشێوەی چاوپێكەوتنەكانی پێشتری هەر گلەیی و رەخنەی لە حكوومەتی عێراق هەبوو لەوەی بەدەم پرسی نەینەواوە نەهاتووە بەدیاریكراویش لە مەسەلەی پڕچەككردنی رۆڵەكانی ئەو پارێزگایە بۆ دەستپێكردنی شەڕ لە دژی داعش، لەوبارەیەوە وتی: "حكوومەتی عێراق وەكو پێویست هاوكاریمان ناكات و پڕچەكمان ناكات، چاوەڕێمان دەكرد زیاتر جید... |
سەبارەت بە وردەكارییەكانی مەیدانیشەوە، مەحموود سورچی وتی: "ئێستا پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ لە باكوور و باكووری رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شاری مووسڵەوەن، هێزەكانی حەشدی نیشتمانیش لە باشووری گەیارە هەن و لێرە و لەوێ لەگەڵ داعش شەڕ دەكەن، لەم یەك دوو رۆژە هێزەكانمان دەچنە بەرەی نزیكتر و شوێنی دیكە دەگرنە دەست". |
ئەو بەرپرسەی حەشدی نیشتمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لە شەڕی گرتنەوەی مووسڵ هەریەك لە هێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی نیشتمانی و پۆلیسی پارێزگاكە و فیرقەكانی پازدە و شازدەی سوپای عێراق بە پاڵپشتی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بەشدار دەبن. |
ئەگەر هەبێت ئەوا هەموویان و ئێستا زیاتر لە هەزار چەكدار لە نێو مووسڵ دژایەتی داعش دەكەن و هەریەكێكیان چەند گرووپێكی چەند كەسین، رۆژانەش زیاد دەكات بەتایبەت ئەگەر داعش زیاتر توند بێت، ناتوانیین چەكیان پێبگەیەنینن، بەڵام لەرێگەی زانیاریی و هەواڵگرییەوە هەماهەنگییمان هەیە. |
مەحموود سورچی لە درێژەی قسەكانیدا وەڵامی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە لەبارەی پرسی بڵاوەكردنی هێزی ئەمریكی و كەنەدی لە دەورووبەری نزیك لە مووسڵ لە چەند رۆژی رابردوو و وتی: "بەڵێ ئەوە روویداوە". |
روونیشی دەكاتەوە: "ماوەیەكی زۆرە راوێژكارانی ئەمریكا و كەنەدا و وڵاتانی دیكەش لە دەورووبەری مووسڵ هەن، بەمدواییانە ژمارەیان زیادی كردووە، ئەوان كە لە رۆژئاوای مووسڵ و رۆژهەڵاتی دەشتی نەینەوا هەن راوێژ دەدەن و پلان دادەڕێژن بۆ ئەگەری بەشدارییكردنی هێزی بیانیی زەمینی لە شەڕی گرتنەوەی مووسڵ، جگە لەوەش دەگەڕێن بۆ دیاریكردن... |
دەربارەی ئەگەری بەشداریكردنی هێزی زەمینی بیانی لە شەڕی گرتنەوەی مووسڵدا سورچی وتی: "ئێمە پێشوازی لێ دەكەین، چونكە ئەوان بە نوێترین چەك پڕچەك كراون، ئیدارەی ئەمریكاش ئارەزووی هەیە بۆ ئەو بەشداریكردنە، ئەگەری زۆرە هێزی زەمینی بیانی بەشداری لە شەڕی گرتنەوەی مووسڵ بكەن". |
هەرچی شوێنی هەڵفڕینی ئەو فڕۆكانەشە كە بۆ لێدانی داعش بەكاردەبن لە كاتی دەستپێكردنی شەڕ، سورچی وتی: "فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ شەڕی گرتنەوەی مووسڵ پشت بە بنكەی ئەنجەرلیك لە توركیا و فڕۆكەخانەی هەولێر و رەنگە فڕۆكەخانەی هەریریش ببەستن، واتە بۆ لێدانی داعش هەولێر و ئەدەنە دەبێتە سەرچاوەی فڕینی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كە ئەگ... |
وتهبێژەكەی حەشدی نیشتمانی كە هێزێكی پارێزگای نەینەوایە، باس لەوە دەكات كە لە چەند رۆژی رابردوو فەرمانێكی حكوومەتی عێراقییان پێگەیشتووە بۆ گواستنەوەی سەربازگەكانییان لە نزیك مووسڵ و لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ بنكەی سەربازی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەدین هاوشێوەی گواستنەوەی پۆلیسی نەینەوا بۆ ئەو بنكەیە، بەڵام ئەوان رەتییان ... |
بەرپرسە سەربازییەكەی نەینەوا لەدرێژەی قسەكانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی: "ئێمە ئێستا 25 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری مووسڵەوە دوورین، دووركەوتنەوەمان لە شوێنی ئێستا كارەكانمان زەحمەت دەكات". |
سەبارەت بە هێزەكانیشیان وتی كە زیاتر لە هەشت هەزار و 200 چەكداری مەشق پێكراویان ئامادەیە و بەهۆی بچووكی سەربازگەكەیان بۆ ماوەیەك دەرگای خۆبەخشییان داخستووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەگەر چەك و پێداویستییان بۆ دابین بكرێت لە چەند رۆژێكدا 25 هەزار چەكدار ئامادەدەبن. |
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە چوار فیرقەیان هێزی تایبەت دەبن و ئێستا مەشقەكانییان تەواوكردووە و تەواو ئامادەن. |
بەرپرسە سەربازییەكەی نەینەوا رۆڵی توركیاشی لە بوونی سەربازگەكەیان بەرز نرخاند و وتی: "ئێستا 24 ئەفسەری توركیا مەشق بە هێزەكانمان دەكەن و توركیا رۆڵی باشی هەبوو لە دابینكردنی پێویستییەكانی سەربازی و لە كردنەوەی ئەو سەربازگانەی كە سەربە هێزەكانی حەشدی نیشتمانیین، لێرە و لەوێش بۆخۆمان چەك لە بازاڕ لەسەر پارەی پارێزگا دەك... |
مەحموود سورچی لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوەدەكرد كە مووسڵ بۆ سەر چوار بەرە دابەش دەكرێت و سنووری شەڕیش فراوان دەبێت لەكاتی دەستپێكردنی، هێمای بۆ ئەوەش دەكرد كە خەڵكی مووسڵ چاوەڕوانی دەستپێكردنی شەڕ دەكەن بۆ ئەوەی هاوكاربن. |
لەوبارەیەوە وتی: "ئێمە هەماهەنگییمان لەگەڵ ئەو هێزانە هەیە كە لە نێو مووسڵ لە دژی چەكدارانی داعش دەجەنگن، ژمارەی ئەو چەكدارانە زیاتر لە هەزار كەس دەبێت، گرفتی سەرەكیی ئێمە ئەوەیە ناتوانیین چەكیان پێبگەیەینن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان چالاكیی باشیان لەدژی داعش هەیە". |
لەكۆتایی قسەكانیدا وتهبێژ بەناوی حەشدی نیشتمانی مەحموود سورچی لەبارەی قسەكانی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق نووری مالیكی كە گوتبووی پلانی كەوتنی مووسڵ لە توركیاوە داڕێژرا و دواتر هێنرایە هەولێر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی: "ئەو قسانەی مالیكی بۆ راكردنە لە بەرپرسیارێتی و منداڵێكیش دەزانێت مالیكی بەرپرسە لە كەوتنی مووسڵ، ئێمە... |
لەبارەی دواین بارودۆخی نێو مووسلێشەوە مەحموود سورچی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی: "چەكدارانی بیانی دەستیان بەسەر داعشدا گرتووە، ئەوان سەركردایەتیی دەكەن و مووچەیان زیاترە و خانووی ئێمەیان داگیركردووە و نەریتی ناشرینییان لە بردنی كچان و ژنان پەیڕەوكردووە، ئەوانەش وایكردووە چەكدارانی عێراقی نێو داعش نیگەران بن و رۆژانە شەڕیا... |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.