text stringlengths 0 288k |
|---|
۱۲- حەمزە ڕاهنما ، ۱۱ بەفرانبار کرماشان |
۱۳- ئازاد تەقی زادە ، ۱۱ بەفرانبار ، کرماشان |
۱٤- غوڵام عەلی مەنسوور ، ۱۱ بەفرانبار ، کرماشان |
۱٥- ئیرج حەمیدی ، ۱۱ بەفرانبار لە ورمێ دەسبەسەر کراوە . |
۱٦- یەزدان فەرجزادە ، ڕێکەوت دەسبەسەری نادیار و شوێنی قۆڵبەست ئیلام . |
(۱۷ .. ۳٤)-سارا جەمشیدی – سلێمان عەبدی – سامان ئەرغەوانی – مۆزەفەر ڕەحمانی – محەممەد مەعسومی – لۆقمان کەرەمی – هادی کەرەمی – جەواد کەرەمی – فەرهاد کەرەمی – سلێمان عەبدوڵاهی – مەحمود چەمەن گوڵی – ڕۆحوڵا ئەرغەند – لالە ئاغایی – عەباس ئەرغەند – حافز عەبدۆڵاهی – جۆبریل زارعی – عەلی زارعی – مەحمود مەعسومی کە ئەم چەند کەس لە... |
۳٥- جەواد خیبەر -دەسبەسەری ۱۳ بەفرانبار ، کرماشان |
۳٦- عەلی حەقی – ۱۳بەفرانبار کرماشان ۳۷ -ئەرژەنگ زڕگووش ، ڕێکەوتی قۆڵبەست نادیار و شوێنی دەسبەسەری کرماشان |
۳۸- ئۆمێد ئێجلال ، دەسبەسەری نادیار ، ورمێ |
۳۹- وەلی ئەمیری ، دەسبەسەری ۱۱ بەفرانبار ، کرماشان |
٤۰- جەمشید خۆش ئاواز – ۱۱بەفرانبار ، سنە |
٤۱- قادر داڵان – ۱۱ی بەفرانبار ، ورمێ |
٤۲-عەبدئەلجەبار خالدی ، ۱۱بەفرانبار ، کرماشان |
٤۳- شەهلا وەحدەتپوور ، ۱۱ بەفرانبار ، ورمێ |
بانگهێشتکردنی رۆژنامەوانێکی رۆژهەڵاتی بو ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد |
خسرەو کوردپور هەڵسواڕاو و چالاکی مافی مرۆڤی ناوەندی موکریان نیوز لە لاپەڕی سەرکی فەیسبوکی خۆییدا ڕاگەیاندوە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی مهاباد بە بیانوی بڵاوکردنەوە ڕاپۆرتە مافی مرۆڤییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتیە کرا |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
یهكشهممه, 7 Jan 2018, 16:04 |
خوسرەو کوردپور ڕایگەیاندوە لە ئەگەری دەستبەسەرکردنیدا دەستبەجێ مانگرتن لە خواردن ڕادەگەێینی . |
تا بڵاو کرانەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریک لە چارەنوسی خوسرەو کوردپور لە دەستدا نییە. شایانی باسە خوسرەو کوردپور بەهۆی چالاکی ڕۆژنامەوانی و مافی مرۆڤییەوە سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپا بوو کە کەمتر لە ساڵێکە خولی ٥ ساڵەی زیندانەکەی تەواو بوە |
بەجێ کردنی بەکرێگراوانی رژیمی ئێران لە نێو شارەکانی رۆژهەڵات |
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی هێزە چەکدارە کوردەکانی لە ناو شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، کە لەلایەن خەڵکەوە بە جاش و بەکرێگیراو ناودەنرێن |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
یهكشهممه, 7 Jan 2018, 15:46 |
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، جاش و بەکرێگیراوەکانی حکومەتی ئێران بە جلی کوردی و چەکەوە لە سەر شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسووڕێنەوە بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنی خەڵک. |
ئەو وێنانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نێردراون، مەریوان و سنە-ن، ڕاگەیەندراوە، کە جاش و بەکرێگیراوەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەموو گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی سنە و مەریواندا دەبینرێن. |
جێگای ئاماژەیە، کە ئەو جاشانەی حکومەتی ئێران هێزی نهێنی لە قەڵەم دەدرێن، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران هەستی بە مەترسی کردووەو هەموو ئەو هێزە نهێنییانەی ناردووەتە سەر شەقامەکان و ئاشکرای کردوون. |
کوژرانی سەربازێکی تورک لە چەلێ |
لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە چەلێ-ی سەر بە جولەمێرگ، سەربازێکی تورک کوژرا |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
یهكشهممه, 7 Jan 2018, 15:40 |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.