text
stringlengths
0
288k
پێویستە ڕژاک بە میکانیزمێکی تازەتر کار لەسەر دۆخی ژنان بکات
بەشداربووەیەکی کۆنگرەی ڕژاک بەپێویستی دەزانێت، ڕژاک بە میکانیزمێکی تازەتر کار لەسەر بارودۆخی ژنان بکات، ئەندامێکی ڕێکخراوەکەش دەڵێت:"بەردەوام لە هەوڵداین و کاردەکەین بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان و ناسینی خۆیان".
ک. ش
کوردستان
دووشه‌ممه‌, 8 Jan 2018, 10:39
 ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)، لە شاری سلێمانی چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەست، ژامرەیەک لە بەشداربوانی کۆنگرەکەش سەبارەت بە گرنگیی کۆنگرە و ئەرکی ڕژاک بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.
شەیما جەمال، چالاکوان و میوانی بەشداربووی کۆنگرەکە، وتی:"بەستنی چوارەمین کۆنگرەی ڕژاک لەم کاتە هەستیارەی باشوردا و کۆکردنەوەی ژنان لە هەموو ناوچەکان و پێکەوەبوونیان لەم کۆنگرەیەدا گرنگیی و بایەخی خۆی هەیە".
 
شەیما جەمال
شەیما جەمال، وتیشی:"پێویستە ڕژاک بە میکانیزمێکی تازەتر کار لەسەر بارودۆخی ژنان بکات، چونکە پێش دوو ساڵ کێشەکان بەم شێوازە نەبوون و ئێستاش بە ئاقارێکی تردا تێپەڕ دەبێت، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت ژنان بکات".
هەروەها، مهاباد فایەق، ئەندامی ئەنجومەنی ڕژاک، پیرۆزبایی بەستی چوارەمین کۆنگرەی ڕژاک-ی کرد و وتی:"وەک ڕژاک بەردەوام لە هەوڵداین و کاردەکەین بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان و ناسینی خۆیان، نەک لە ناو بازنەی مأڵدا و لەژێر عەقڵییەتیەکی پیاوسالاریی بژین".
 
مهاباد فایەق
 
لە بەدلیس و شرناخ ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆن دەکرێت
حکومەتی تورک بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک لە شرناخ و بەدلیسی باکوری کوردستان، لە دەیان گوندی ئەو پارێزگایانەدا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند
کۆماس شەهبازی
کوردستان
دووشه‌ممه‌, 8 Jan 2018, 10:36
 
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی بەدلیس و شرناخ لە ١٣ گوندی سەربە بەدلیس و هەموو گوند و ناوچەکانی نێوان چیای گابار و چیای جودی و بەستا، قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاند.
ڕاگەیەندراوە، لە ئەمڕۆوە تا ١٥ ڕۆژی دیکە لەو ناوچانەی ڕاگەیەندراون هاتوچۆوچۆ قەدەغە دەبێت.
هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان لە ناوچانەوە ڕایانگەیاندووە، کە سوپای ترک دەستیکردووە بە ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ ئەو ناوچانە.
٤٣ خوێندکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەیان خوێندکار لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، کە ناسنامەی ٤٣ لەوان ئاشکراکراوە
کۆماس شەهبازی
کوردستان
دووشه‌ممه‌, 8 Jan 2018, 10:20
 
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتیان لە سەرتاسەری ئێران دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە سەد لەوان خوێندکارن، ڕاگەیەندرا، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ٤٣ خوێندکار دەستگیرکراون.
ئەو خوێندکارانە لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، سنە، سەردەشت، نەهاوەند و ئیلام لە چەند ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا دەستگیرکراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی ئەو ٤٣ خوێندکارەی بڵاوکردووەتەوەو ڕاشیگەیاندووە، کە ئەو ناوانە هەموو دەستگیرکراوان ناگرنەوە و ژمارەیەکی زۆری دیکە هێشتا ناسنامەکانیان ئاشکرانەکراون.
۱ -نەبی تەڕدەست.
۲-توران مێهربان.
۳- مۆحەڕەم سابری.
٤-لۆقمان وەیسی.
٥- ئۆمید جەمشیدی.
٦- محەممەد جەواهری.
۷-وەحید مۆزەفەری.