text
stringlengths
35
170k
category
stringclasses
15 values
url
stringlengths
43
117
کۆنسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقدا. ماکسیم رۆبن، کۆنسوڵی گشتیی رووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی رووسیا و عێراق تووندوتۆڵە و کۆمپانیاکانیشیان پلانی فر...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/200420241
موحسین دزەیی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەڤپەیڤینێکدا باس لە کەسایەتیی مەلا مستەفای بارزانی و شۆڕشەکانی دەکات و دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی هەوڵی ئاشتەوایی دەدا و لەگەڵ شەڕ نەبوو، بەڵام ئامانجی دووری تێکۆشان بوو بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان. هەڤپەیڤینەکە کۆنە و بۆ ساڵی 1993 دەگەڕێتەوە، موحسین دزەیی لە بەشێکی قسەکان...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2902202420
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم رایدەگەیێنێت، ساڵی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی رۆژانەی گاز بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، دەشڵێت "هێرشە مووشەکییەکان کاریگەرییان لەسەر پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەبووە." عەبدوڵڵا قازی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم لە هەڤپەی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/17102023
گوڵستان کاڤاک، خانمێکی کوردی چالاکە لە سوێد. ئەو بەهۆی کێشەیەکی تەندروستییەوە بە باشی توانای خوێندنەوەی نییە، بەڵام دوو کتێبی نووسیوە و وەک پەروەردەکاریش لە قوتابخانەکانی سوێد کاردەکات. لە بەرامبەر ئەو کارەیەدا، ماڵباتی شاهانەی سوێد خەڵاتی رێزلێنانیان دایە گوڵستان. گوڵستان کاڤاک لەبارەی کتێبەکانی دەڵێت، کتێبی یەکەمی ب...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/11112023
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژانە پەیوەندیی لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکاندا هەیە و هەرکاتێک بە پێویستی بزانن حیزبەکان لەسەر مێزێک کۆدەکەنەوە. یەکشەممە، 24-09-2023 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژانە پەیو...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/240920231
گوتەبێژى هەرێمى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەڵێت، ئەمریکا و چین گەورەترین سەرچاوەی دەردانی گازەکانن کە هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگە. لەبارەی سندووقی هاوکاریی وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەشوهەوا کە لە کۆنفرانسی کۆپ 28 دامەزرا، گوتی، "پێمانوایە ئەم سندووقە تایبەتە بە زیانەکان نەک بۆ خۆگونجاندن." ساموێڵ ب...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/26122023
یوری ساک، راوێژکاری وەزیری پیشەسازییە ستراتیژییەکانی ئۆکراینا دەڵێت، چاوەڕێی گەیشتنی ئەو چەک و تەقەمەنیانە دەکەن، کە هاوپەیمانەکانیان بەڵێنی دابینکردنیان پێداون. دەشڵێت: "دواکەوتنی ئەو یارمەتییانە زیانی زۆری دەبێت، نەک تەنیا بۆ ئۆکراینا، بەڵکو بۆ هەموو جیهان." یوری ساک، لە رێگەی ئیمەیڵەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی رووداوی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/world/120520246
تۆڕێکى بەقاچاخبردن و بازرگانیکردنى دۆلار لە بەغدا دەستگیر دەکرێن کە بە گوتەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، پەیوەندییان بە کەسانێکەوە لە هەرێمى کوردستان هەبووە و دەشڵێت، "تۆڕێکى دیکەى دۆلار فرۆشان لە هەولێر دەستگیرکراون". رۆژی سێسەممە، 1ـی ئابی 2023، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەستگیرکردنى تۆڕێکى لە بازرگانیى دۆلار راگەیاند...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/020820235
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەپێچەوانەی نووسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە دەڵێت داهاتەکانی نانەوتیی دوو مانگی رادەستکردووە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نانەوتیی بۆ نەناردووین." بەپێی نووسراوێک کە وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 9ـی ئەم مانگە لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانییەوە ئاراستەی حکومەتی هەرێم...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/230520243
لە کۆبوونەوەى شاندى عێراق و نوێنەرى کۆمپانیاکانى نەوت لە هیوستنی ویلایەتی تێکساس، بڕیاردرا ماوەى پێشکێشکردنی گرێبەستەکانى دوو گەڕى بەرهەمهێنانى نەوت و گاز لە عێراق دوو هەفتە درێژ بکرێتەوە، بۆ ئەوەى "دەرفەت بە زۆرترین کۆمپانیا بدرێت بەشدار بن". ئەو کۆبوونەوەى شاندە عێراقییەکە بە سەرۆکایەتى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/180420245
نوێنەری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان لە رابیتەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق رایگەیاند، نازانن بانکی ناوەندی لەسەر چ بنەمایەک کۆمپانیاکان سزادەدات، سزای هەندێک کۆمپانیا گەیشتووەتە 20 ملیار دینار. بانکی ناوەندیی عێراقیش دەڵێت، سزادانی بانک و دامەزراوە داراییەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە و ب...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/250620242
کۆمپانیای دانەگاز، گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی بەرهەمهێنانی گاز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست راپۆرتی دارایی ساڵی 2023ـی بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکە، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان لە 2023ـدا بەراورد بە 2022 بە رێژەی 8٪ بەرزبووەتەوە. دانەگاز دەڵێت بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە چارەگی چوارەمی 2023 روویداوە و ئاست...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/080220242
prev next کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بەهۆی هەبوونی کێشەیەکی کارەبایی لە ئێرباگدا یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی ئەمریکادا دەکشێنێتەوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لێ بکرێت و چاک بکرێنەوە. درەنگی شەوی چوارشەممە، 20-12-2023، کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بڵاویکردەوە، "بەهۆی کێشەیەک لە سیستمی هەستەوەری ئێرباگی چەند جۆرە ئۆتۆمبێلێک"...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/211220234
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و نیگەرانیی بازرگانان لە تەشەنەکردنی شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بووە هۆکار بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی کانزای زێڕ بۆ ئاستی 2288 دۆلار. بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە چەشنێک بوو کە تەنانەت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای دۆلاری ئەمریکی نەیتوانی گوشار لەسەر بازاڕی زێڕ دروستبکات ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/03042024
چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی سموود لە سنووری پارێزگای سەلاحەددین بەردەوامە بۆ ئەوەی رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت، بەپێی پلانیش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، پێویستە کارەکانی تەواو بێت. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت لە پاڵاوگەکەوە قسە دەکات و دەڵێ "لە کاتی جەنگی داعشدا، تووشی وێرانکارییەکی گەورە بوو، بەڵام ئێست...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/160820232
prev next ناجێگریی بەهای دینار بەردەوامە و ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 164 هەزار و 300 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا، لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار گەیشتە 166 هەزار و 500 دینار. ئەمڕۆ سێشەممە 7-11-2023، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 233 ملیۆن و 689 هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشت. لەو بڕە 37 ملیۆن و 750 هە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/071120235
prev next لقی سلێمانیی بانکی ناوەندیی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو رووداوەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ لە سنووری کەرکووک روویدا، کە تێیدا دوو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارەی، بەریەک کەوتن، بانکەکە دەڵێ "ئۆتۆمبێلەکە پەیوەندیی بە بانکی ناوەندیی هەرێم / سلێمانی ـیەوە نییە." لە روونکردنەوەکەدا کە ئەمشەو (سێشەممە، 15-8-20...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/150820232
داهاتی هەناردەی نەوتی رووسیا لە مانگی ئایاردا بۆ نزمترین ئاست لەدوای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی ئەو وڵاتە لە بازاڕەکانی جیهاندا. ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رۆژی چوارشەممە 14-06-2023 رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا کۆی داهاتی نەوتی رووسیا 13.3 ملیار دۆلار بووە، بەوەش بەراورد بە مانگی نی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/140620233
یەکلابووەتەوە کە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور بۆ بانکێکی قەتەر بگوزارێتەوە. نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بەهۆی دابەزینی بەهای وەنەوە ئێستا بووەتە شەش ملیار دۆلار؛ بەڵام ئەمەش حکومەتی ئێران ناتوانێت بە ویستی خۆی کەڵکی لێوەربگرێت، بەڵکو تەنیا دەتوانێت بۆ کڕینی ئەو شتانە بەکاریبهێنێت کە گەمارۆیان لەسەر نییە. جۆن ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/140920232
لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا عێراق نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن چیمەنتۆی بەرهەمهێناوە. کۆمپانیای گشتیی چیمەنتۆی عێراقیی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرهەمی چیمەنتۆیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە. حەیدەر هادی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی چیمەنتۆی عێراقی دەڵێت، لە سێ مانگی یەک...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/090520243
بۆ یەکەمجار دوای زیاتر لە ساڵێک، بانکی ناوەندیی ئەوروپا بڕیاریدا سوودی بانکی وەک خۆی بهێڵێتەوە. رۆژی پێنجشەممە، 26.10.2023، بانکی ناوەندیی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە و بڕیاریدا رێژەی سوودی بانکی لە ئەوروپا لە 4٪ بهێڵێتەوە. بەم پێیەش، چووە پاڵ هەریەک لە بانکە ناوەندییەکانی بەریتانیا و ئەمریکا کە لە دوایین کۆبوونەوەیاندا ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/261020233
دوای ئەوەی دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 152 هەزار و 500 دینار، ئەمڕۆ لەکاتی داخستندا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 151 هەزار دینار دابەزی. ئەندامانی بازاڕی دراوی هەولێر و سلێمانیش دەڵێن، ئەگەر بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلار بە کاش زیاد بکات، بەهای دینار زیاتر بە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/020820236
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کەمتر لە 10 رۆژی دیکە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت و ئاماژە بەوەش دەکات کە نابێت ناکۆکی لەبارەی مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکرێنە ناکۆکیی سیاسی. فادی شەمەری، راوێژکاریی سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی شەممە، 3-6-2023، رایگەیاند، "پێشبینی د...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/030620232
کۆمپانیا بازرگانییەکانی خۆراک لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیار دەدەن بۆ مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ بە بێ هیچ قازانجێک خۆراک بفرۆشن بە بازاڕ و مارکێتەکان. بازرگانێکی خۆراکیش دەڵێت، نەبوونی مووچە هۆکاری سەرەکیی سستی بازاڕە نەوەک نرخی خۆراک و پێداویستییەکان. ئەمڕۆ شەممە، د. محەممەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیم مارت کە 125 لقی ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/090320242
بازرگانێکی دانیشتووی هەولێر دەڵێت پەتاتەی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان کڕیوە و هەناردەی ئیماراتی کردووە، لە ئەمڕۆیشەوە لە بازاڕی شاری دوبەی دەخرێتەڕوو. رۆژی پێنجشەممە، 27-07-2023 نەجات کازم، کە بازرگانێکی دانیشتووی هەولێرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە دوو هەفتەی رابردوودا هەشت کۆنتێنەر پەتاتەمان هەناردەی ئیمارات ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/270720234
ئابووری وێنەکە دیناری عێراقییە و بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە، چونکە ئەو مادەیە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا prev next گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، رێککەوتنی نیمچە کۆتایی لەبارەی ژمارەیەک بڕگەی دیکەی ماددەی 14 لەنێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە و دەستکاریی هەرد...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/070620237
سەرچاوەیەکی باڵا لە بانکی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تەنیا لە رێگەی ''هەژماری من''ـەوە هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە. گوتیشی هەرچەند فەرمانبەرێک بیانەوێت، دەتوانن لای ئەوان هەژماری بانکی بکەنەوە، ژمارەکە سنووردار نییە.'' ئەمڕۆ دووشەممە، 13-05-2024، سەرچاوەیەکی باڵا لە لقی هەولێری بانکی بازرگانیی عێ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/130520246
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئێستا [کاژێر 08:45ـی شەوی یەکشەممە]، 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینار دەفرۆشرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-12-2023، ئامانج ساڵح میرزا، نوێنەری بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا [کاژێر 08:45ـی شەو]، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/241220234
دوای ئەوەی نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی سێشەممە نزیکبووەوە لە 2000 دۆلار و بۆ ماوەیەکیش لەسەرووی ئەو ئاستە مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بە جێگیریی مایەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1997 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. شەوی رابردوو، بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆنووسی دوایین کۆبوونەوەی خۆی کە لە کۆتایی مانگی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/22112023
سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە وەزارەتى پیشەسازى دەکات بگەنە "پاکتاوێکى قایلکەر" لەبارەى گرێبەستى نێوان ئەو وەزارەتە و کۆمپانیاى شێڵ بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى پیترۆکیمیایی نبراس، ئەمەش لەدواى ئەوەى کۆمپانیاکە لەو پڕۆژەیە کشایەوە. وەزارەتى نەوتیش راسپێردرا راپۆرتێک لەبارەى ئەو کۆمپانیایانەى جیهان پێشکێش بکات کە خوازیارن پڕۆژە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/190220241
"بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان سست بووە"، ئەمە گوتەی زۆرینەی کۆمپانیا و نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوییە. بەراورد بە ساڵانی رابردووش ئەمساڵ کڕینی خانوو و شوقە لەلایەن هاووڵاتییانی عەرەبەوە، بەڕێژەی زیاتر لە 50٪ کەمی کردووە. لە ئامارەکانی یەکێک لە کۆمپانیاکانی خانووبەرە لە هەولێر دەردەکەوێت؛ ئێستا کڕینی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220820238
prev next لە مانگی نیساندا هەڵاوسان لە ئەمریکا بۆ 11یەمین مانگ لەسەریەک و نزمترین ئاستی لە دوو ساڵی رابردوودا دابەزی، ئەوەش گوشارەکان بۆ زیادکردنی سوودی بانکی لە لایەن بانکی ناوەندییەوە کەم دەکاتەوە. وەزارەتی کاری ئەمریکا رۆژی سێشەممە، 13-06-2023، بڵاویکردەوە، لە مانگی ئایاردا هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە 4٪ بووە، بەوە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/130620234
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ساڵی رابردوو کۆمپانیاکانی نەوت و گاز زۆرترین گازی هاوەڵیان لەماوەی پێنج ساڵدا سووتاندووە کە 148 ملیار مەتر سێجا گاز بووە، نۆ وڵاتیش 75٪ـی کۆی گازی هاوەڵیان سووتاندووە، کە عێراق یەکێکیانە. بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا کۆمپانیاکانی نەوت و گاز 7٪ زیاتر لەو گازەیان سووتاندووە کە ل...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/21062024
محەممەد رەحمان نرخی بیتکۆین بۆ سەروو 31 هەزار دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاست لە 18 مانگی رابردوودا. ئەمڕۆ سێشەممە 27-06-2023، نرخی هەر بیتکۆینێک 795 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 31 هەزار و 16 دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2021ەوە. هەرچەندە نرخی بیتکۆین دواتر بۆ 30 هەزار و 800 دۆلار د...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/270620235
سندووقی دراو پێشبینی دەکات 2024 لە رووی گەشەی ئابووری و کورتهێنانی بودجەوە ساڵێکی باش نەبێت بۆ عێراق، بەڵام ساڵی داهاتوو کورتهێنانی بودجە کەمدەبێتەوە و ئابوورییەکەشی زیاد لە 5٪ گەشەبکات. ستایشی هەوڵەکانی بانکی ناوەندیش لە سیاسەتی نەختینەیی و داوای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش دەکات. سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە نوێترین ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/160520245
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا داهاتی هەندێک لە بیرە نەوتییەکانی کەرکووک و نەینەوا نەچووەتە نێو گەنجینەی حکومەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، گۆڕانکارییەکانی ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە بەرژەوەندیی خەڵکدایە. رۆژی هەینی، 26-05-2023، کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/260520232
لە سێ مانگى یەکەمى ساڵى 2023، عێراق زیاتر لە 35 ملیۆن بەرمیل نەوتى بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەناردەکردووە، کە بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى 2022، هەناردەکردنى نەوتەکەى بۆ ئەو وڵاتە بەڕێژەی 40% زیادی کردووە. بەگوێرەى داتاکانى کارگێڕیی زانیاریی وزەى ئەمەریکا، لە مانگەکانى کانوونى دووەم، شوبات و ئاداری ئەمساڵ، عێر...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/280620232
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، رژدن لە گەرەنتیکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی سەرجەم دامەزراوەکانی عێراق و هیچ خەرجکردنێکی پارەش بۆ وەزارەتێک لە پشکی وەزارەتێکی دیکە نییە؛ رەتیشی دەکاتەوە پارەدارکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکانیش راگیرابێت. لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نیسانی 2024 بڵاویکردووەتەوە، وەزار...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/07042024
ساڵى 2023، حکومەتی عێراق نزیکەى 120 تریلیۆن دینارى پارەى بودجەى خەرجکردووە، کە خۆى 200 تریلیۆنە، هەروەها تەنیا داهاتى نەوتى ساڵى رابردوو شەش تریلیۆن دینارى لە خەرجیى ئەو ساڵەى حکومەت زیاتر بووە. بەگوێرەى ئەو پێوەرانەى کە وەزارەتى نەوت و دارایی عێراق پشتى پێدەبەستن، لە زیاتر لە 650 ملیار دینارى شایستەى دارایی مانگانەى ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/14012024
لە نۆ مانگی یەکەمی 2023، عێراق 71 ملیار و 150 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە، بەڵام ئەو داهاتەی لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ دەستیکەوتووە 21.4٪ کەمترە لە داهاتەکانی هەمان ماوەی پار. ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، "کەمبوونەوەی داهاتەکانی عێراق بە پلەی یەکەم پەیوەندیی بە نرخی نەوتەوە هەیە."...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/031020232
وەزیرى کارەباى عێراق گەڕێکى دیکەى دانوستاندن لەگەڵ تورکمانستان دەستپێدەکات بۆ هاوردەکردنى گاز لەو وڵاتەوە، کە رۆژانە 25 ملیۆن پێ سێجایە، گوتەبێژى ئەو وەزارەتە دەڵێت، "گازى تورکمانستان لە رێگەى هێڵەکانى ئێرانەوە بۆ عێراق هاوردە دەکرێت." رۆژی 7ى تشرینى دووەمى 2023 زیاد عەلى فازڵ، وەزیرى کارەباى عێراق گەیشتە تورکمانستان ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/071120234
لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا بۆ ساڵی 2023، بودجەی تەرخانکراو بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق لە 100 ملیار دینارەوە کە حکومەت پەسندیکردووە، کراوەتە 200 ملیار دینار، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "ئەو پارەیەی بۆ جێبەجێکردنی قۆناخی یەکەمی ماددەکە تەرخانکراوە،...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/280620233
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه سەرۆککۆماری عێراق خشتەى بودجەى 2024 واژۆکرد و رۆژی 27ـی حوزەیران رەوانەى رۆژنامەى وەقائعی عێراق دەکرێت بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى تاوەکو بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/160620212
نرخی زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە جێگری مایەوە، لەکاتێکدا شەوی رابردوو پێش داخستنی بازاڕەکان بەڕێژەی 0.3٪ دابەزی. نرخی زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17-8-2023) هەر ئۆنسەیەکی بە 1893 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش کەمترین ئاستی نرخی زێڕە لە ماوەی 5 مانگی رابردوودا. دابەزینی نرخی زێ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/170820234
دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری دەڵێت، عێراق لە ساڵی رابردوودا بایی 71 ملیار دۆلار شمەکی هاوردە کردووە. هەروەها رۆژانە پێویستی بە 224 ملیۆن دۆلارە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل. دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا عێراق لە 11 وڵاتەوە بایی زیاتر لە 67 ملیار و...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/120420244
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وەزارەتەکەی سەردانی هەولێری کردووە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانیش یەکێکە لە مژارەکان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "بۆ ئەو بابەتە سەرەتا لەگەڵ کۆمپانیاکان و هەرێمی کوردستان رێکدەکەوین و قۆناخی دووەم لەگەڵ تورکیا دەبێت کە لێکتێگەی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/121120231
بەهای دینار دابەزی. ئەندامێکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، بەهۆی هێرشی دوێنێی سەر سەربازانی ئەمریکایە لە ئوردن. حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ دووشەممە 100 دۆلار بە 151 هەزار و 450 دینارە. دوێنی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/290120243
وەزارەتى نەوتى عێراق بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە (22ى ئاداری 2024) فرۆشتنى هەردوو جۆرى بەنزینى سوپەر و موحەسەن لە بەنزینخانەکان لە رێگەى کارتى ئەلیکترۆنیی بانکییەوە بێت، واتە چیدی ئەو دوو جۆرە بەنزینە بە کاش نافرۆشرێت. رۆژی 21ى ئادارى 2024 کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەم نەوتییەکانى سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، بڕیاردر...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/22032024
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2023دا ژمارەی بێکاران لە تورکیا 137هەزار کەس کەمیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 70 هەزار کەس. دەستەی ئاماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە داتاکانی پەیوەست بە بێکاری لە مانگەکانی 10، 11 و 12ـی 2023دا بڵاوکردەوە. بەگوێرەی داتاکان، ژمارەی بێکاران لە ماوەی ئەو سێ مانگە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/190220243
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ لەوبڕە زیاتر لە 39 ملیۆن دۆلاری بە نەختینە بوو. بەهای دیناریش بەراورد بە پێش خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق، کەمێک بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 450 مامەڵەی پێوە دەکرێت. بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی چوارشەممە 30ـی ئابی 2023، زیاتر لە 195 ملیۆن...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/300820233
کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریک دەڵێت، خەریکی رێککەوتنێکی درێژخایەنن لەگەڵ عێراق بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، لەو رێگەیەشەوە توانای بەرهەمهێنان 9 هەزار مێگاوات زیاد دەکەن. رۆژی هەینی، 15-3-2024، جەنەراڵ ئەلیکتریک، گەورە کۆمپانیای ئەمریکیی بواری کارەبا رایگەیاند، ئامادەیە تەکنەلۆژیای دیجیتا...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/150320244
لەم رۆژانەدا، بەهای زێڕ بەرز و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینی، هەر ئۆنسەیەک تاوەکو 2145 دۆلار بەرزبووەوە و دواتر بۆ 2026 دۆلار دابەزییەوە. بازرگانێکی زێڕ پێشبینی دەکات، ساڵی داهاتوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 2300 دۆلار. لوقمان عەزیز، بازرگانی زێڕ لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتنی ئابووری رووداو، کە بەختیار عەبدولعەزیز پێشکێشی کر...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/051220233
دوای 22 رۆژ لە وەستانی چالاکییە بازرگانییەکانی بەهۆی سەردانی زیارەتکارانی شیعە بۆ عێراق، دەروازەی سنووریی میهران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕووی چالاکییە بازرگانییەکاندا کرایەوە. رووحوڵڵا غوڵامی، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رۆژی دووشەممە (11ـی ئەیلوولی 2023) رایگەیاند، چالاکییە بازرگانییەکانی دەروازەی سنووریی میهران...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/12092023
نرخی نەوت رۆژی هەینی بە رێژەی 1% دابەزی و لە ئاستی هەفتانەشدا زیاتر لەو رێژەیە دابەزینی بەخۆیەوە بینی. بازاڕی نەوت رووبەڕووی کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چینەوە بووەتەوە، کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهان، تەنانەت لەدوای درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک پڵە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/09032024
ئابووری رەجەب تەییب ئەردۆغان و محەممەد شیاع سوودانی لە کۆنفرانسێکی هاوبەشیاندا لە ئەنقەرە - 21ـی ئاداری 2023، وێنە: نووسینگەی ئەردۆغان prev next راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە دەڵێت، یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێرا...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/300720232
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە کۆی دەنگ رێکخستنەوەی دارایی گشتی و بەناوەندیکردنی مووچەی پەسند کرد. لەبارەی ئەو ماددانەی پەیوەستن بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بودجەی گشتیی عێراقیش دەڵێت، گۆڕانکاری لە ماددەی 12 کرا و ئەو دەستەواژەیە لابراوە کە مەترسی بوو لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی ه...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/240520233
لە میانی سەردانەکەی بۆ هۆڵەندا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری گەورە کۆمپانیاکانی وزەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سوودانی ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ جۆن کرۆکەر، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شێڵ، پاوڵ کیڵدەر، بەڕێوەبەری جێ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/150220241
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، دووشەممە و سێشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت. رۆژی یەکشەممە، 25-06-2023، عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە رووداوی راگەیاند، دووشەممە و سێشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت بە سنووری پارێزگای کەرکووکیشەوە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/250620232
نرخی نەوتی برێنت بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە جێگیری لە نزیکەی 77 دۆلار مایەوە، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 2 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە سەرووی 77 دۆلار. هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستی ئێستا بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەگەرێتەوە، کە بووەتە هۆکار بۆ پاڵپشتی لە نرخی نەوت. نرخی نەوتی سووکی تەک...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/22062023
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری هاوئاهەنگیی ئابووری رایگەیاند، "لە کرماشان و لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراق، بازاڕچەی سنووریی نوێ دەکرێنەوە." یەکشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2024، موحسین کووشش تەبار، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری هاوئاهەنگیی ئابووری، سەردانی پارێزگەی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و لە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/220120241
ئێران دەروازەکانی هەناردەکردنی گۆشت بۆ هەرێمی کوردستان ناهێڵێت، تورکیاش نرخی گومرگی بەرزدەکاتەوە. بازرگانێک دەڵێت، چاوەڕێ دەکەن بۆ مانگی رەمەزان نرخی گۆشت گرانتر ببێت. سەرەڕای ئەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق بڕیاریداوە گومرگی سەر هاوردەکردنی گۆشتی سوور بە رێژەی 50% کەمببێتەوە، بەڵام نرخی گۆشتی سوور بە رێژەیەکی زۆر کەم...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/280220244
پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجەی 2024ی پەسند کرد. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت، لەو خشتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە و مانگانە 965 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە. رۆژی دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024 د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/030620249
نرخی بیتکۆین زیاتر لە دوو هەزار دۆلاری دیکە بەرزبووەوە؛ قەبارەی بازاڕەکەشی گەیشتە زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلار. ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-02-2024، نرخی بیتکۆین دوو هەزار و 180 دۆلار بەرزبووەوە و هەر بیتکۆینێک بە 51 هەزار و 750 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی بیتکۆینە لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2021ـەوە. بەپێی ماڵپەڕی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/140220246
وەزیری نەوتی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو باس لە چارەنووسی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی بۆ بازاڕەکانی جیهان دەکات، ئاشکراشی دەکات لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان لەبارەی پلانێکی جێگرەوە ئەگەر نەوتەکە هەناردە نەکرێت. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/050620232
نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکە ناوەندییەکان و سستبوونەوەی ئابووری، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خواست، ئەمڕۆ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی دابەزاند، هەروەها بۆ ماوەی دوو رۆژی یەک لە دوای یەکە، نرخی زێڕ ئاراستەی بەرەو دابەزین گۆڕیوە. دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، بەرهەمهێنەرانی گەورەی ن...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/26092023
سەرەڕای دابەزینی رێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئایار لە ئەڵمانیا، نرخی خۆراک هەر بەرزدەبێتەوە و تەنگی بە هاووڵاتییان هەڵچنیوە. کریستیان کلار، رێکخەری ناوەندێکی دابەشکردنی خۆراکە بە خۆڕایی، دەڵێت پێش شەڕی ئۆکراینا تەنیا 100 بۆ 120 کەس سەردانی دەکردین، بەڵام ئێستا نزیکەی 200 کەس سەردانمان دەکەن. "خەڵکێک هەن کە سەردانمان دەکەن...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/010620233
نرخى پێشبینیکراوى نەوت لە خشتەى بودجەى 2024دا بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە، ئەمەش زیاترە لە نرخى نەوت لە بازاڕدا. ئەندامێکى لیژنەى ئابووریى پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر نرخى نەوت بەرزنەبێتەوە بۆ ئەو نرخە، کورتهێنانى دیکە بۆ بودجە دروست دەبێت. بە گوێرەى راپۆرتى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە بارەى خشتەى بودجەوە، وەزارەتى ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/060620242
جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی بە رووداوی راگەیاند "لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە، بەغدا و هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین." رۆژی چوارشەممە، 27-03-2024، جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/270320244
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە راگەیێندراویكدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، هۆشداری دەدات لەسەر بەردەوامیی راگیرانی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت "زیانەکان گەیشتووەتە حەوت ملیار دۆلار". کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان ( ئەپیکۆر) دەڵێت: "ئەمڕۆ 11ـی مانگی تشرینی یەکەم، 200 رۆژ بەسەر وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/111020233
بەهای دینار بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە دابەزی و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 154 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. رۆژی شەممە، 19ـی ئابی 2023 کاژێر 11:00، جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، 100 دۆلار بە 154 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. جەبا...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/190820231
پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان لە خشتەى بودجەى 2024 دیاری نەکراوە، ئەگەرچى ئەو بودجەیە بۆ تێکڕاى عێراق زیاد کراوە بۆ سێ تریلیۆن دینار. کۆردۆ عومەر، جێگرى سەرۆکى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "ئەو پشکە، دیار نییە و نازانرێت لەکوێدا جێگەى ک...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/300520244
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-07-2023 نرخی نەوت بۆ دووەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە. هەروەها نرخی زێڕ بۆ 1938 دۆلار بەرزبووەوە. پلانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل و گەشبینی بە بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان بووەتە هۆکار بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/12072023
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە. بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئەم ساتە (کاژێر 02:15ـی نیوەڕۆ) حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە سەر هەژماری بان...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/310120244
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، "بەڵام بەداخەوە دوای تێپەڕبوونی 17 رۆژ تائێستا بڕیارەکە[ناردنی 618 ملیارەکە] جێبەجێ نەکراوە." رۆژی چوارشەممە، 31-01-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/310120245
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخەوییەکان کراوە. هەر بەرمیلێک نەوتیش بە 100 هەزار دینار دەدرێتە ماڵان. جێگری پارێزگاری دهۆکیش دەڵێت، دوای دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان، لە ناحیە، قەزا و سەنتەری شارەکانیش نەوت دابەش دەکرێت. رۆژی چوارشە...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/041020235
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە رایگەیاند، "بۆ مووچەی مانگی تەممووز تەرخان دەکرێت." رۆژی یەکشەممە 17-09-2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەی بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەر مانگی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی 2.1...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/170920236
ئەندامێکی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابردوو، ئەم ساڵ ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران نزیکەی 17٪ زیادیکردووە، بەڵام هاوردەکردنی کاڵا بەشێوەی ترانزێت بە وڵاتی ئێراندا نزیکەی 75٪ کەمیکردووە. ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/22052024
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێك دابەزی و 100 دۆلار بە نزیکەی 145 هەزار دینارە. ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە هەولێر، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێک دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 250 دینار بوو. حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنج...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/070520244
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، بۆ چارەکى دووەمى ئەم ساڵ کەمکردنەوەى خۆویستانەى بەرهەمهێنانى نەوتى بۆ 220 هەزار بەرمیلى رۆژانە درێژ کردووەتەوە، ئەوەش بە هاوئاهەنگى لەگەڵ وڵاتانى بەشدار لە رێککەوتنى ئۆپێک پڵەس. بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى نەوتی عێراق، بەو بڕیارە بڕى بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوتى عێراق تاوەکو کۆتایی م...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/040320242
بەراورد بە دوێنێ، جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 155 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. رۆژی چوارشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 155 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت". هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/27092023
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە. لە سلێمانی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار و لە هەولێر 152 هەزار و 350 دینار دەفرۆشرێت. رەوەز میرزا، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، 15-01-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار دەفرۆشرێت. هاوکات، حاجی سابیر باو...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/150120241
بەهای پشکەکانی کۆمپانیای نێتفلێکس بەرزبووەوە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە راپۆرتی چارەکی چوارەمی بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتی دارایی کۆمپانیای نێتفلێکس لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوودا، 13 ملیۆن و 100 هەزار هاوبەشی نوێ بە هاوبەشەکانی کۆمپانیاکە زیادبووە و کۆی گشتی هاوبەشەکانی بەرزبووەتەوە بۆ 260 ملیۆن و 300 هەزار هاوبەش. ژمارەی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/240120241
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و ئەمڕۆ لەکاتی داخستندا جارێکی دیکە نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە سەرووی 150 هەزار دینار. دوێنێ یەکشەممە، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، 100 دۆلار لەکاتی داخستندا بە 149 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکراوە. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی دینار ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/040320245
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ کردەوە، بەشێکی نەوتەکەش لەڕێگەی تانکەرەوە دەگوازێتەوە کۆمپانیاکانی ناوخۆ و دەیفرۆشێت. کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە لە چەندین کێڵگەی نەوتی لەنێوانیاندا کێڵگەی تاوکێ و پێشخابوور لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17-8-2023) لە راگەیێندراوێکدا ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/170820233
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 10 کەس و لایەنی سەر بە حەماسدا سەپاند، وەزیری گەنجینەش دەڵێت، رێوشوێنی خێرا و یەکلاییکەرەوە بەرامبەر پشتیوانانی دارایی حەماس دەگرنەبەر. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 18-10-2023) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سزاکان بەپێی فەرمانی جێبەجێکاریی پەیوەست بە تیرۆرەوە سەپێنرا...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/181020237
دیاریکردنى بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بودجەدا بۆ ماوەى سێ ساڵە، هەر گۆڕانکارییەک لە بەهاکەیدا پێویستى بە رەزامەندى پەرلەمانى عێراق دەبێت. سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندیى عێراق دەڵێت، لە رێگەى دیاریکردنى بەهاى فەرمیی دۆلار لە بودجەدا هەوڵدەدەن بۆشایی نێوان بەهاى فەرمى و بازاڕى دۆلار نەهێڵن. پەرلەمانى عێراق لە 8ى حوزەیر...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/110620236
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان و سەرپەرشتیاری گومرگەکانی ئەو پارێزگایە دەڵێت، لە مانگی یەکەمی بەهاری ئەمساڵدا بە بەهای نزیکەی 74 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هەناردەی عێراق کراوە. عەلی ئەسغەر عەباسزادە، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان و سەرپەرشتیاری گومرگەکانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند، لە مانگی ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/090520246
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور بە رووداوی راگەیاند کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ ئەنجامێکی نەبووە و زیاتر پەیوەست بووە بەوەی گفتوگۆی زیاتر بکرێت. رۆژی چوارشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2024، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی ...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/240120247
ئەمڕۆ بەهای دینار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا. ئەمڕۆ دووشەممە، 24.7.2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەدا 100 دۆلار بە 153 هەزار و 500 دینار بوو، دو...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/240720232
وەزارەتى دارایی عێراق داواى لە هەرێمى کوردستان کردووە زیاتر لە 905 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی دوو مانگ رادەست بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، کە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، هەڵە لە نووسراوێکیاندا کراوە، بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی تەکنیکی دەنێرێت بۆ بەغدا. ئەو داوایەى وەزارەتى داراییی عێراق لە نووسراوێک...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/26042024
بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 223 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بە نەختینە داوەتە بانکەکان. رۆژی چوارشەممە 2ـی ئابی 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 222 ملیۆن و 888 هەزار و 377 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بە نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە. ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر 11:00ـی بەیانی،...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/02082023
نیگەرانی لە پەرەسەندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پچڕانی گواستنەوەی نەوت، نرخی نەوتی برێنتی لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 17 سەنت بەرزکردەوە و هەر بەرمیلێک بە 82 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. یەک ئۆنسە زێڕیش بە 2032 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان شێواز 17 سەنت بەرزبووەوە و...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/30012024
نرخی نەوت ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بە دابەزین کرایەوە. بانکی ناوەندی چین بەنیازە سوودی بانکی کەمبکاتەوە و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکایش بڕیارە ئەم هەفتەیە لەبەردەم کۆنگرێسدا گوتارێک لەسەر رەوشی ئابووریی ئەمریکا پێشکێش بکات، کە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێت. بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 19-6-2023) نر...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/19062023
لە مانگێکدا عێراق زیاتر لە سێ تۆن لە یەدەگی زێڕەکەی زیاد دەکات. بەپێی دوایین داتاکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، ئێستا عێراق خاوەنی زیاتر لە 145 تۆن زێڕە. بەپێی دوایین داتاکانی سندووقەکە عێراق لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا یەدەگی زێڕی بە بڕێکی بەرچاوە زیادکردووە و زیاتر لە سێ تۆن و 79 کیلۆی خستووەتە سەر یەدەگەکەی. بەمەش کۆی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/140520243
کۆی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق ساڵی رابردوو دوو تریلیۆن و 365 ملیار دینار زیادی کردووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 37٪ زیادیانکردووە، مووچەی فەرمانبەرانیش 14٪ زیادیکردووە. پسپۆڕێکی ئابووری دەڵێت: "زیادبوونی خەرجییەکانی عێراق یەکێکە لەو کارەساتانەی لە داهاتوودا باجی زۆری دەبێت." بەپێی خشتەیەک کە تایبەتە بە خەرجیی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/080420244
ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و 100 دۆلار لە 149 هەزار دینار نزیکبووەوە، بەڵام لەکاتی داخستندا 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار بوو. رۆژی دووشەممە 05-06-2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 147 ه...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/050620233
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی کە دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە، گرانترین نرخیشی لە شتومەکدا هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی 98 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک کاریان هەیە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-07-2023، سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان میوانی بوولتەنی...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/060720232
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر مادەکانی 2-9-10-11 و 12 درا؛ دوایین مادەیان تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا کە بڕەکەی 12.67% لە کۆی بودجە. کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە؛ ئەمشەو بە زۆینەی دەنگ مادەکانی2-9-10-11 و 12ـی پەسند کرد. مادەی 12 تایبەتە بە پشکی ه...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/090620237
ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر و بووە دووەم وەزیری تورکیا لەماوەی چەند کاژێری رابردوودا بگاتە پایتەختی هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حک...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/240820231
بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ ریکۆردێکی دیکەی مێژوویی لە بەرزبوونەوە تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە سەروو دوو هەزار و 143 دۆلار. بەرزبوونەوەکە بەجۆرێکە، سەرەتا بازاڕ بە دوو هەزار و 94 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک کرایەوە، پاشان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە دوو هەزار و 143 دۆلار، دوای گەیش...
ئابووری
https://www.rudaw.net/sorani/business/04122023