text stringlengths 0 288k |
|---|
له شاری هه‌ولێر چه‌ندین ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل پێكه‌وه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد. |
ANF |
هه‌ولێر |
یه‌كشه‌ممه, 21 Jan 2018, 11:00 |
نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان، سیروان گه‌ردی له لێدوانه‌كه‌دا داوای یه‌كگرتنی له كوردان كرد. گه‌ردی ڕایگه‌یاند: «به‌داخه‌وه گه‌ل و نیشتیمانی كوردستان ده‌بنه قوربانی ململانێی سیاسیی داگیركه‌ران و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ. ده‌بێ گه‌لی كورد له دژی دوژمنان ببنه یه‌ك و به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.» |
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وام بن، ئه‌وان له به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی توركیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر چالاكی به‌رفره‌وانتر ئه‌نجام بده‌ن. |
ش. م |
له سلێمانی، ڕانیه و چه‌مچه‌ماڵ هێرشی سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرا |
له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی باشووری كوردستان وه‌ڵاتییان ڕژانه شه‌قامه‌كان و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد. |
ANF |
سلێمانی |
یه‌كشه‌ممه, 21 Jan 2018, 10:50 |
گه‌نجانی سلێمانی به ئامانجی به ئامانجی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و پشتگیری كردنی گه‌لی عه‌فرین، به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. |
گه‌نجانی سلێمانی داوایان له گه‌لی باشووری كوردستان كرد كه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوه‌ستنه‌وه. |
هاوكات له باخی گشتیی شاری ڕانیه شه‌وی ڕابردوو چالاكییه‌كی «ئێشكگرتن تا به‌یانی» بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ڕێوه‌چوو. |
له شاری چه‌مچه‌ماڵیش، گه‌نجان چالاكییان ئه‌نجامدا و داوایان له ته‌واوی باشووری كوردستان كرد بۆ پشتگیری عه‌فرین ده‌ست به چالاكی بكه‌ن. هه‌روه‌ها گه‌نجان ڕایانگه‌یاند ئاماده‌ن بۆ پاراستنی عه‌فرین بچنه عه‌فرین. |
ش. م |
كه‌جه‌كه: ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ورووپا، ڕووسیا و سووریاش هاریكاری توركیایان كردووه له هێرشی عه‌فرین |
كه‌جه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ورووپا، ڕووسیا و سووریا به ڕۆڵی جیاواز هاریكاری توركیایان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین. |
ANF |
ناوه‌ندی هه‌واڵ |
یه‌كشه‌ممه, 21 Jan 2018, 10:30 |
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه، له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په چه‌ندین مانگه عه‌فرینیان كردۆته ئامانج و ده‌یانه‌وێت داواكاری گه‌لان بۆ بنیاتنانی سیسته‌مێكی دێمۆكرات له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان له‌نێو ببه‌ن. |
کەجەکە ڕایگه‌یاند: |
«ئەو هێرشە دوو هۆکاری سەرەکیی هەیە: یەکەم ئەوەیە، کە دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە نیازن بە هێرش بۆ سەر عەفرین دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە ئامانج. دووەمین هۆکاریش ئەوەیە، کە دەسەڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە وا خەریکە دەسەڵات لە دەستدەدەن، هەوڵدەدەن بەو داگیرکارییە، دەسەڵاتدارییە فاشیستییەکەیان بهێڵنەوە.» |
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی کەجەکە هاتووه، خەڵکی عەفرین لە سەرەتاوە تا ئێستا ڕێگه‌یان نەداوە هیچ هێزێکی دژەمرۆییانە ڕوو بکاتە عەفرین. چەتەکانی داعش و نوسرە هیچیان سەرنەکەوتن بچنە ناو عەفرینەوە. لە شاری حەلەب چەندین ساڵ شەڕی قورس ڕوویدا، خەڵکی عەفرین بە باوەشی کراوەوە پێشوازیی ئاوارەکانی حەلەب کرد. |
کەجەکە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: |
«عەفرین بووەتە مۆدێلێکی دێمۆكراتی بۆ بە دێمۆكراتیكردنی سووریا و هەموو ناوچەکە. ئەردۆغان بۆ ئەوەی هیوا و خەونی ژیانی دێمۆكراتیانه‌ی کورد لە کۆبانێ له‌نێو ببات، دەستەودامەنی چەتەکانی داعش بوو، لە ڕێگه‌ی ئەوانەوە هێرشی کردە سەر عەفرین، به‌ڵام نە داعش و نە هیچ کام لە چەتەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک سەرنەکەوتن له هێرش بۆ سەر ژ... |
ڕۆڵی ڕووسیا و سووریا |
کەجەکە ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئاماژه بۆ ڕۆڵی ڕووسیا ده‌كات و ده‌ستنیشانی كردووه: |
«ڕووسیا و ڕژێمی سووریا کە تا پێش ئێستا ڕێگەی ئاسمانییان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر عەفرین گرتبوو، ئێستا ئەوان ڕێگەیان داوە بە تورکیا ئەو هێرشە ئەنجام بدات. هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەیسەلمێنێت کە ڕژێمی سووریا و ڕووسیا شەڕێکی قێزەونیان دژی گەلی کورد ئەنجام داوە. ئەوان کەوتوونەتە ناو بازرگانییەکەوە، کە خێری تێدانابێت بۆ... |
ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا |
کەجەکە ئاماژەی بە سیاسەتی ئەمه‌ریکاش لە به‌رانبه‌ر عەفرین داوە و ڕایگەیاندووە: |
«ئەمه‌ریکا بە گوتنی -عەفرین شوێنێک نییە کە ئێمە تێیدا تێکۆشانی هاوبەشی دژی داعش تێدا بکەین - تورکیای هاندا بۆ ئەو هێرشە. بەم شێوەیە ئەمه‌ریکا جارێکی دیکە بووە هاوبەش لە هێرش دژ به گەلی کورد و پشتگیریی حکوومەتی فاشیستی ئەردۆغان و باخچەلی کردووە. لەلایەکی دیکەوە وه‌ڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە بەڕەوازانینی فاشیزمی ئاکەپه... |
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه هاتووه: |
«هێرش بۆ سەر عەفرین هێرشێکە بۆ سەر گەلانی تورکیا و سووریا و هەروەها هەموو هێزە دێمۆكراتیخوازه‌كانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەسەڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بەم شێوەیە پرۆسەی به‌دێمۆكراتیبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە ئامانج. بۆیە دەبێت نەک تەنیا گەلی کورد بەڵکو هەموو گەلانی تورکیا لە دژی ئەو هێرشە بوەستن، بەرخۆد... |
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوه‌كه‌ی کەجەکەدا بانگەوازیی له گەلی کورد کراوە کە لە سەرتاسەری کوردستان و هه‌نده‌ران ڕاپەڕن و پشتگیریی عەفرین بکەن. هێمای بۆ ئه‌وه كردووه؛ «پێویستە بەرخۆدانی عەفرین ببێتە بەرخۆدانی لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە. گەلانی عەرەب، کورد، ئاشووری و سوریانی کە له‌نێو فیدراسیۆنی دێمۆكراتیی باكووری سو‌و... |
ش. م |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.