text stringlengths 0 288k |
|---|
دۆخی نالەباری لێقەوماوانی بۆمەلەرزەکەی کرماشان |
ێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان لە شارەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵ زەهاو و گیلانی غەرب لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، سەرەڕای ئەوەی کابینەیان نییە، چادرەکانیشیان با دەیبات یان پڕ دەبن لە ئاو. |
ناوەندی هەواڵ |
کوردستان |
شهممه, 20 Jan 2018, 15:06 |
ڕەشەبا، بەفر، باران، سەرما و نەبوونی خزمەتگوزاریی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ١٢-١١-٢٠١٧، کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دۆخی ژیانی ئەو هاوڵاتیانەی زیاتر لە جاران سەخت کردووە. |
لەلایەکی دیکەوە ڕەشەبا بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاگر لەناو چەند چادرێک لە قەسری شیرین بکەوێتەوە، هەروەها لقوپۆی دارەکان بە سەر چادرەکاندا شکاوە. |
ڕاگەیەندراوە، کە تەنیا دوێنێ لە سەرپێڵ زەهاو ٤٠ چادر و کابینە با بردوونی و ئاگر لە حەوت چادریش کەوتووەتەوە. |
دۆخی نالەباری ژیانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە لە کاتێکدایە، کە ڕاگەیاندنە حکومییەکان هەواڵی ناڕاست لەبارەی ژیانی ئەو هاوڵاتیانەوە بڵاودەکەنەوە و دۆخی ژیانیان بە "باش" پیشان دەدەن. |
جێگای ئاماژەیە، کە لە شەوی ١٢ی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوودا بومەلەرزەیەک کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە ئەنجامیدا، ١٥ هەزار هاوڵاتی برینداربوون و، ١٠ شار و ١٩٣٠ گوند زیانیان بەرکەوت، زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ئەو بوومەلەرزەیەدا تێپەڕبووە، بەڵام هێشتا هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ لێقەوماوان نەکراوە و دۆخی ژیانیان ڕۆژ لەدوا... |
ک ـ ش |
دۆخی خراپی ئاوەرەکانی چیای شەنگال لە وەرزی زستاندا |
بە بارینی یەکەم بەفری ئەمساڵی شەنگال ژیانی ئاوارە ئێزدییەکانی چیای شەنگال بەهۆی نەبوونی گەرمکەرەوە |
ناوەندی هەواڵ |
کوردستان |
شهممه, 20 Jan 2018, 12:03 |
بەهاتنی وەرزی سەرما و بارینی یەکەم بەفری زستان لە سەر چیای شەنگال گوزەرانی خەڵک لەسەر چیای شەنگال دژوارتر ئەبێت. |
هەزاران بنەماڵەی ئێزدیی لە چیای شەنگال لە دۆخێکی زۆر دژواردا دەژین، ئەو دۆخە بەتایبەتی لە زستاندا بەهۆی نەبوونی خانو بەرە و کەرەستەی گەرم کەرەوە و نەبونی سوتەمەنی پێویست زۆر زەحمەت تر ئەبێت . |
زۆربەی ئەو خانەوادانە لە ناو چادرەکاندا دەژین، بە بارینی بەفر پێویستییان بە هاوکاری هەیە بۆ ئەوەی خۆیان لە سەرمای پاش بەفر بپارێزن. |
دوای رزگارکردنی شەنگال خەڵک چاوەروانی نۆژەنکردنەوەی شەنگال و گوندەکانی دەوروبەرن بەڵام تا ئیستا هیچ هەنگاوێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال نەنراوە. |
ک ـ ش |
پارێزەرێکی کورد لە رۆژهەڵات قۆڵبەست کرا |
بە گوێرەی ئەوزانیارییانەی کە لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: وەر گیراوەرۆژی پێنج شەمە ۲٨ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی پارێزەرێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان “تاهیر تەوحیدی” لە لایەن دادوەری شاری سنەوە قەراری بەندکردنی لەڤەر دەر دەکرێت. |
ک. ش |
کوردستان |
ههینی, 19 Jan 2018, 17:53 |
بە پێی هەواڵەکە ناوباراو بە تاوانی بێڕێزی بە کارگێڕی حکومەتی و بڵاو کردنەوەی هەواڵی نادروست دەست بەسەر کراوە و قەراری ۱۷ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. |
تاهیر تەوحیدی پارێزەری دادوەری و مامۆستای زانکۆیە لە شاری سنە و پاش دەستبەسەر کردن ناوبراو دراوەتە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بۆ تێپەڕاندنی قەراری دەرکراو لە سەری. |
کــ ـ ش |
سهرۆك و ئهندامانی دهستهی بهڕێوهبهری تهڤگهری ئازادی ههڵبژێردران |
له كۆنگرهی تهڤگهری ئازادیی كۆمهڵگهی كوردستان كه ئهمڕۆ له شاری سلێمانی بهڕێوهچوو، محهمهد عهبدوڵا به سهرۆكی تهڤگهری ئازادی و ١٧ كهسیش وهك دهستهی بهڕێوهبهر ههڵبژێردران. |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.