text stringlengths 0 288k |
|---|
ناوه‌ندی هه‌واڵ |
سلێمانی |
هه‌ینی, 19 Jan 2018, 16:00 |
ئه‌مڕۆ (١٩ی ژانوییه‌ی ٢٠١٨) له هۆڵی مۆنالیزای شاری سلێمانی كۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به ئاماده‌بوونی ٧٠٠ ئه‌ندام و ده‌یان میوان به‌ڕێوه‌چوو. |
له كۆنگره‌كه‌دا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به سه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ها ١٧ كه‌سیش به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ڵبژێردران كه پێكهاتوون له: «شیلان شاکر، ڕابیعه عه‌باس، بێریڤان محه‌مه‌د، ڕووناک مه‌جید، که‌لسوم حسێن، ڕیحان حه‌مادى، په‌یمان ڕه‌حمان، ئازاد ق... |
ئه‌گه‌رچى ته‌ڤگه‌رى ئازادی سیسته‌می هاوسه‌رۆکایه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كرد، به‌ڵام به‌پێى یاساکانى عێراق ناچاربوون به فه‌رمی ته‌نها یه‌ک که‌س وه‌ك سه‌رۆك دیاری بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه شیلان شاکر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاند: «ئه‌وان له کرداردا هه‌ر به سیستمى هاوسه‌رۆکایه‌تى کار ده‌که‌ن و هه... |
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، سه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وتارى کۆتایی کۆنگره‌ى پێشکه‌ش کرد و ڕایگه‌یاند: «سه‌رکه‌وتنى کۆنگره له بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌ندامان پیرۆز ده‌که‌ین، ئێمه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له که‌شوهه‌وایه‌کى ئاوها سارددا، کۆنگره‌یه‌کى ئاوها گه‌رممان به‌ست. له خه‌بات و تێکۆشانى داهاتووما... |
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا وتیشی: «بارودۆخی ئێستاى باشوورى کوردستان و گه‌نده‌ڵییه‌کانى ده‌سه‌ڵات، وایکردووه که له‌م پارچه‌یه ته‌نها کورد حاکم نییه، به‌ڵکو داگیرکه‌رانى کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن. ئه‌رکى ته‌ڤگه‌رى ئازادىی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستانه که تێکۆشان بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى بارودۆخى ئاڵۆزى هه‌رێمى ک... |
له کۆتایى قسه‌کانیدا هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گوتى: «هیواى ئازادى بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوازین که بۆ ئازادىی گه‌له‌كه‌مان له زیندانن، به‌ڵێن ده‌ده‌ین خه‌بات بكه‌ین بۆ دروستکردنى کوردستانێکى ئازاد و دێمۆكرات، ده‌بێت به‌م هه‌سته‌وه تیکۆشان بکه‌ین و له هه‌لًَبژاردنه‌کان سه‌رده‌که‌وین.» |
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٤ دامه‌زراوه، له ڕێكه‌وتی ٤ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٧ له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق مۆڵه‌تی فه‌رمی پێدرا. |
به‌پێى یاساى ژماره ٣٦ى ساڵى ٢٠١٥ی عێراق، کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق مۆڵه‌تى به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی داوه‌ته ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان. هه‌ر به‌پێى ئه‌و یاسایه ته‌ڤگه‌رى ئازادیى ده‌توانێت له سه‌رانسه‌رى عێراق بنکه و نوێنه‌رایه‌تی خۆی بکاته‌وه. |
ش. م |
دە یەمین ساڵ وەگەڕی ئیبراهیم لوتفوڵاهی لە شاری سنە |
پێنج شەممە بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی لە(بهشت محمدی) کۆمەڵێکی بەرچاو لەخەڵک وچالاکانی مەدەنی گردبوونەوەیەکیان پێک هێنا وڕێوڕەسمێکی بیرهێنانەوەیان بۆ “ئیبراهیم لوتفوڵاهی” بەڕێوە برد. |
ناوەندی هەواڵ |
کوردستان |
هه‌ینی, 19 Jan 2018, 13:41 |
ئەم ڕێوڕەسمە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کەلەم ماوەیەی دوایدا هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری ســـــــــنە ۳کەس لەگەنجانی ئەم شارەیان بەناوەکانی “سارۆ قارەمانی،کیانووش زەندی وحسێن قادری”یان هاوشێوەی ئیبراهیم لوتفوڵاهی لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتووە، هەروەها بەهۆی هاوکات بوونی ئەم جینایەتانە ئەوساڵ خەڵکانێکی زۆرتر لەم ڕێوڕەسم... |
جێی بیرهێنانەوەیە ئیبراهیم لوتفوڵاهی خوێندکاری لقی مافەکانی زانکۆی پەیام نووری ســــنە بوو ،کە ناوبراو ۱۰ساڵ پێشتر لەکاتێکدا لەکۆڕی تاقیکاری دەهاتە دەرەوە(۱۶‌ی بەفرانباری۱۳۸۶) لەسەر ئیزنی لقی ۳‌ی(بازپرسی)یەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەرگوازرایەوە بۆگرتووخانەی شاری ســــنە ،کەلەوماوەی دەسبەسەریەیدا بنەماڵەکەی ... |
جێی ئاماژەیە کە بکەرانی ئەم جینایەتە بریتین لە “ئەمیری”جێگری دادستانی ســــنە و “مێهدی مەولایی “بە نازناوی “هاتفی” ، جێگری بەرپرسی ئیتلاعاتی ســـنەوبەرپرسی هەڵبژاردنیوەزارەتی ئیتلاعاتی ئەودەم لەپارزگای ســـنە بوون. |
درێژەی کوشتاری کۆڵبەران لە سەر سنورەکانی رۆژهەڵات |
بەهۆی کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئێران، لە سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور، کۆلبەرێک بەناوی (شۆرش عومەری)یلە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا، هاوکات ٦ ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
هه‌ینی, 19 Jan 2018, 12:37 |
بەگوێرەی هەواڵێ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، شەوی ڕابردوو، لە نزیک گوندی بێتوش-ی سەربە شارۆچکەی سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک کۆڵبەر و کاسبکار کەوتونەتە بۆسەی هێزەکانی سەرسنوری ئێران. |
هێزەکانی سەر سنوور لە نزیک گوندی بێتوش و سنووری شاخاوی ئەو ناوچەیە، هێرشیان کردوەتە سەر کاسبکاران و کۆڵبەران و دەستیان کردووە بە ئازاردانیان، هاوکات بە هۆی تاریکی و ترس و پەرێشانی لە گیران و کوژران، کۆڵبەرەکان بەشێکیان لە رێگا لایانداوە، لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی (شۆڕش عومەری) هەڵدێرا، بە هۆی قورسی بری... |
بە گوێەری هەواڵەکە، ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشتە، بڕیارەی ئەمڕۆ ببرێتەوە بۆ مەهاباد و بە خاک بسپێدرێ. |
ئەوەش هاتووە: "جگە لەوەش ٦ ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانی سەرسنور لەو ناوچە بە تەقەی راستەوخۆی چەکداران ئێران کوژراون، |
ک ، ش |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.