id
string
poet
string
poem_number
string
title
string
form
string
poem
string
label
int64
label_name
string
kpmc-train-0519
Qaniʕ
048
ر/وا سەرم دووبارە گەردولوول ئەکا بۆ دەردی سەر
غەزەل
وا سەرم دووبارە گەردولوول ئەکا بۆ دەردی سەر لای نەدا تاوێ لەسەر دەردیسەری و گێژی خەتەر بۆ موقدەمەی خەیاڵی وەسڵی ڕۆحم دەر ئەکەم عەزمی هێندە جەزمە حاکم، خۆی وەها بوو بە چەپەر نووکی موژگانی ئەمەندە خوێنی جەرگی چەشتووە سڵ ئەکا ئەمڕۆ لە سووریی سوورهەڵاڵی بەر کەمەر جا، کە وا بوو هەر زەمانێ تیری عیشوەی خستە کار دابڕەژین ئەشکی...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0816
Wefayî
023
ت/گوڵەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
غەزەل
گوڵەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت عیلاجێ! چارەیێ! ڕوحمێ! ئەمان دەستم بە دامانت غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم، بە گۆشەی چاوی بیمارت ئەسیری تۆم، شەهیدی تۆم، بە نووکی تیری موژگانت ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم، کەلامت غارەتی دینم تەبەسسوم سیحری لێوانت، تەکەللوم ڕەمزی چاوانت مەگەر سەر تا قەدەم زولفت وەکوو من خاو و شێواوە کە سەرگەر...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0876
Wefayî
094
ێ/یارم کە قەدی بەرزی سەد نەخلی شەجەر دێنێ
غەزەل
یارم کە قەدی بەرزی سەد نەخلی شەجەر دێنێ پەروینی شەکەربەندی سەد ڕشتە گوهەر دێنێ دڵ بەستەیی یارێکم کوژراوی نیگارێکم زاری لە تەبەسسومدا خەندەی بە شەکەر دێنێ ئەم ئاهوویی تاتارە، بەو نەخلی شەجەر دارە هەر نار و بەیە باری، هەر شەمس و قەمەر دێنێ گەر خەستە و دێوانەم بۆو نێرگسە کاڵانەم ڕەمزێکە بە تاڵانم، ئەگریجە بە شەڕ دێنێ ناچێ...
11
مفعولُ مفاعیلن مفعولُ مفاعیلن
kpmc-train-0916
Ḧacî Qadir
008
ا/دڵ هیلاکی نازتە با غەمزە تەدبیری نەکا
غەزەل
دڵ هیلاکی نازتە با غەمزە تەدبیری نەکا هەر دەبێ بمرێ مەگەر خەللاقی تەقدیری نەکا ئەی قیامەت قامەتی تووبا قیامم هەستە تا داعیەی بەرزی لە گوڵشەن سەروی کشمیری نەکا من خەوی ئەو چاوە عەرزی ئیبنوسیرینم دەکرد نوست و فەرمووی: هیچکەسێ تەفسیر و تەعبیری نەکا! من لە سایەی ئەم دەرە ناڕۆم هەتا ڕۆژم نەیێ با بە کەیفی خۆی بکا بەدکار و تە...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0053
Hêmin
021
تاریک و ڕوون/ماچی شیرین
غەزەل
بەمنداڵی لە لێوی ئاڵی تۆم ئەستاندووە ماچێ بەپیریش لەززەتی ئەو ماچە شیرینەم لەبیر ناچێ بەسەد دکتۆر و دەرمان و پەرستار ناکرێ چارەی کەسێک تیری مژۆڵی ئەو کچە کوردەی لە دڵ ڕاچێ دەکا گیرۆدەتر پیرانی دڵتەڕ ئەو کچە کوردەی بچێتە مەکتەب و بسکی بەمۆدەی تازە هەڵپاچێ خەم و دەردی زەمانە پیری کردم وشک و بێ زەوقم کە شاعیر وشک و بێ شۆر...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0919
Ḧacî Qadir
012
ت/بە قسەی بێ سەر و پا تاڵی مەکە لەززەتی خۆت
غەزەل
بە قسەی بێ سەر و پا تاڵی مەکە لەززەتی خۆت بێ موبالات مەسووتێنە چرای فیکرەتی خۆت حاڵە نەقدینەیە، موستەقبەل و مازی پەشمە بێ ئەمەل سەرفی مەکە سیم و زەڕی فورسەتی خۆت ئەی سولەیمانی زەمان ئاخیری دەیگێڕییەوە بە حیکایەت وەکوو خۆت سەڵتەنەت و حیشمەتی خۆت من بە پەیغام و بە قاسید موتەسەللی نابم تا کو بانگم نەکەیە بارەگەهی حەزرەتی ...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0051
Hêmin
019
تاریک و ڕوون/گلێنەی شاعیر
غەزەل
ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا بەمەرگی تۆ مچوڕکیشم بەدڵدا نایە، با بیبا هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانەخەرابی با لەکوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئەی خۆپەرست ئێستا ئەگەر دنیا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با بەجامێ بادە تێر نابم، گەر مەیلت هەیە ساقی گڵێنەی خۆم دەنێرم...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0740
Salim
205
ێ/بە خودایێ کە ڕۆژ و شەو دێنێ
غەزەل
بە خودایێ کە ڕۆژ و شەو دێنێ دڵی من هەر ویسالی ئەو دێنێ بە هەوای مەزرەعەم درەوکەری چەرخ داسی بوڕڕا لە ماهی نەو دێنێ ڕامی بۆسەی پیاڵەیی لێوت سوبحی مەحشەر خوماری نەو دێنێ فەرەح و غەم بە دەستی گەردوونە ئەم بە ئاهیستە ئەو بە دەو دێنێ پەرچەمت کەوتە سەر بەیازی جەبین ئەووەڵی سوبحە تازە شەو دێنێ تیفلی دڵ هەرزەگەرد و لایەشعور ئا...
10
فعلاتن مفاعلن فعلن
kpmc-train-0476
Qaniʕ
003
ی/کچی بەستە زمان دەوری ژیانی
مەسنەوی
کچی بەستە زمان دەوری ژیانی سینەمایێکە ئەگەر بزانی کە لە دایک بوو، ئاهەنگی نییە ئەڵێن: ئای کچە! فاییدەی چییە؟ پێ پیرۆزانەی کەس بۆ ناهێنێ هیچ کەس بە چاکە هەرگیز نایدوێنێ پڕ و پیرە ژن، دەوری دایکی ئەدەن هەر یەک بە جۆرێ دڵخۆشی ئەکەن خەم مەخۆ، خوا لە سەر کەرەم بێ کوڕیشت ئەبێ، خاترت جەم بێ بۆ ئیشی ناو ماڵ، بۆ هاتوچۆی دەر ئەم...
5
10Syllabic
kpmc-train-0347
Nali
0085
ێ/حەریقی زیقی زیندانم، نەسیمی سوبحدەم با بێ
غەزەل
حەریقی زیقی زیندانم، نەسیمی سوبحدەم با بێ! ئەگەر ڕۆحی منت باقی دەوێ، ساقی! مەیی نابێ! لە وەسڵی تۆ زیاتر خەوفناکم، نەک لە هیجرانت بە میسلی شەمع و پەروانە، بەڵێ عاشق دەبێ وا بێ! نییە دەخڵم لە شانامە و مەسافی، غەیری ئەم نوکتە: کە کوشتەی بەندی تۆیە هەرکەسێ ئازاد و ئازا بێ کەسێ پوشتانی باڵاتە، حەریفی ئاڵ واڵاتە کە شیبهی کاک...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0515
Qaniʕ
044
گوڵاڵەی مەریوان/س/جەنابا نامەکەت هات و گەیشتە دەس منی بێ کەس
غەزەل
جەنابا! نامەکەت هات و گەیشتە دەس منی بێ کەس منت دانا بە کوردێکی هەژار و بێ کەس و بێ دەس ئەگەر چی تۆ ئەنووسی، ئاشەوانی فەخرە لام قوربان کە چۆن ئەشعاری پڕ مانا و، کەلامی گەوهەرینم هەس ئەتۆ سامان و پارەی زۆر و کۆشکی بەرز و ڕەنگاوڕەنگ منیش بێ قەوم و بێ عەشرەت، قەسیدەی ئاگرینم هەس ئەتۆ مڵک و سوارە و چەک، هەتا خۆت ماوی هەر م...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0362
Nali
0100
ە/بیستم لە هەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە
غەزەل
بیستم لە هەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە سەودا لە سەرمەدایە، باکم چ لە غەوغایە فەرمووی بە مژەی مەستی، ئازانە و تەڕدەستی سادەی لە دڵی سستی، تیرێ بە تەمەننایە چەرخی چەپی گەردوونە، ڕاست و چەپی چەند دوونە بێچاکە چ بێچوونە، ڕاستیی لە چەپیی نایە پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێش خزمەتی زۆر چاکم... فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵم...
11
مفعولُ مفاعیلن مفعولُ مفاعیلن
kpmc-train-0444
Narî
065
ی/خاکی دەرگاکەت لەبۆ سەر هەر وەکوو ئەفسەر سەری
غەزەل
خاکی دەرگاکەت لەبۆ سەر هەر وەکوو ئەفسەر سەری ئەلفی باڵاکەت لە پێچ و خەم وەکوو عەرعەر عەری گوڵشەنی ڕوخساری تۆ، ڕەونەق شکێنی نەوبەهار ئاوێنەی حوسنت لە ڕەنگ و ئافەتی سێبەر بەری وا لە حەسرەت چاوی مەستت دەستەوئەژنۆ کەوتوون ئاهوویی ماچین و شۆخی چین و تورکی بەربەری شەو کە دەرکەوت و لە بۆ حەسرەت کەمێ ڕووی کردە مانگ میسلی تۆو، ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0861
Wefayî
076
ی/حەریفان ئەلئەمان کوشتوومی یارم، چاوی بیماری
غەزەل
حەریفان ئەلئەمان کوشتوومی یارم، چاوی بیماری دەسا بێن دەست بە شینم کەن! بە یەکجاری، بە یەکجاری گرفتاری کەسێکم، دڵ برینداری جوانێکم جەفاجوو، توندخوو، زنجیر موو، خەییاتییە کاری چ دڵکێشە ئیلاهی سەبزەیی نەورستەیی کوڵمی لە دەوری بەرگی گوڵ شیرینە ئارێ خەتتی ژەنگاری بە خەندە هات نیگاهی کردە من وا مەست و شەیدا بووم کە نەمدی غەی...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0422
Narî
040
م/وەک ڕوودی بەری دووڕووەیە چەشمەیی چاوم
غەزەل
وەک ڕوودی بەری [دووڕووە]یە چەشمەیی چاوم وەک سۆزی دڵی شێخە، کزەی جەرگی بڕاوم مەشهووری هەموو عالەم و ئافاقە کە وا من سەودازەدەیی عیشوەیی تورکانی [ڕەزاو]م تورکێ کە بە زۆری نەزەر و ناز و گرێشمە بردوویە قەتاری خیرەدی یەغمە کراوم ئاهوو ڕەوشێ، غەمزە فرۆشێ، بە نەزاکەت پرسی لە عەقیدە و ڕەوش و مەزهەب و ناوم پێم وت: کە لە زومرەی ...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-1040
Ḧerîq
049
ە/چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
غەزەل
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە بەڵکە فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە وا وەعیدی بەفری زستانی فیراقت کەوتە دڵ مەر بە بای وەعدەی ویساڵت کێوی دڵ ڕەش بێتەوە میروەحەی زولفت لە دەوری ئاتەشی ڕووت بێ، چلۆن ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من دەکووژێتەوە؟ سوچی زولفت بوو کە پەروانەی دڵم ڕووی کردە ڕووت ئاگری وەسڵی شەم و پەرو...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0142
Kakey Felaḧ
049
مامۆستا گیان
مەسنەوی
لەژێر تەمی یادگارا تەمی خەستی ڕۆژگارا ئەو سەردەمەی من مناڵ بووم چۆلەکەی بێ پەڕ و باڵ بووم بە هەزار حاڵ شێوەت ئەکەم قەتماغەی زامێ لا ئەدەم هەناسەیەک بە با ئەدەم ساڵانی پێشووم ڕا ئەدەم زام: تا بڵێی سەخت و قووڵە هەناسەی چی؟ گەردەلوولە کە خوشکی لەش هەڵقرچاوم گیانی ئەدا لەبەر چاوم چۆن دایکی جگەر گڕ گرتووم بۆ فریشتەی لەدەس د...
9
8Syllabic
kpmc-train-0634
Salim
096
س/غەیری فیکری وەسڵی دڵبەر نیمە ئەسڵەن یادی کەس
غەزەل
غەیری فیکری وەسڵی دڵبەر، نیمە ئەسڵەن یادی کەس ++ نیمجۆ گەر بێ وەفا کا، گەندومین ڕوو دڵبەرم ++ قەڕن و ساڵ و مەهـ ئەبەد نایێمە یادت لەمحەیێ ++ عیجزی حاسڵ بوو بە غەفڵەت دڵ لە جەوری دڵبەرم ++ دیدە هەڵنایێ لە سەیری گوڵعوزارانی جیهان ++ بیمی ئافاتم نییە شەوها لەبەر ئوفتادەگی ++ بوو بە یەم ئەشکم لە کۆتا وەهـ چ خۆشە ناگەهان ++...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0635
Salim
097
ش/ئەبداڵی ئەبەد هەر منم ئەی چەرخی جەفاکێش
غەزەل
ئەبداڵی ئەبەد هەر منم ئەی چەرخی جەفاکێش تا دەربەدەر و شەهر بە شەهرم وەکوو دەروێش یەک بێشە لە سەحرایی دەروون سەبزە لە سینەم ئەزبەس کە ڕوا تیری نیگاهت لە دڵی ڕێش تا یاری منی یاری دڵم هەر غەمی تۆیە بێگانە بووم یەکسەرە بۆ تۆ لە کەس و خوێش جوز بووسەیی ئەییامی ڕەزامەندیی دڵدار نەمدی لە جیهانا بە ئەبەد نۆشێ بەبێ نێش وا دێتەوە...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0235
Kurdî
030
م/فەلەک ڕەحمێ بە حاڵم کە بە غایەت دڵ پەرێشانم
غەزەل
فەلەک! ڕەحمێ بە حاڵم کە بە غایەت دڵ پەرێشانم ڕەهەندەی زێد و مەسکەن، دوور لە یار و قەوم و خێشانم دەڵێن میهمان پەزیر و دڵنەواز و خاوەن ئیکرامی دەسا بۆ کەیتە؟ وا من بێنەوا و دەروێش و میهمانم عەزیز و خۆشەویستی کوللی عالەم بووم ئەمێستاکە غەریب و بێکەس و تەنهانشینی کونجی ئەحزانم چ میننەت گەر نەوازشت و تەعاروف کەی لەگەڵ مونعی...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0321
Nali
0048
م/گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
غەزەل
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم تا سەری زوڵفت لەسەر ڕوو حەڵقە دا من وەکوو ماری سەر ئاگر خەم دەخۆم ئاوی کەوسەر نۆشی سۆفی بێ کە من ئاوی ئینسان، یەعنی ماچی دەم دەخۆم شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یار ترش و شیرین هەم دەچێژم...
7
فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0391
Narî
006
ا/سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا
قەسیدە
سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا ئەهلی دڵ مايل بە جيلوەی سوورەتی تاها دەکا خاکی بەر دەرگاهی قەسری گەر بەسەردا کا، گەدا هەر نەفەس نەفرەت لە تاجی قەيسەر و دارا دەکا ئاسمان وەک مشتەری، هەر دەم بە ميزانی وەفا کەسبی هەر شامێ بە يادی دەوڵەتی ئەسرا دەکا گەر تەسەوور کا مەسيحی تەختی عەرشی ئەعزەمی تا ئەبەد تەرکی بەيانی ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0317
Nali
0043
م/فاتیحە تەسخیرە شاری دڵ بە تابووری ئەلەم
غەزەل
فاتیحە! تەسخیرە شاری دڵ بە تابووری ئەلەم موددەتێکی زۆرە پاتەختە لەبۆ خاقانی غەم حوکمی قانوونی سەفا ڕۆیی لە ڕەومی ڕوومەدا تا هووەیدا بوو لە ڕۆما گەردی ئاشووبی عەجەم لەززەتی دنیا کە هیچ و پووچە لای ئەهلی ئەدەب ئەووەڵ و ئاغازی جەور و دەردە، ئەنجامی ستەم تۆزی ئایینەی سکەندەر وا بەدەم باوە، وەلێ گەردی دامانی غەریبانە بلووری...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0427
Narî
047
ن/هەی زومرەی خاریجە ڕۆحم بە فیداتان
قەسیدە
هەی زومرەی خاریجە ڕۆحم بە فیداتان بۆ غیرەت و بۆ هیممەت و بۆ عەهد و وەفاتان بێ فائیدەیە لافی عەجەم بۆ چی کە ئێوە کاری سەری سەد نێزە ئەکا، زەخمی نیگاتان گەر لەشکری ئینگلیزە، وەگەر فەوجی فەرەنگە ساحیب زەفەرن، سەد قەل و بەردێکە لە لاتان [ئیمامی عەلی]، یاوەری ئەم فەوجە غەریبە سەرهەنگە [عومەر]، حەزرەتە سەرتیپی سوپاتان دەک من...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن