text stringlengths 0 288k |
|---|
کۆنگره‌ى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی ده‌ستیپێکرد... به وێنه |
له شارى سلێمانى کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان به به‌شدارى 700 ئه‌ندام و به ئاماده‌بوونى زیاتر له 300 میوان ده‌ستیپێکرد |
ک. ش |
کوردستان |
هه‌ینی, 19 Jan 2018, 09:57 |
کاژمێر 10:30ى به‌یانى ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى له هۆڵى مۆنالیزا کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ده‌ستیپێکرد، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت که به فه‌رمى له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقه‌وه مۆڵه‌تى پێدراوه. |
له کۆنگره‌که‌دا زیاتر له هه‌زار که‌س ئاماده‌ن، له‌و ڕێژه‌ش 700 ئه‌ندام و ئه‌وانى تر میوانن. |
به‌رنامه‌ى کۆنگره‌که به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت: |
له سه‌ره‌تادا به‌خێرهاتنى میوانه‌کان و خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ڕێگه‌ى ئازادیى، دواتر وتارى کردنه‌وه‌ى کۆنگره له‌لایه‌ن شیلان شاکر وه‌ک ئه‌ندامى ئاماده‌کارى کۆنگره پێشکه‌ش ده‌کرێت، پاشان خوێندنه‌وه‌ى په‌یڕه‌و و پرۆگرام و به‌رنامه‌ى سیاسى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی، دواى ئه‌وه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک و هه‌ڵبژاردنى... |
ته‌ڤگه‌رى ئازادیی له 17/10/2014 دامه‌زراوه، به‌ڵام له ڕۆژى 4/12/2017 له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق مۆڵه‌تى فه‌رمى پێدراوه. |
فه‌رمانده‌ی فرقەی 20: سوپای عێراق له کەرکوک ده‌کشێته‌وه |
فه‌رمانده‌ی فرقەی 20ی سوپای عێراق: سوپا له کەرکوک ده‌کشێته‌وه و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌که ڕاده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی ده‌کرێت. |
هـ . هـ |
کوردستان |
پێنجشه‌ممه, 18 Jan 2018, 20:47 |
عه‌مید ڕوکن شێرزاد عه‌زیز کافرۆشی، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 20ی سوپای عێراق، کە بەخۆی کوردە ڕایگه‌یاند:" سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، فەرمانی کردووە، سوپای عێراق له شاری که‌رکوک بکشێته‌وه و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌که ڕاده‌ستی پۆلیسی فیداڵی عێراق بکرێت". |
ئەو فەرماندە کوردەی سوپای عێراق، ئاشکراشی کردوە،: ئه‌مڕۆ ده‌ست به کشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئێراق لە کەرکوک کراوە و بەشکی دەبرێنە سنووری پارێزگای موسڵ جێگیر دەکرێن. بەشیکی دیکەشیان دەبرێنە سنووری پارێزگای دیاله و به‌شێکیشیان له ده‌ره‌وه‌ی شاری که‌رکوک جێ و شوێنیان بۆ دیاری دەکرێت و لەوێ دەمێنەوە. |
بەڵام، ئەم لێدوانەی کافرۆشی، تا ئێستا بە فەرمی لایەن حکومەتی عەبادیەوە ڕانەگەیەندراوە. |
گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن |
فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر كانتۆنی عه‌فرینی ڕۆژئاڤا بڵاوكرده‌وه و داوای هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. |
ناوه‌ندی هه‌واڵ |
هه‌رێمی كوردستان |
پێنجشه‌ممه, 18 Jan 2018, 18:00 |
فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایدەگەیەنن: «پاراستنی ئاساییش و ژیانی برا و خوشكانمان لە عەفرین، لە ئەستۆی كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتییه.» |
لە بەیاننامەکەدا، هاتووە: «گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری عەفرین، لە دۆخێکی هەستیار و لەبەردەم هەڕەشەی پەلاماری سەربازیی دەوڵەتی تورکیادان، ئێمە بەتوندی پرۆتێستۆی ئەو هەڕەشانە دەکەین.» |
فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: «پێویستە دەوڵەتی تورکیا ڕێز لە گەلانی سووریا و خواستە سیاسییەکانیان بگرێت، داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هاوپەیمانان دەکەین، دەستبەجێ هەنگاوی کرداری بنێن بۆ ڕاوەستاندنی هەرەشەکان لەسەر عەفرین.» |
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا، فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، داوا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەناوی گەلی هەرێمی کوردستانەوە هەڵوێست دژی ئەو هەڕەشانە ڕابگەیەنێت. |
ش. م |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.