text stringlengths 0 288k |
|---|
ناوه‌ندی هه‌واڵ |
سلێمانی |
پێنجشه‌ممه, 18 Jan 2018, 15:00 |
پاش ئه‌وه‌ی ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به فه‌رمی مۆڵه‌تی له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پێدرا، پارته‌كه سبه‌ینێ له كاتژمێر ١٠:٣٠ له هۆڵی مۆنالیزای شاری سلێمانی، كۆنگره‌ی فه‌رمی خۆی ئه‌نجام ده‌دات. |
وته‌بێژی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه، حسێن كه‌ركووكی ڕایگه‌یاند: «به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان قانوونی پارته سیاسییه‌كان نییه، له ٤ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٤ داوای پێدانی مۆڵه‌تمان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد و له ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ داواكه‌مان په‌سه‌ند كرا.» |
كه‌ركووكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد؛ به‌پێی قانوون هه‌ر پارتێك به فه‌رمی مۆڵه‌تی پێدرا، پێویسته له ماوه‌ی ٣ مانگدا كۆنگره ببه‌ستێ. ئێمه‌ش سبه‌ینێ كۆنگره‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و بانگهێشتنامه‌مان بۆ ٧٠٠ ئه‌ندام ناردووه. |
وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ڕاشیگه‌یاند: «له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێمه‌كه، ئێمه هیوادارین به به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بچینه نێو گه‌له‌كه‌مان. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێ و به‌رنامه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ین.» |
حسێن كه‌ركووكی وتیشی: «ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌تا ئێستا به‌پێی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی كاری كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قانوونه‌كانی عێراقدا سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی نییه، له كۆنگره‌دا سه‌رۆكێك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارته‌كه‌مان هه‌ڵده‌بژێرین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان له هه‌موو كاره‌كانی خۆیاندا به‌پێی سیسته... |
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، له ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٤ له باشووری كوردستان دامه‌زرا. |
ش.م |
چارەنوسی نادیاری دو گیراوی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان |
لە درێژەی گوشار و کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیتلاعاتەوە کەسێک لە پیرانشار و هاوڵاتێکیتر لە جوانڕۆ بێ سەرو شوێنن . |
ک. ش |
کوردستان |
پێنجشه‌ممه, 18 Jan 2018, 10:41 |
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمجەد یوسفی دانیشتوی پیرانشار ،خێزاندار و خاوەنی ۲ منداڵ ڕۆژی شەمە ۲۲‌ی بەفرانبار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە ڕفێندراوە و چارەنوسی نادیارە . |
لە لاێیکی ترەوە جەمیل یارئەحمەدی هاووڵاتێیکی دیکەی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لە ۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦دا لە لایەن ئیتلاعاتی شارستانی جوانڕۆ وە قۆڵبەست کراوە و هەناردە شوێنێکی نادیار کراوە . |
لەدوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زۆرترین گوشار و زەبر و زەنگ و تۆقاندن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانەوە دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان . |
پارلمانی ئەرمەنستان هێرشی سەرشەنگالی وەک جینوساید ناساند |
پارلمانی ئەرمەنستان هێرشی چەتەکانی داعش و کۆمەڵکوژ کردنی ئیزەدییەکانی شەنگالی وەک پاک تاوی نژادی پەسەندکرد. |
ک. ش |
جیهان |
پێنجشه‌ممه, 18 Jan 2018, 09:37 |
پەڕلەمانی ئەرمەنستان لە بڕیارێکی مێژویی خۆێیدا بەفەرمی پەلاماری دڕاندانەی داعش کە لە ڕۆژی ۳‌ی ئاگۆستی ۲۰۱٤ دا کردیانە سەر ناوچەکان و شاری شەنگاڵ و بە سەدان و هەزاران ژن و منداڵ و گەنج و پیر کوژران و لە بازاڕەکانی سەدەی ۲۱ دا فرۆشران ، وەک پاکتاوی نژادی نەتەوەیی و دینی گەلی ئێزیدی ناساند . |
گەلی ئێزیدی کە ۷۳یەمین فەرمانی جیهادیان لە سەردەستی عوسمانییەکان و درێژەدەرانی هزری عوسمانلی لە مێژوی خۆیاندا تۆمار کردەوە دوایین جار نزیک بە ٥هەزار ژن و کچیان وەک کویلەی جنسی فرۆشران و ۳۰۰هەزار کەسیان پەنایان بردۆتەبەر چیای شەنگاڵ و بە سەدان کوڕ و پیاویان بەبێ دیفاع تیرباران کران . |
وڵاتی ئەرمەنستان کە لەم دوایانەدا کرا بە کۆکراوەی ئەرمەنیەکان و ڕووبەرێکی کەمی خاکەکەیان پێ‌بڕا . |
پێویستە بەبیر بێنیەوە ئەرمەنیەکانی ژێر دەستی ئیمپراتوری کۆن و نوێ عوسمانی و تورکییە لە سەدەی ڕابردودا زۆرترین ژمارەیان لێ قڕکراو و توانوە و وڵات و ماڵیان داگیر کرا (هەندێ داتا تا یەک ملیون ئەرمەنی جینوساید کراوە ) . |
لە دوای سەدەێیک بەسەر تێپەڕبوونی جینایەتی جینوسایدی ئەرمەنییەکان هێشتا هەندێ وڵات لە ترسی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی دانیان بە جینوسایدی ئەرمەنییەکانی ژێر دەستی عوسمانییەکاندا نەناوە و حکومەتی بە ناو کۆماری تورکییەش کە خۆی بە میراتگری عوسمانییەکان دەزانێ هێشتا بەهەمو توانایەوە ئینکاری ئەو هەموە کوشتارەی ئەرمەنییەکان و ک... |
هەر بەو هۆکارە مێژوییەوە چاوەڕووانی وەها بڕیارێک لە وڵاتی ئەرمەنستان دەکرا . |
خۆبەرێوەبەری شەنگال هێرشی سەر عەفرینی شەرمەزار ئەکەن |
ەنجومەنی خۆبەرێوەبەریی دیموکراتی شەنگال- مەخەشەدە، هێرشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرینی شەرمەزار کرد و پشتگیریکردنی عەفرینی بە ئەرکی هەمووان زانی. |
ک. ش |
کوردستان |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.