text stringlengths 0 288k |
|---|
پێنجشهممه, 18 Jan 2018, 09:27 |
قەحتان خەلیل، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز وتی، هێرش بۆ سەر عەفرین کردەوەیەکی فاشیستی و داگیرکەرانەیە. |
قەحتان خەلیل وتی: هۆکاری ئەو هێرشە ئەوەیە، کە خەڵکی عەفرین گەیشتوونەتە ئاستێک کە دەتوانن خۆیان بەڕێوەببەن و تورکیاش ئەوەی پێ قبوڵ ناکرێت، ئێستا حکومەتی تورک لەو سیستمەی وا لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بەڕێوەدەچێت دەترسێت، ئەو هێرشە هێرشێکە بۆ سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد. |
قەحتان خەلیل لە بەردەوامیدا وتی: ماوەی سێ ساڵە کە ئەردۆغان بە نهێنی پشتگیریی داعش دەکات، بەڵام ئێستا داعش نەماوە، بۆیە ناچارە بە شێوەیەک ئەو ڕووڕەشییە دابپۆشێت، ئێستاش دەستی کردووە بە هەڕەشەکردن کە بەنیازە هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناودەبات. |
لە کۆتاییدا جێگری هاوسەرۆکایەتیی مەخەشەدە وتی: خەڵکی شەنگال زیاتر لە ٦٣ جار لەلایەن تورکەکانەوە کۆمەڵکوژکراون وفەرمانیان بە سەر هاتووە، ئێمە وەک خەڵکی ئێزدی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین، ڕاشیدەگەیەنین کە لە هەموو دۆخەکاندا پپشتگیریی خەڵکی عەفرین دەکەین، وەکچۆن ئەوان لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا پشتگیرییان کردین و گیانیان بۆ پار... |
مەکگۆرک سەرجەم حزبەکان لە هەولێر کۆدەکاتەوە |
رێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی باشور لەشاری هەولێر کۆدەکاتەوە. |
ک. ش |
کوردستان |
پێنجشهممه, 18 Jan 2018, 09:20 |
دوێنێ برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش گەیشتە هەولێر و بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەتی ڕۆژنیوز بانگهێشتی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی باشوری کردووە بۆ شاری هەولێر بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵیان. |
سەرچاوەکە، وتی: برێت مەکگۆرک سەرەتا بەجیا لەگەڵ حزبەکان کۆدەبێتەوە و دواتر کۆبوونەوەیەکی گشتی ئەنجام دەدات، ئەمڕۆش یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستپێکرد. |
وتیشی: کۆبوونەوەکان گفتوگۆکردنە لەبارەی باردۆخی هەرێمی کوردستان بەتایبەت کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەت و چۆنیەتی کارکردنی ئەم حکومەتە تا کاتی هەڵبژاردن. |
سەرچاوەکە، ئاشکراشیکرد، کە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە قسەکردنە لەسەر دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و کێشەکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا. |
هەر دوێنێ، عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەیاوەری چەند ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندن گەیشتە شاری هەولێر و دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئۆرگانەکانی گۆڕان و ئەندامانی پەرلەمانتارانیان لە هەرێمی کوردستان و تیمی گۆڕان لەحکومەت شەوی رابردوو لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە. |
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە. |
چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ مەکگۆرک لەگەڵ عومەری سیەد عەلی، عەلی باپیر و سەلاحەدین بەهادین-دا کۆببێتەوە. |
مەکگۆرک پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ حزبەکان، شەوی ڕابردوو لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە. |
کەنەکە: تورکیا لە عەفرین توشی شکستی گەورە دەبێت |
کەنەکە، هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین شەرمەزار دەکات. |
هـ . هـ |
ڕۆژئاوا سوریە |
پێنجشهممه, 18 Jan 2018, 00:56 |
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە، لە لێدوانێکدا، هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر ئەفرین و ئەرکی بزاڤە کوردستانییەکان قورستر دەکات و ڕایدەگەیەنێت: |
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان، دیسان دەهۆڵی شەڕ ئەکوتێ. ماوەیەکە لە هەموو کۆڕو کۆبوونەوەکاندا کەڵبەکانی خۆی پیشان ئەدات و هاواری شەڕ ئەکات. ئەمجارەیان بە ئەفرینەوە گرتوویەتی. هەربۆیە بەدەستی ئەرگەنەکۆن بۆتە جڵەوکێشی هێزەکانی ناو دەوڵەتی سێبەر لە تورکیا. |
لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی و هێزە ناشونالیست و توندڕەوکان بەرەیەکی فراوانی دژی کورد و کوردستان پێکهێناوە. ئەوان ئامانجی خۆیان نەشاردۆتەوە. بەئاشکرا ئەڵێن: ئەبێ کۆتایی بە ئیرادەی کوردستانیان بێنین. ئێستا کانتۆنی ئەفرینیان کردۆتە ئامانج. داگیرکردنی جەرابلوس و الباب بە دەستکەوت و سەرکەوتن ئەزانن و ئەیانەوێ هەمان سیناریۆ لە ئەفر... |
هەر لە جەرابلوس و ئەلبابەوە هەتا ئیدلیب، هەرچی پاشماوەی ئەلقاعیدەو داعش و هێزە تێرۆریستەکان هەیە رێکیانخستوون و خەریکی ئامادەکارین بۆ هێرشکردن. |
سەرکەوتنەکانی کوردستانیان و هاوپەیمانانیان لە رۆژاواو باکوری سوریا، خەوی سەرانی دەوڵەتی تورکیایان زڕاندووە. جگە لە شەڕ بیرو هۆشیان بەلای هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی تردا ناچێت. ئێستا لە مێشکی ئەواندا تەنیا یەک شت هەیە ئەویش ئەوەیە دەستکەوتەکانی کوردان تێکبدەن و کوردان کوشتوبڕ بکەن. نەهێڵن هیچ قەوارەو پێگەیەکی کوردان لە سوریادا... |
رۆژاوای کوردستان و باکوری سوریا بۆتە گۆڕەپانی سیستەمێکی نوێ. دیموکراتی و فیدرالیزم کە پێکهاتەی ناوچەکە بە ئازادی تێیدا ئەژین، ئەقڵ و هۆشی لە سەری سەرانی دەوڵەتی تورکیادا نەهێشتووە. ئاشکرایە کە کوردو هاوپەیمانەکانی،هێزە تیرۆسریستەکانیان شکاند کە تورکیا لە پشتیان بوو. |
ئەم سەرکەوتنانە دەرفەتی هاوپشتییەکی نێونەتەوەیی بۆ کوردان رەخساند. بەتایبەتی سەرکەوتنی مێژوویی کۆبانێ کە بوو بە سیمبوڵی دنیای پێشکەوتوو. دوای ئەویش رزگارکردنی رەقەو دێرەزورو زۆر شوێنی دی. لەم پرۆسەیەدا کوردستانیان بوونە ئەکتۆرێکی دیارو ناسراوی ئازادی. تورکیاو هاوپەیمانەکانی وەک داعش و ئەلنوسرەو ئەوانی دی، بوون بە هێمای... |
ئەم پێشکەوتن و سەرکەوتنەی کوردستانیان و سیستەمە نوێیە، بە دەوڵەتی تورکیاو دەمڕاستەکانی هەرس ناکرێت. لەبەرئەوە ئەیانەوێ بەهەر شێوەیەک بێ ئەو مۆدێلی هەبوونە نەهێڵن. هەربۆیە سنوورەکانی رۆژاوایان بە سەربازو چەکی گران تەنیوە. تورکیا بۆ هێرش کردن هەر خەریکی بیانوو داتاشینە.گوایا هاوپەیمانیی رۆژاوای کوردستان و فیدرالیی باکوو... |
یەپەگە وەک هێزێکی لەشکری میللی لە 2011وە لەو هەرێمە ئەکتیڤە. کاری ئەو پاراستن و بەرگریکردنە لە خەڵک. ئەردۆگانیش بە مەبەست دۆخەكە ئەشێوێنێ و بیانووی نابەجێ ئەدۆزێتەوە. |
هەرچەند ئێستا دەوڵەتی تورکیا لە سەر ئاستی دنیا جێی رێز نییەو بێزراوە، بەڵام پێویستە کوردان و هاوپەیمانانیان لە بەرامبەر ئەم هەڕەشەو هێرشانەی تورکیادا ئامادەکارو دەستبەکاربن و هەڵوێستێکی جدیی پیشان بدەن. |
ئەردۆگان و حکومەتەکەی لە تەنگژەدان. لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی 2019ی دەستپێکردووە. ئەردۆگان ئەیەوێ باڵی نەژادپەرستی و کۆنەپەرستی ناوخۆیی بەهێزبکات تاکو بتوانێ لە هەڵبژاردندا دەسەڵاتی خۆی مسۆگەر بکات. هەربۆیە بەدوای بیانوویەکی شەڕو دەرفەتێکدا ئەگەڕێت. ئەفرینیش وەک خاڵێکی لاواز ئەبینێت. |
بەڵام دەولەتی تورکیاو ئەردۆگان و حکومەتەکەی و هاوپەیمانەکانی زۆر بە هەلە دۆخەکە ئەخوێننەوە. ئەوان لە ئەگەری هێرشێک بۆ سەر ئەفرین سەرناکەون. ئەوان هەر هەوڵێک بدەن هەرگیز ناتوانن ئامانجێکی ئەوتۆ بەدەستبێنن و ئیرادەی خەڵکێک بۆ ئازادی بشکێنن. لە دنیادا هێرشی مەزن، هەمانکات بەرخۆدان و پاراستنی مەزن نموونەیان زۆرن. هێرشی دەو... |
بەهەمان ئیرادەو تێکۆشان رێ لەداگیرکاریی ئەگرین. گەلی کوردستان لە کۆبانێ مێژووی بەرخۆدانی لە نوێوە نووسییەوە. لە کۆبانێ نەك تەنیا داعش، بەڵکو هاوکاری ئەوانیش کە خودی دەوڵەتی تورکیا بوو تێکشکا. لە کۆبانێ نەژادپەرست و کۆنەپەرستی ناوچەکە تێکشکێنران. |
دەوڵەتی تورکیاو ئەردۆگان و حکومەتەکەی و بەرەی ئەوان،لە ئەفرین رووبەرووی شکستێکی گەورەتر لە کۆبانێ ئەبنەوە. ئەفرین لەجێی خۆیەتی، ئەفرینیەکان لە جێی خۆیانن. ئەوان بەهەموو هێزوتوانای خۆیانەوە ئامادەی پاراستنی وڵاتی خۆیان، رێزو شکۆی خۆیان و پاشەڕۆژی خۆیانن. یەپەگە و یەپەژەو هەموو گەلی ئەفرین و رۆژاوا لەسەنگەری بەرخۆدانا ئە... |
گەلی ئەفرین شەڕ ناخوازێت، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان، ئەوا ئەفرین ئەبێتە گۆڕستانی داگیرکەران بە ئەردۆگان و هاوپەیمانەکانیەوە. |
رەوشەکە هەستیارە. لەبەردەم ئەتمۆسفیری شەڕێکە. دەوڵەتی تورکیا هێرشی سەر ئەفرین و رۆژاوای کوردستانی کردۆتە ئامانجی خۆی. هێزە بەکرێگیراوەکانی ناوچەکەشی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە. |
لەم دۆخەدا هیچ واتایەکی بێدەنگبوون نەماوە. دەنگی شەڕ و هێرشکردن تا دێ بەرزئەبێتەوە. هەربۆیە پێویستە دەنگی بەرخۆدان و پاراستنیش زیاتر بەرزببێتەوە. |
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە دەنگێکی بڵند داوا لە گەلی کوردستان ئەکات زۆر بە جدی ئەم دۆخە، ئەم پڕۆسەیە ببینن و بەو پێیە خۆیان ئامادە بکەن. دەوڵەتی تورکیا شەڕی مان و نەمان لەگەڵ کوردان ئەکات. تەنیا یەك رێگای لەبەردەم گەلی کوردستان و هاوپەیمانەکانیان هێشتۆتەوە، ئەویش بۆ ئێمە لەم کاتەدا تەنیا سەرکەوتنە. |
پێویستە گەلی کوردستان هەموو ئامادەکارییەک بۆ سەرکەوتن وتێکشکاندنی ئەو هێرشە بکات. جگە لە سەرکەوتن هیچ رێیەکی دی نییە. ئەبێ ئەفرین ببێتە قەڵای بەرخۆدان و سەرکەوتن.ئەبێ دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆگان لە ئەفرینیش ژەهری تێکشکان بنۆشن. |
ك ن ك هەروەها داوا لە جیهانی دیموکرات، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپاو ئەمەریکا، روسیا و چین، ڤاتیکان و دەوڵەتانی ئیسلامی ئەکات کە هۆشیارییەکی جدی بدەنە دەوڵەتی تورکیا کە نەکەوێتە شەڕێکی لەو چەشنەوە. |
هەروەها ك ن ك داوا لە گەلی تورکیا، لە هێز و دینامیکە مرۆڤخواز و دیموکرات و لیبرالەکانی ناو تورکیا ئەکات لە هەمبەر ئەم شەرخوازیەی ئەرگەنەکۆن-ئەردۆگان-باخچەلی راوەستن، دەنگی خۆیان بڵند بکەن و رێگایان لێبگرن. |
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دووبارە داوا لە تەواوی گەلی کوردستان، لە ناوخۆ و دیاسپۆرا، لە هەموو بزاڤە کوردستانییەکان، گەورەو بچوک، سیاسی و سڤیل ئەکاتکە پێکەوەو بەهەموو شێوازێک شانبەشانی گەلی ئەفرین و رۆژاوای کوردستان، لەناو هەمانگییەکی بەهێزدا بن. لەگەڵ دۆستان و هاوکاراندا لە پەیوەندیدا بن. |
چالاکانە لەبەردەم ئەم هەوڵەی دەوڵەتی تورکیاو حکومەتی ئەردۆگان و هاوکارانی لە سەنگەری بەهێزی نەتەوەییدا جێ بگرن. |
گەل ئێمە، ئەفرین و رۆژاوای کوردستان و فیدرالیی باکوری سوریا و هاوپەیمانانیان هەر سەرئەکەون. دەوڵەتی تورکیاو حکومەتی ئەردۆگان و هاوکارانی ئەمجارەش تێکئەشکێن. |
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ك.ن.ك |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.