text stringlengths 0 288k |
|---|
دوو کۆڵبەری دیکە برینداربوون. |
لە مەریوان لەکاتی هێرشی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران دوو لە کۆڵبەرەکان لە چیا دەکەونە خوارەوە بریندار دەبن. |
هـ . هـ |
کوردستان |
پێنجشهممه, 18 Jan 2018, 17:29 |
لە سنورەکانی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد بەهۆی هێرشی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە ناچاری هەڵهاتن بوون و بەو هۆیەشەوە دووان لەوان لە بەرزاییەکانەوە کەوتوونەتە خوارەوە و ژیانیان لەدەستداوە. |
راگەیەندرا: سەعید پیریی، تەمەن ٢٨ ساڵان پاش کەوتنەوە خوارەوە لە لای ملییەوە تووشی ئازار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سنەدا چارەسەریی پزیشکیی بۆ دەکرێت. |
هەروەها، فەرهاد دەستووریی، تەمەن ٣١ ساڵانیش، بەهەمان شێوە بریندار بووە و لە ئیستادا لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی مەریوان چارەسەریی پزیشکی بۆ دەکرێت. |
هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە سنوورەکانی مەرگەوری سەربە ورمێ، هێزە سەربازییەکان دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا ٣٠ ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە کوژراون، هێزە سەربازییەکان دەستیان بە سەر بار و کەلوپەلەکانی کۆڵبەرەکاندا گرتووە. |
لە ئێران دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ناڕازی بەردەوامە |
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان لە رەشبگیری هاوڵاتیان بەردەوامن. |
هـ . هـ |
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست |
پێنجشهممه, 18 Jan 2018, 17:15 |
لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن لە گرتن، تۆقاندن و میلیتاریزەکردنی زیاتر شار و ناوچەکان. |
لەو چوارچێویەدا، ڕەشبگیری و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد و ئێرانی بەبیانوی گوایا بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون درێژەی هەیە. لەو بارەوە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاند: |
ڕۆژی شەممەی رابردوو، ئەمجەد یوسفی دانیشتوی شارۆچکەی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکەوە ڕفێندراوە و تائێستا چارەنوسی بەنادیارە و ئاشکرای کرد، ناوبراو خاوەنی دوو منداڵە و وێنەی ئەمجەد و منداڵەکانی بڵاوکردوەتەوە. |
هەفتەی ڕابردووش، جەمیل یارئەحمەدی، دانیشتوی شارۆچکەی جوانڕۆی پارێزگای کرماشان، لەلایەن ئیتلاعاتی شارۆچکەکەوە دەستبەسەر کراوە و ئەویش وەک یوسفی چارەنووسی نادیارە. |
کێشەی فرۆکەخانەکانی هەرێم بێچارەسەر ماوەتەوە |
بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی دەڵێت: هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم. |
هـ . هـ |
کوردستان |
پێنجشهممه, 18 Jan 2018, 16:48 |
لە دوای كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا، وا بڵاوكرایەوە، كە لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغدا دروست بووە بۆ بەڕێوبردنی هاوبەشی فڕۆكەخانە و خاڵە سنورییەكان، بەڵام قسەی بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی بێت، تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم. |
لە ماوەی ڕابردوودا شاندێكی حكومەتی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە فڕۆكەخانەكانی هەرێم و خاڵە سنورییەكان،2 دانیشتنیان لە بەغدا و هەولێر ئەنجام دابوو، پاش دانیشتنەكان ڕایانگەیەندرابوو، هەر دوولا لە رێککەوتن نزیکبوونەوەتەوە بۆ بەڕێوبردنی هاوبەشی فڕۆكەخانە و خاڵە سنورییەكانی هەرێم. بەڵام بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی تاهیر عەبد... |
تهڤگهری ئازادی كۆنگره ساز دهكات |
تهڤگهری ئازادیی كۆمهڵگهی كوردستان، سبهینێ (١٩ی ژانوویهی ٢٠١٨) له شاری سلێمانی كۆنگرهی خۆی ساز دهكات. حسێن كهركووكی، وتهبێژی كۆمیتهی ئامادهكاری كۆنگرهكه ڕایگهیاند: «ئامادهكارییهكان بۆ كۆنگره تهواو بوون» |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.