text stringlengths 0 288k |
|---|
هـ..هـ |
کوردستان |
چوارشهممه, 17 Jan 2018, 17:01 |
ئەمڕۆ. لە قاتی دووی کارگەی جگەرەی شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، پێشانگایەک بۆ کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی بەشداریان بوو لە فیستیڤاڵی ھەرزان کردنی نرخدا. |
لەو بارەوە گەنجان رایانگەیاند:ئەم پێشانگایەمان کردەوە کە کتێبەکانی سەرۆک ئۆجالانی تێدایە، لەگەڵ کاری دەستی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئاوێتەمان کردوەن، ئامانجامان ئەوەیە، تا هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو بکەینەوە و بیگەیەنینە خوێنەران. |
جەختیشیان کردوەتەوە، بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن کڕیاری کتێبەکان بن، داشکاندیان بۆ نرخەکان کردوە و کتێبێک کە پێشتر بە ١٠ ھەزار دینار بووبێت، ئیستا نرخەکەی بۆ ٥ ھەزار دشکاندوە. |
ڕێکخەرانی پێشانگاکە ڕایانگەیاند: تا کۆتایی ھاتنی ئەم فیستیڤاڵە، کە تا کۆتایی مانگی دووە، لە چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن. |
جێگای باسە، ئەم پێشانگای کتێبە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە و لەزۆربەی شارو شارۆچکەکان و لە شوێنە گشتییەکاندا کتێبیان داناوە، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگەیان لێگیراوە کە لە شوێنە گشتیەکاندا بەردەوامی بە پێشانگاکەیان بدەن، بە بیانووی ئەوەی کە گەنجانی وڵاتپارێز پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، ... |
شاندێکی باڵای تورک لە پارێزگای کەرکوکن |
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو پارێزگای کەرکوکەوە ڕایگەیاند کە شاندێکی باڵای تورک ئێستاکە لە پارێزگای کەرکوکن، ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی پارێزگاش دەڵێت پێدەچێت پۆستەکان دابەش بکرێن. |
ک. ش |
کوردستان |
چوارشهممه, 17 Jan 2018, 12:17 |
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو پارێزگای سلێمانیکە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا چەند زانیارییەکی لەبارەی شاندەکەی تورکیا بۆ کەرکوک خستەڕوو. |
سەرچاوەکە وتی: شاندێکی باڵای حکومەتی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاتونەتە ناو بینای پارێزگای کەرکوک، پێشتریش لەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە نابێت هیچ ڕۆژنامەنووسێک لەوێ ئامادە بێت. |
هەروەها وتیشی: بڕیارە شاندەکە لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکوک کۆبێتە وە، تا ئێستاش لەگەڵ پێکهاتەی عەرەب و تورکمان کۆ بوەتەوە. |
لە بەرامبەردا ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبارەی ئەو شاندەوە وتی: هیچ ئاگاداری ئەو شاندە نین، بەڵام ئاگاداری ئەوەین کە عەلی عەلاقی پەرلەمانتاری شیعە و تۆرهان موفتی نوێنەری حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتوون بۆ ئەوەی پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک بە ٣٢% دابەش بکەن بەسەر پێکهاتەکانی کەرکوکدا. |
جێگای ئاماژەیە، دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر و دەست بەسەرداگرتنی شارەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، تا ئێستا هیچ کۆبوونەویەکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەکراوە، بڕیاربوو ڕۆژی ٢٦ ی مانگی ڕابردوو کۆبوونەوەیەک بکرێت، بەڵام ئەویش دوا خرا بۆ ساڵی تازە، بەڵا تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هیچ کۆبوونەوەیەک بەڕێوەنەچووە. |
کوژرانی٢٩ سەربازی تورک لە ١٥ ڕۆژی یەکەمی ئەمساڵدا |
لە دەدستپێکی ساڵی ٢٠١٨-ەوە تا ئێستا، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بەرامبەر سوپای تورک، ٢٩ سەربازی تورک کوژراون. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
چوارشهممه, 17 Jan 2018, 10:31 |
سوپای تورک کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧وە دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان لە سنوورەکانی باشوری کوردستان، بەڵام هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلاکاندا تێکشکا. |
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوانەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ١٠ چالاکیی گەریلاکاندا ٢٩ سەربازی تورک کوژراون. |
تێکشکانی سوپای تورک لە باکوری کوردستان لە کاتێکدایە، کە ئەردۆغان لە سەرەتای ئەمساڵەوە و بەتایبەتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام هەڕەشە لە گەلی کورد دەکات کە عەفرین داگیردەکات. |
چاودێڕان دەڵێن، کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەر شکستە بەردەوامەکانی سوپاکەیەتی لە بەرامبەر هێزی گەریلادا لە باکوری کوردستان. |
چارەنوسی خوێندکارێکی کورد نادیارە |
فەرشید تاجمیری، خوێندکارێکی کوردی زانکۆی هەمەدانە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزراەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕفێندراوە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.