text stringlengths 0 288k |
|---|
ئەمڕۆ، پارێزگاری دەرسیم لە بەیاننامەکەدا قەدەغەبوونی هاتووچۆی لەسەر ٣٠ ناوچەی سەر بەو پەرێزگایە ڕاگەیاند. |
بەپێی بڕیارەکەی پارێزگاری ئاکەپە-یی دەرسیم، قەدەغەی هاتووچۆ لەو ٣٠ ناوچەیە، لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووەو تا ٣٠ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت. |
سوپای تورک بەهۆی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانییەوە، تا ئێستا لە سەدان گوند و ناوچەی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە. |
ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە باکوری کوردستان بەردەوامە |
ۆپەراسیۆنی سوپای تورک بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیی و سیخوڕییەکانی لە سنووری شاروشارۆچکەکانی باکوری کوردستان بەردەوامە. |
ک. ش |
کوردستان |
سێشهممه, 16 Jan 2018, 16:54 |
ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە نزیک گوندی مەلێ-ی سەربە هەرێمی بەستا لە شرناخ، بەردەوامی هەبووەو چەندین سەربازی لە سنوورەکە جێگیرکردووە. |
هاوکات لەگەڵ جێگیرکردنی سەربازەکانیدا، لە هەرێمی بەستا ئۆپەراسیۆن بە بەشداری چەندین هەلیکۆپتەر بەردەوام بووە. |
بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە، حکومەتی ئاکەپە لە دەیان گوندی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووەو ناوچەکەی کردووە بە سەربازگە. |
سەرما ژیانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشانی تاڵ کردووە |
سەرەڕای ئەوەی دوو مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی کرماشاندا تێپەڕیووە، هێشتا لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لە دۆخی خراپدا دەژین و سەرما ژیانی لێ تاڵ کردوون. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
سێشهممه, 16 Jan 2018, 13:55 |
ە ڕۆژی ١٢ی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە ٧ پلەی ڕێختەر کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە ئەنجامیدا هەزاران کەس گیانیان لەدەست دا و برینداربوون، لێقەوماوانی ئەو بوومەلەرزەیە هێشتا نەگەڕاونەتەوە دۆخی ئاسایی و بەبێ خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین. |
لێقەوماناوانی بوومەلەرزەکە لە وەرزی ساردی ئێستادا بەبێ کابینە و گەرمکەرەوە دەژین، هەروەها بێبەشن لە هەموو کەرەستەیەکی تایبەت بە تەندروستی بۆ لێقەوماوان. |
ژنانی بەساڵدا چوو لە سەرپێل زەهاو کە تووشی نەخۆشیی وەکو شەکرە و گورچیلە بوون، پێویستییان بە چاودێریی بەردەوامیی پزیشکی هەیە، بەڵام دەستیان ناگات بە ناوەندەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش دۆخیان نالەبارتر دەبێت. |
هاوڵاتیانی لێقەوماوی سەرپێڵ زەهاو کە بەتەواوەتی بێهیوا بوون، لە خزمەتگوزاریییە حکومییەکان، داوا لە ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، بە هانایانەوە بچن و فریایان بکەون. |
ئەوە لە کاتێکدایە، کە حکومەتی ئێران قەدەغەی کردووە، کە هیچ یارمەتییەک لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بگاتە دەستی لێقەوماوان. |
گەلی شەنگال داوای ڕەوایەتیدان بە خۆبەڕێوبەریی شەنگال دەکەن |
هاوڵاتیانی شەنگال لە پاش فەرمانەکەی ساڵی ٢٠١٤ وە لە هەوڵدانی بەردەومدان بۆ ئەوەی هێزە ناوچەییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ڕەوایەتیی بدەن بە مافی خۆبەڕێوەبەرایەتییان، هەر بەو مەبەستەش ڕێپێوانێکی دیکەیان ئەنجامدا. |
ک. ش |
کوردستان |
سێشهممه, 16 Jan 2018, 10:17 |
ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتیانی شەنگال لە کۆمەڵگای بۆریکی سەربە شەنگال ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و لە ڕێپێوانەکەدا بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک داویان کرد، کە مافی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە ڕەسمی بناسرێت. |
لە ڕێپێوانەکەدا، کە لە بازاری بۆریکەوە تا ناوەندیی ئەنجومەنی گەلی کۆمەڵگاکە بەردەوام بوو، ئاڵا و سیمبۆلی ڕێکخراو و ناوەندەکانی خەڵکی ئێزدیی شەنگال و هەروەها پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بەرز کرایەوە. |
هەروەها ڕاگەیەندراوێک بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوە و تێیدا بانگەوازیی هێزە ناوچەییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا، کە ڕەوایەتی بدەن بە مافی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی خەڵکی شەنگال. |
ڕاگەیەندراوەکە بە زمانی کوردی لەلایەن مامۆستا خدر شەنگالییەوە خوێندرایەوە بە زمانی عەرەبیش لەلایەن فەیسەل ڕەشید، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کۆمەڵگای بۆریک خوێندرایەوە. |
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە درا: مەبەست لە فەرمانی سەر خەڵکی ئێزدی لەناوبردنی بەتەواوەتییان بوو، بەڵام خەڵکەکەمان بە ڕێکخستن و دامەزراندنی ناوەند و ئەنجومەنی تایبەت بە خۆیان ئەو پیلانەیان پووچەڵ کردەوە و دەستیان کرد بە بەرگریکردن لە خۆیان. |
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و بەتایبەتی حکومەتی عێراق کرا، کە داواکاریی خەڵکی شەنگال بۆ دامەزراندنی خۆبەرێوەبەریی دیموکراتی لە شەنگال قبوڵ بکەن. |
هەروەها لە ڕاگەیەندراوکەدا بانگەوازیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، کە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر ئێزدییەکان وەک جینۆساید بناسێت و هاوکاریی خەڵکی شەنگال بکات بۆ ئەوەی شەنگالی وێرانکراو لە پاش شەڕی هێرشی چەتەکانی داعش ئاوەدان بکرێتەوە. |
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بانگەوازیی خەڵکی ئێزدی کرا، کە لە ئێستادا کە شەنگال قۆناغێکی مێژوویی تێپەڕدەکات، پێویستە هەموو پێکهاتەکان و بیروڕا جیاوازەکان لە شەنگال یەک بگرن، هەروەها بانگەوازیی ئەنجومەنی مامۆستایانی ئایینی شەنگال کرا، کە بەرپرسیاربن بەرامبەر بە کۆمەڵگای ئێزدی. |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.