text stringlengths 0 288k |
|---|
چوارشهممه, 17 Jan 2018, 10:27 |
بەگوێرەی هەواڵێکی ئۆرگانی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران- هرانا، یەکێک لە هاوبەندییەکانی فەرشید تاجمیری بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندووە، کە فەرشیدیان بە دۆخێکی زۆر ناجێگیری تەندروستییەوە لە زیندانی هەمەدان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. |
سەرچاوەیەکی نزیک بە خانەوادەی تاجمیری بە هرانای ڕاگەیەاندووە، کە هەر ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانیی خانەوادەکەی، نیگەرانییەکەشیان بەهۆی ئەوەی ناتوانن هیچ هەواڵێکی لە بارەوە بە دەست بێنن زیادی کردووە. |
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە بەهۆی ئەشکەنجەی لێکۆڵەرەکانی ئیتلاعاتی ئێران، تا ئێستا نۆ کەس لە ناو زیندانەکاندا گیانیان لە دەستداوە، گواستنەوەی فەرشید تاجمیری بۆ شوێنێکی نادیار ئەو ئەگەرەی بەهێزتر کردووە، کە تاجمیریش بێتە یەکێک لەو قوربانیانەی ئەشکەنجەی لێکۆڵەرەکانی دەزگای هەواڵگریی ئیتلاعات. |
ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە تورکیا دەستگیر کرا |
سەمرا ئۆزلو، بەرپرسیاریی گشتی پەخشیی لقی مەرسینی ڕادیۆ سەس، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە داخرابوو، دەستگیر کرا. |
ک. ش |
کوردستان |
چوارشهممه, 17 Jan 2018, 10:01 |
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەمرا ئۆزلو لە مەرسین و دەستگیریان کرد. |
ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لقی مەرسینی ڕادیۆ سەس لە لایەن حکومەتی ئاکەپەوە داخرابوو و دەستی بە سەردا گیرابوو. |
سەمرا ئۆزلو، بەرپرسیاریی گشتیی پەخشیی لقی مەرسینی ڕادیۆ سەس بوو، کە بە دوو زمانی کوردی و تورکی بەرنامەی بڵاودەکردەوە |
کەلار، بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی بە مەشخەڵ بەڕێوەچوو |
لە درێژەی هەڵمەتی (سەرهەڵدە) تا ئازادی ئۆجالان، لە شارۆچکەی کەلار و بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، چالاکییەکی بە مەشخەڵ بەڕێوەچوو.، |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
سێشهممه, 16 Jan 2018, 20:32 |
ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی شەهید لەیلا قاسم لە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، چالاکییەک بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەڕێوەچوو، لە چالاکییەکەدا بەیاننامەی هاوبەشی دەستپێشخەرانی چالاکییەکە خوێندرایەوە. |
گیڤارا گەرمیانی ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بەیننامەکەی خوێندەوەو تێیدا هاتبوو:"ئەوە ماوەی ١٩سالە ڕێبەری گەلانی بندەست رێبەر ئاپۆ، لە زینداندایە و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێت گۆشەگیری لەسەرە و هیچ هەواڵێکی نازاندرێت، ئامانجی ئەو گۆشەگیرییەش تەسلیمکردنی گەلی کوردەو دابڕانی ڕێبەر ئاپۆیە لە گەل". |
لە بەیاننامەکەدا گۆشەگیرکردنی ئۆجالان، خرایە ئەستۆی میتی تورکیا و دەسەڵاتدارانی دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ڕەخنەی توندیش لە ڕێکخراوی پێش گرتن بە ئەشکەنجە (CPT)ی جیهانی گیرا، کە لە ئاست گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بێ دەنگە. |
هەروەها هاتبوو:"داوا لە هەموو گەلانی ئازادیخواز و باشوری کوردستان و اوچەی گەرمیان دەکەین، کە جێگەی خۆیان لە هەڵمەتی(سەرهەڵدە)دا بگرن تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ئازدبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئازادبوونی تەواوی گەلانی بندەستە". |
لە ٣٠ ناوچەی سەر بە دەرسیم قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا |
ئاژانسی فورات |
پارێزگاری دەرسیم، ٣٠ ناوچەی سەربە دەرسیم-ی لە باکوری کوردستان، وەک ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاند. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
سێشهممه, 16 Jan 2018, 19:27 |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.