text stringlengths 0 288k |
|---|
پارتی ههڵبژاردنی له كهركوک بایكۆت كرد |
ئهنجومهنی سهركردایهتی كهركووك/ گهرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق بڕیاریدا پرۆسهی ههڵبژاردن له كهركوك بایكۆت بكات. |
ک. ش |
کوردستان |
دووشهممه, 15 Jan 2018, 19:42 |
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئهنجومهنی سهركردایهتی كهركووك/ گهرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی لە شاری کەرکوک ڕاگەیاند. |
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە:"ئێستا كهركوك و تهواوی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی حكومهتی ههرێم له ژێر داگیركاریی سهربازیدایه و ناسهقامگیره". |
ئەوەش هاتووه:"ئێمه بڕیارماندا وهكو پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی پرۆسهی ههڵبژاردن لهم ناوچانه بكهین به تایبهتی له كهركوك و شهرعیهت به داگیركاریی نهدهین". |
رێگری لە بەڕێوەچوونی رێورەسمی سەرەخۆشی سارۆ قارەمانی |
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی سارۆ قارەمانی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری سنە، رژێم لە ترسی سەرهەڵدانی گەل، شارەکەی میلیتاریزە کردووە و رێگری لە بەڕێوەچوونی رێورەسمی سەرەخۆشی سارۆ کردووە. |
ک. ش |
کوردستان |
دووشهممه, 15 Jan 2018, 19:39 |
بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی یەک لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ماوەی رابردووی شاری سنە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعات، رژێم بە بڵاوکردنەوەی هێز، شاری سنەی میلیتاریزە کردووە. |
دوای بەمیدیایی بوونی هەواڵەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئیتلاعاتی رژێم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو جەوانە گیانبەختکردووە و بە ئوتمۆبێلێکی سپی لە جۆری سەمەند، بە زەبری سێ لە ئەندامانی ئیتلاعات، باوکی سارۆیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستوەتەوە. |
هەروەها سەرجەم هێڵەکانی تەلەفونی کەسوکاری سارۆ و دۆستانی نزیک لە بنەماڵەی قارەمانی یان دەستی بەسەردا گیراوە یان خود هێڵی پەیوەندی دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیان لێ داخراوە. |
بڕیار بوو ئەمڕۆ لە مزگەوت رێورەسمێکی سەرەخۆشی بۆ سارۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام رژێم بە ناردنی هێز رێگریان لە بەڕێوەچوونی رێورەسمەکە گرت. |
لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر ئەورێگریە و وەک بێدەنگ نەبوونێک هەمبەر ئەو تاوانە، چالاکوانانی مەدەنی و کەسایەتیەکانی شاری سنە، بانگیان لە هاولاتیان کرد تاکوو سەردانی ماڵی دایکی سارۆ لە مەیدانی نبوەت، شەقامی سیرووس، گردی بەهارمەست، کۆڵانی مزگەوتی سەدیقییە بکەن و وێڕای خاونداری لە بنەماڵەی قارەمانی، دژایەتی خۆیان بۆ ئەو تاوا... |
لە ئێستاشدا سەرجەم رێگەکانی چوونە سنە بە توندی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و هێڵی ئەنتەرنەتی کۆمپانیای مۆبایلی هەمڕاهێ ئەوەل داخراوە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاستەنگ کراون. |
شایانی باسە، هەر ئەمرۆ ڕژێمی ئێران هەواڵی کوشتنی گەنجێکی کوردی بەناوی کیانوش زەندیی لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندووە. |
بەگوێرەی ئەو هەواڵە، رژێمی ئێران ئەو گەنجەی بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی شاری سنەدا کوشتووە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە لەبارەی هۆکار و شێوەی کوژرانەکەی هیچ زانیارییەک بە میدیاکان رانەگەینن. |
هەروەها پێیان وتوون، کە تەنیا ڕۆژێک بۆیان هەیە پرسەی بۆ دابنێن، زانرا پرسەی کیانووش زەندیی ئەمڕۆ لە مزگەوتی فرجەی سنە بەڕێوەچووە. |
هەولێر و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن |
ۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی عیراق و ھەرێم کۆتاییھات و ژمارەیەک ڕاسپاردە ئامادەکران، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردرا پێنج کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدرێت لەنێوان عێراق و هەرێم سەبارەت بە حەوت لایەنی پەیوەندیدار . |
ک. ش |
رۆژهەڵاتی ناوەراست |
دووشهممه, 15 Jan 2018, 18:14 |
کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و شاندی حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتیی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لە شاری ھەولێر کۆتاییهات. |
بەپێی راگەیێندراوی هاوبەشی شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ بە پێنج لیژنە بوون؛ لە بوارەکانی ئاسایش و سنوور، فڕۆکەخانەکان، گومرگ، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان و نەوتدا بوون. |
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی سەرجەم خاڵەکانی تایبەت بە ئەرک و بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئیتیحادی و لەسەر ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕێککەوتن: |
1. فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پابەنددەبن بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ژمارە 148ی ساڵی 1974 هەموارکراو و سەرجەم رێنماییەکانی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانییەوە دەردەچێت. |
2. پشتبەستن بە رەزامەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، رێگەنەدان بە نیشتنەوە و فڕینی هیچ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەبێ رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی. |
3. نوێنەرانی بەشی گواستنەوەی ئاسمانی ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی سەر بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەبن بە بەردەوامی، وەک یەکێک لە داواکارییەکانی رێکخراوی ئەیکاو. |
4. ئیدارەی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سیستەمی کرێی فڕۆکەخانە مەدەنییەکانی ژمارە 5ی ساڵی 2008جێبەجێ دەکەن، لەگەڵ پێدان و ئاشکراکردنی حیساباتی کرێی نیشتنەوەی فڕۆکەکان و باجی مانگانەی گەشتیاران. |
5. کۆبوونەوەی خولی مانگانە بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەکان ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی پەیوەندیی و چارەسەرکردنی کێشەکان. |
6. دانانی رێکخەری فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ ئاسانکاری پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و بەشێوەیەکی هەمیشەیی بوونی دەبێت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی. |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.