text stringlengths 0 288k |
|---|
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ نۆیه‌مین کۆنفرانسى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان له کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى ده‌ستى به کاره‌کانى کرد و ماوه‌ى دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت. |
میوانان له ڕۆژهه‌ڵات و باشورى کوردستانه‌وه به‌شدار بوون، له ڕۆژئاواى کوردستانیشه‌وه شاندێک وه‌کو میوان ویستیان به‌شدار ببن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشى پارتییه‌وه ڕێگریان لێکراوه. |
دواى خوله‌کێک وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانى پاکى شه‌هیدان، دیوان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى کۆنفرانس هه‌ڵژێردرا و ئێستاش ده‌رگاى گفتوگۆ و شڕۆڤه‌کردن کراوه‌ته‌وه. |
هه‌ر له کۆنفرانسه‌که‌دا بڕیاره هه‌ڵسانگاندنه‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى په‌که‌که ده‌رباره‌ى شه‌هیدان بخوێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها په‌یامێکى نوسراوى په‌که‌که ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ش زانراوه که جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که په‌یامێکى ڤیدیۆیى بۆ کۆنفرانسەکه ناردووه. |
خه‌ڵکى کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى به سه‌دان شه‌هیدیان داوه له تێکۆشانى ئازادی‌دا، ڕه‌نگه هیچ خێزانێک نه‌بینیته‌وه که ڕۆڵه‌یه‌کیان بۆ ڕزگارکردنى کوردستان شه‌هید نه‌بووبێ، نه‌ک ته‌نها له باکورى کوردستان به‌ڵکو له چوار پارچه‌ى کوردستان شه‌هیدیان هه‌یه. |
ملاێکی ئایینی لە مەریوان هەڕەشەی گرتن و دەرکردنی لەسەرە |
ملاێکی ئایینی لە شارەدێی نێی سەر بە مەریوان هەڕەشەی گرتن و دەرکردنی لەسەرە |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
پێنجشه‌ممه, 11 Jan 2018, 23:44 |
هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان چەند جارێک سەردانی مامۆستا لوقمان دادار مامۆستای ئایینی و گوتاربێژی شارەدێی نێی سەربەشاری مەریوانیان کردووە و هەڕەشەی گرتن و دەرکردن لە سەر گوتار بێژی مزگەوتی ئەو شارە دێیەی لێکراوە. |
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو کەسایەتیێکی خۆش ناوە لە شارەدێی نێ و لە خوتبەکانیدا بەردەوام رخنەگری دەسەڵاتە و خەڵکی ناوچەکە وەک مامۆستاێکی نەتەوەیی ناوی لێ ئەبەن کە ئەمە وایکردووە چەند جار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و شۆرای رۆحانی پاریزگای سنە بخرێتە ژێر گوشار و هەڕەشەی گرتن و دەرکردنی لێ بکەن، |
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریانەوە تەواوی کەمایەتییە دینی و ئاێینییەکانی خستوەتە ژێر گوشار و بەردەوام هەوڵی کپ کردنی دەنگیان ئەدات. |
مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا وەرگیرایەوە |
پەرلەمانی تورکیا بەدەنگی ٢٧٦ پەرلەمانتار، مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا، پەرلەمانتاری شاری ئاگری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە وەرگرتەوە. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
پێنجشه‌ممه, 11 Jan 2018, 20:37 |
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی تورکیادا، ئایشەنور باخچەلی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە پاساوی ئەوەی کە ٢١٢ ڕۆژە لەیلا زانا نەچووەتە پەرلەمان، ڕاپۆرتی وەرگرتنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا خستە دەنگدانەوە و بە دەنگی ٢٧٦ پەرلەمانتار، وەرگرتنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا پەسەندکرا. |
لەیلا زانا، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری، لە هەڵبژاردنەکانی ٠١-١١-٢٠١٥ ی پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبژیردرا، لە ڕۆژی ١٧-١١-٢٠١٥ لەیلا زانا لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی خوراد، بەڵام بەبیانووی ئەوەی کە سوێندەکەی کەم بووە، پەرلەمانی تورکیا سوێندی لەیلا زانای قبوڵ نەکرد. |
بە وەرگرتنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا، تاوەکو ئێستا مافی پەرلەمانتاری لە ٦ پەرلەمانتاری هەدەپە وەرگیراوەتەوە، کە پێنجیان ژنن. |
پێشتریش مافی پەرلەمانتاری لە هەریەکە لە فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، نورسەل ئایدۆغان، فەیسەڵ ساریڵدز، توگبا هەزەر ئۆزتورک و بەسیمە کۆنجا، پەرلەمانتارانی هەدەپە وەرگیراوەتەوە، بەمەش ئێستا ژمارەی کورسییەکانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، لە ٥٩ کورسییەوە بۆ ٥٣ کورسی کەمبووەتەوە. |
هەپەگە کوژرانی دوو سەربازی تورک-ی ڕاگەیاند |
لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە گابار، دوو سەربازی تورک کوژران. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
پێنجشه‌ممه, 11 Jan 2018, 18:07 |
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، کە گەریلاکان لە گاباری سەربە شرنا‌خ دژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا. |
هەپەگە ڕایگەیاند: شەوی ٧ی مانگ سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی لە دەورووبەری گاباری سەربە شرنا‌خ دەستپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هەلیکۆپتەری لە جۆری کوبرا ئەنجامدا. |
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ٨ی مانگ لە سەر گردی شەهید دیلان، گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانی شەهید نودەم و شەهید سەردەمدا لە دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران. |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.