text stringlengths 0 288k |
|---|
له مانگى نیسانى ٢٠١٥وه تا ئێستا شاندى ئیمرالى نه‌یانتوانیوه بچنه ئیمرالى و چاویان به ئۆجالان بکه‌وێت، دواهه‌مین جاریش له‌ژێر فشارێکى زۆردا ڕۆژى ١١ى ئه‌یلولى ٢٠١٦ بنه‌ماڵه‌که‌ى سه‌ردانى ئیمرالیان کرد و چاویان به ئۆجالان که‌وت. |
له ١١ى ئه‌یلولى ٢٠١٦وه تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئۆجالان نییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌که‌ى به‌رده‌وام داواکارى پێشکه‌شى دادگا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئۆجالان بکه‌ن، به‌ڵام داواکه‌یان ڕه‌تده‌کرێته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵى ٢٠١١وه تا ئێستا پارێزه‌رانى ئۆجالان ٧٢١ جار داواکاریان پێشکه‌ش کردوه بۆ ئه... |
گونفه‌ر قه‌ره‌ده‌نیز پارێزه‌رى ئۆجالان که به ڕه‌گه‌ز تورکه، باسى له‌و گۆشه‌گیریه کرد که له‌سه‌ر ئۆجالان په‌یڕه‌و ده‌کرێت و داواى کرد پارێزه‌رانى تورکیا و سه‌ندیکاى پارێزه‌ران بکه‌ونه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌شکه‌نجه و گۆشه‌گیرییه کۆتایى بێت. |
قه‌ره‌ده‌نیز وتى: ئۆجالان گه‌ره‌نتى ئاشتى تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، هه‌ربۆیه هه‌موو که‌سێک پێویسته دژى ئه‌و سیاسه‌ته بوه‌ستێته‌وه و ده‌نگى خۆى هه‌ڵبڕێ. |
قه‌ره‌ده‌نیز ئه‌وه‌ى وت: ئه‌وه حه‌وت ساڵه ڕێگه نادرێت پارێزه‌ران چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان پێک‌بێنن، هه‌رجاره و به بیانویه‌که‌وه داواکه‌یان ڕه‌تده‌کرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه دیسان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر داواکارى ئه‌وه‌ى بچینه ئیمرالى و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان بکه‌ین. |
ئه‌و پارێزه‌ره‌ى ئۆجالان ئه‌وه‌شى وت: فکرى ئۆجالان بۆ ئاشتى و ئارامى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌رفه‌تێکى مه‌زنه، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌ر که‌س بکه‌وێته ناو هه‌وڵدانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆشه‌گیریه کۆتایى بێت. |
باسى له‌وه‌ش کرد، ده‌بێت هه‌موو پارێزه‌رانى تورکیا فشار بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تى داد تاوه‌کو ڕێگه بدات چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان پێک بێت. |
گونفه‌ر قه‌ره‌ده‌نیز له کۆتایى قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ى وت: پێویسته کۆمیته‌ى ڕێگرتن له ئه‌شکه‌نجه بچێته ئیمرالى و ڕاپۆرتى خۆى بۆ ڕاى گشتى بڵاوبکاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو که‌سێک له پێناو ئاشتیدا خاوه‌ندارى له ئۆجالان بکات، ئه‌گه‌ر ئۆجالان ئازاد بێت، ئه‌وا کۆمه‌ڵگه ئازاده ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئۆجالان ئازاد نه‌بێت، ئ... |
بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵات گردبونەوەیەک ڕێکخرا |
بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵات، لە شارۆچکەی قەڵادزێ گردبوونەوەیەک ڕیکخران، کە تێیدا گەنجان داوای یەکگرتن و خۆ بەڕێکخستنی شۆڕشگێڕانە لەگەنجانی ئێران کرد. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
هه‌ینی, 12 Jan 2018, 23:17 |
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناو باخی گشتی شارۆچکەی قەڵادزێ ـ ی سەر بەئیدارەی ڕاپەڕین، گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانیی لە سەرهەڵدانەکانی ئێران گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا، ڕاگەیاندراوێکیشیان خوێندەوە. |
لەگردبونەوەکەدا ژینا عەگید، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاگەیاندراوی گردبونەوەکەی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو:" هۆکارە سەرەکییەکەی قەیرانەکانی ئەمڕۆی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو سیستمە دەوڵەت نەتەوەییە کە ناتوانێت ببێتە وەڵامدەرەوەی داوا و خواستەکانی گەلان و ئازادی مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵگا زەوت د... |
ژینا وتیشی:"ئێمە بە دڵ و بە گیان، پشتیوانیی سەرهەڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، پێمانوایە کە جیهانبینی و فەلسەفەو سیستمی دیموکراتیک دەبێتە وەڵامدەرەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلانی بندەست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی، هەربۆیە بەپێویستی دەزانین کە لەو چوارچێوەیەدا گەنجان و ژنانی گەنج بەشداری سەرهەڵدان... |
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە :"بە ڕۆحییەتی سەرهەڵدە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕووبەڕووی گەنجان ببێتەوە سەرهەڵبدەن، بە ڕۆحییەتی سەرهەڵدە دەگەینە ئامانجەکانمان و سەرکەوتن بەدەست دەهێنین ". |
رۆژهەڵات بە یەک دەنگ نابۆ سێدارە |
دژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دوو گەنجی کورد لە زیندانی ئێران، گردبوونەوەیەک ڕێکخرا، لە گردبوونەوەکەدا هۆشداری تووند دەدرێتە ئێران. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
هه‌ینی, 12 Jan 2018, 23:13 |
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە شێک لەچالاکوانانی سیاسی مەدەنی ڕۆژهەڵات، لە شارۆچکەی قەڵادزێ، دژی بڕیاری لەسێدارەدانی دوو چالاکوانی کورد لە ناو باخی گشتی شارۆچکەکە، گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست و ڕاگەیاندراوێکیشیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە. |
لە گردبوونەوەکەدا ئاسۆ سەقز، ڕاگەیاندراوکەی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو:"ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەمەبەستی ترساندن و سەرکوتکردنی سەرهەڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سیاسەتی سڕینەوە و لەسێدارەدان بەکاردەهێنێت و لەنێوانیشیاندا گەنجان بەئامانج دەگرێت، بۆ ئەوەی مەترسی شۆڕش و ڕوخاندن لە خۆی دوور بخاتەوە". |
ئاسۆ وتیشی:"دەساڵ لەمەو پێش بەتۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان، دوو ئامۆزا بەناوەکانی زانیار و لوقمان مورادی کەخەڵکی شاری مەریوانن، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە ڕەوانەی زیندان کراون، لەم ماوەیەشدا بۆ ترساندنی کۆمەڵگا هەوڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو گەنجە دەدرێت، بەم شێوەیەش دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە خەڵک و بنەماڵەکانی زین... |
لەکۆتاییدا ئاسۆ وتیشی:"داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە بەجددی بێنە سەرخەت و ڕێگریی بکەن لە لەسێدارەدانی گەنجانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هۆشداری توند دەدەین بەڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەگەری لە سێدارەدانی ئەم دوو گەنجەدا، سەرهەڵدان دەست پێدەکەینەوە و تۆڵەی گەنجە کانمان دەکەینەوە". |
کۆنفرانسى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان ده‌ستیپێکرد |
کۆنفرانسى ده‌زگاى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان به به‌شدارى ٤٠٠ ئه‌ندام و میوانان له چوار به‌شى کوردستانه‌وه، له کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى له مه‌خمور ده‌ستیپێکرد |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
هه‌ینی, 12 Jan 2018, 10:22 |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.