text
stringlengths
0
288k
سزای ٨ ساڵ زیندانی بەسەر پەرلەمانتارێکی هەدەپە-دا سەپێندرا
سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە زینداندا ڕاگیراوە، دادگای ئامەد سزای ٨ ساڵ زیندانیکردن بەسەر عەبدوڵا زەیدان، پەرلەمانتاری جولەمێرگ-ی هەدەپە-دا سەپاند.
ک. ش
کوردستان
پێنجشه‌ممه‌, 11 Jan 2018, 18:05
ئەمڕۆ، لە پێنجەمین دادگای سزا قورسەکانی شاری ئامەد، دانیشتن لەسەر کەیسی عەبدوڵا زەیدان، پەرلەمانتاری شاری جولەمێرگ-ی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا، دادوەر سزای ٨ ساڵ و ١٥ مانگ زیندانیکردنی بەسەر عەبدوڵا زەیدان-دا سەپاند.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ڕۆژی ٠٤-١١-٢٠١٦ ەوە، عەبدوڵا زەیدان لە زیندانی F ی شاری ئەدیرنە-ی تورکیا دەستبەسەرە.
پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان سێ هێندە زیادی کردووە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە ساڵی ٢٠١٧دا، پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان سێ هێندە زیادی کردووە، ئاشکراشی کرد کە لە ساڵی ڕابردوودا ١٣٧ جار مافی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێشێلکراوە
ک. ش
کوردستان
پێنجشه‌ممه‌, 11 Jan 2018, 13:51
 
لیژنەى داکۆکى لەمافى ڕۆژنامەنووسانی سەر بە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین ڕاپۆرتى خۆى سەبارەت بەپێشێلکارییەکانی مافی دەزگا ڕاگەیاندنەکان و ڕۆژنامەنووسان لەساڵى ٢٠١٧ بڵاوکردەوە، ئاشکراشی کرد کە بەپێى ئامارەکەی لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان و ڕادەربڕین، پێشێلکارییەکانی دژی ...
خۆشناو جەمیل، ئەندامى لیژنەى داکۆکى لەمافى ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: کێشە و ململانێ سیاسییەکان کاریگەرى هەبووە لەسەر زیادبوونى پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، لەساڵى ٢٠١٧ یاساى ژمارە ٣٥ وەکو خۆى جێبەجێ نەکراوە و پێشێلکاریى زۆر کراوە بەرامبەر بەرۆژنامەنووسان.
سەبارەت بە ئامارى پێشێلکارییەکان وتى: لە ١ى ١ى ٢٠١٧ تاوەکو ٣١ى ١٢ى ٢٠١٧، ٣ حاڵەتى تیرۆر بەرامبەر ٤ ڕۆژنامەنووس تۆمارکراوە، خۆکوشتن ١ حالەت بووە، شەهید بوون ٢ حالەت، داخستنی میدیا ٥ حاڵەت بەرامبەر ١٣ دەزگاى ڕاگەیاندن کراوە.
وتیشی: ٢٠ جار حاڵەتی گرتن بەرامبەر ٣٠ ڕۆژنامەنووس ڕوویداوە، بریندار بوون ٥ حاڵەت تۆمار کراوە بەرامبەر بە ٥ ڕۆژنامەنووس، لێدان ٢٥ حاڵەت هەبووە کە بەرامبەر ٣٩ ڕۆژنامەنووس ئەنجام دراوە، ڕێگەنەدان ٢٤ حاڵەت تۆمار کراوە کە بەرامبەر ١١١ ڕۆژنامەنووس ئەنجام دراوە، هەڕەشە ١٥ حاڵەت، کە بەرامەبەر ١٨ ڕۆژنامەنووس ڕوویداوە، سوتاندن ب...
هەروەها باسى لەوەش کرد: کۆى گشتى پێشێلکارییەکان ١٣٧ حاڵەت بەرامبەر ٢٣٠ ڕۆژنامەنووس و دەزگاى ڕاگەیاندن تۆمار کراوە، ئەوەش بە بەراورد بە سالی ٢٠١٦ کە تەنیا ٤٥ حاڵەت بووە، کە بەرامبەر ٨٠ ڕۆژنامەنووس کراوە، زۆر زیادی کردووە و نزیک دەبێتەوە لە سێ هێندە.
گۆبونەوەی نارەزایەتی لە هەمبەر مەسکەنی میهر لەسنە
گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کڕیارانى خانۆکانی مێهر لەبەردەم پارێزگاری شاری سنـــە
کۆماس شەهبازی
کوردستان
پێنجشه‌ممه‌, 11 Jan 2018, 13:44
ەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ ۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹۶ ی هەتاوی، کڕیارانی یەکەی  مێهری شاری سنـــە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە بەڵێندارنەبوون ودواخستنی ۱۰ساڵەی یەکە کڕدراوەکانی مێهر لەبەردەم دادگوستەری گشتی پارێزگای ســـنە گردبوونەوەی ناڕەزایان پێک هێـــنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینانە بەهۆی دزی وگەندەڵی پەیمانکاری ئەم پڕۆژەیە ” حەمید شاوەیسی” و ڕادەست نەکردنی یەکەکان بە خاوەنەکانیان هاتۆتە ئاراوە.
بوومەلەرزە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عێراقی هەژاند
جارێکی دیکە بوومەلەرزە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەژاند و شارەکانی عێراق-یشی گرتەوە