text stringlengths 0 288k |
|---|
شه‌ممه, 13 Jan 2018, 21:50 |
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو هه‌ریه‌ک له گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکرسى و دادپه‌روه‌رى هاوپه‌یمانێتییه‌کیان دروستکرد بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، ئه‌وان ئه‌مڕۆ یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستانیان کرده سه‌رۆکى لیسته‌که. |
د. ڕێبوار که‌ریم وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و و دادپه‌روه‌رى به ڕۆژنیوزى وت: یوسف محه‌مه‌د کراوه‌ته سه‌رۆکى لیسته تازه‌که‌مان، لیستى نیشتمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان. |
وتیشى: چه‌ند لایه‌نێک په‌یوه‌ندیان پێوه کردوین، بێنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌رجه‌کان ڕێکنه‌که‌وتوین. |
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ناوى ئه‌و لایه‌نانه‌ى نه‌هێنا، که ویستویانه بچنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌وه. |
دۆزرانی تەرمی کۆڵبەرێک لەسەر سنوری رۆژهەڵات و باشور |
دوای ونبوونی بۆماوەی دوو ڕۆژ، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
شه‌ممه, 13 Jan 2018, 21:48 |
ئەمڕۆ، کەناڵی تیلیگرامی کۆڵبەرنیوز بڵاویکردەوە، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە. |
کۆڵبەرنیوز، بڵاویکردووەتەوە: دوو ڕۆژ پێش ئێستا کۆڵبەرێکی بەهۆی سەرماوە لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان ونبووە، ئەمڕۆش تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. |
کۆڵبەرنیوز، ئەوەشی خستووەتەڕوو: کۆڵبەرەکە ناوی سولەیمان خزری بووە و لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە و باوکی سێ منداڵ بووە. |
تورکیا ٣٠ بۆ ٤٠ سه‌ربازگه‌ى له خاکى عێراق هه‌یه |
ه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه ده‌کات، که سوپاى تورکیا ٣٠ بۆ ٤٠ سه‌ربازگه‌ى له خاکى عێراق هه‌یه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات، داگیرکارییه‌کانى تورکیا شکاندنى شکۆى سه‌روه‌ریى عێراقه. |
ک. ش |
کوردستان |
شه‌ممه, 13 Jan 2018, 10:33 |
ده‌وڵه‌تى تورکیا به‌رده‌وامه له داگیرکارى و جموجوڵه‌کانى له‌سه‌ر سنورى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین بنکه‌ى له سنورى عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌یه. |
محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکدا به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: "ئێمه پێشتر وتومانه و ده‌یڵێینه‌وه له‌شکرکێشی و داگیرکارى سوپای تورکیا بۆ هه‌رێم و عێراق شکاندنی شکۆی سه‌روه‌ری عێراقه و ده‌رچوونه له یاسا و ده‌ستور". |
وتیشی: "به‌پێی زانیاریه‌کانمان سوپای تورک نزیکه‌ی ٣٠ بۆ ٤٠ سه‌ربازگه و شوێنی مه‌شق و ڕاهێنانیان له خاکی عێراقدا هه‌یه با حکومه‌تی عێراقی بتوانن ئه‌وانه ده‌ربکه‌ن، چونکه چاوپۆشیکردن له‌و هێزه و جموجۆڵه‌کانیان به خیانه‌تی نیشتیمانی ده‌بینم". |
سه‌باره‌ت به ده‌رکردنى سوپاى تورکیا له عێراق به بڕیارى په‌رله‌مان، محه‌مه‌د عوسمان وتی: "ئێمه له په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند جارێک ئیمزامان کۆکردوه‌ته‌وه، که سوپای تورک له عێراق ده‌ربچێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه حکومه‌تی عێراقیه وه‌کو پێویست مامه‌ڵه ناکات به‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانه‌وه و له نێو نانێکی گه‌رمدا ... |
باسى له‌وه‌ش کرد: "پێویسته بوونى سوپاى تورکیا له عێراق به ده‌ستور و یاسا چاره‌سه‌ر بکرێت و ڕوونبکرێته‌وه و هه‌ر که‌سیش ده‌ستی له هێنانی ئه‌و سوپایه هه‌یه له دادگای ده‌ستوری لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت". |
پارێزه‌رێکى ئۆجالان باسى فشار و گۆشه‌گیریى سه‌ر ئیمرالى ده‌کات |
گونفه‌ر قه‌ره‌ده‌نیز پارێزه‌رى ئۆجالان باسى له گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان کرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد، ده‌بێت سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى تورکیا به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى ئۆجالان بکه‌ن. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
هه‌ینی, 12 Jan 2018, 23:20 |
ماوه‌ى ١٩ ساڵه عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى په‌که‌که له زیندانى ئیمرالى گۆشه‌گیرکراوه و ماوه‌ى حه‌وت ساڵه ڕٍێگه نه‌دراوه پارێزه‌ره‌کانى سه‌ردانى بکه‌ن. |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.