text stringlengths 0 288k |
|---|
ک. ش |
رۆژئاوا ـ سوریە |
چوارشه‌ممه, 10 Jan 2018, 20:50 |
شه‌وى ڕابردوو له‌سه‌ر سنورى ڕۆژئاوا و باکورى کوردستان سه‌ربازانى سوپاى تورکیا هاوڵاتییه‌کى عێراقیان کوشت و هاوڵاتییه‌کى دیکه‌شیان بریندار کرد. |
به‌پێى زانیارییه‌کان ئه‌و دوو هاوڵاتیه ویستویانه سنور ده‌رباز بکه‌ن و بچنه تورکیا، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ربازانى سوپاى تورکیا گیراون و ئه‌شکه‌نجه دراون، له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا یه‌کێک له‌و دوو هاوڵاتییه گیانى له‌ده‌ستداوه. |
ئاژانسى هاوار باسى له‌وه کردوه، دواى کوشتن و بریندارکردنى ئه‌و دوو هاوڵاتیه عێراقیه، سوپاى تورکیا هه‌ردووکیانى فڕێداوه‌ته سنورى ڕۆژئاواوه و ئێستا هاوڵاتیه برینداره‌که له سه‌رێکانى تیمار ده‌کرێت. |
ئاژانسى هاوار باسى له‌وه‌ش کردوه، ئه‌و دوو هاوڵاتییه خه‌ڵکى ڕومادى-ن و کۆچبه‌رى ڕۆژئاواى کوردستان بوون |
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى دیاری کرا |
کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى به‌ڕێوه‌چوو تێیدا به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى هه‌ڵبژێردرا. |
ک. ش |
کوردستان |
چوارشه‌ممه, 10 Jan 2018, 17:29 |
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ئه‌نجامدرا و تێیدا به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆکى ڕێکخراوه‌که دیاری‌کرا. |
میدیاکانى نزیک له به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردوه، که به‌رهه‌م ساڵح به ٦٢٧ ده‌نگ واتا به ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره هه‌ڵبژێردراوه بۆ سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى. |
به‌رهه‌م ساڵح ساڵى ١٩٦٠ له شارى سلێمانى له‌دایک بووه، ئه‌و جێگرى دووه‌مى سکرتێرى یه‌کێتى بوو، به‌ڵام چه‌ند ساڵێکه به شێوه‌یه‌کى بێده‌نگ له یه‌کێتى دوورکه‌وتوه‌ته‌وه و ساڵى ڕابردووش هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى دامه‌زراند، به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بکات و... |
دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە؟شاری مەریوان |
رۆژی سێشەمە ۱۹ی بەفرانبار ۱۳۹٦ هەتاوی چالاکێکی مەدەنی بە ناو ” ئیدریس شەریفی” کوڕی عەباس خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارەدا دەسبەسەرکرا |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
چوارشه‌ممه, 10 Jan 2018, 10:31 |
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەرگیراوە رۆژی سێشەمە پاش نیوەڕۆ ئیدریس شەریفی بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان لە شۆێنی کارەکەیدا دەسبەسەر و تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانایارییەک لە مەر شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەر دەستا نیە . |
ئیدریس شەریفی ئەندامی کومیتەی پێداویستی ژیان و کار (معیشت وکار) ناوەندی کەلتوری ڕوونان -ە . |
پاش ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەسبەسەری چالاکانی مەدەنی و سیاسی پەرەی سەندوە و تا ئێستا بە پێی ئامارگەلی kmmk و هەواڵنێریەکانی دیکە پتر لە ۱۷۰۰ کەس دەسبەسەر و لە حەووتوی ڕابردوودا ۳ کەس لە ناو زیندانەکاندا گیانیان لە دەستداوە . |
دەمیرتاش بۆ یەکەم جار بەشداری دانیشتنی دادگاکەی دەبێت |
بڕیاردرا، کە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، بۆ یەکەم جار لە دانیشتنی دادگاکەیدا لە لە دادگای سزای ئەسڵیی باکرکۆ ئامادەبێت |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
چوارشه‌ممه, 10 Jan 2018, 10:18 |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.