text stringlengths 0 288k |
|---|
سەلاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا دا بەندکراوە، بۆ یەکەم جار لە دانیشتنی دادگاکەیدا کە لە ڕۆژی ١٢ی مانگدا لە دادگای سزای ئەسڵیی باکرکۆی ئەستەنبۆل بەرێوەدەچێت، ئامادەدەبێت. |
بەڕێوەبەرانی زیندانی ئەدرینە دوێنێ بە دەمیرتاشیان ڕاگەیاندووە، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی دادگاکەیدا ڕەوانەی ئەستەنبوڵ دەکرێت |
عەبادی: داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژماری بانکیی هەرێم-دا تۆمارنەکراو |
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، ئەو داهاتانەی کە هەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە، لە هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە، دەشڵێت:"داهاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٧دا ٩ ترلیۆن دینار بووە |
کۆماس شەهبازی |
رۆژهەڵاتی ناوەراست |
سێشهممه, 9 Jan 2018, 19:44 |
ئێوارەی ئەمڕۆ، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتاری هەفتانەی خۆی پێشکەشکرد. |
حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاند: ئەو داهاتانەی کە هەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستی کەوتووە، لە هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە. |
دەشڵێت:"داهاتەکانی هەرێم کە لە ساڵی ڕابردوودا لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە ٩ ترلیۆن دینار بووە، بەڵام داهاتی دیکەش هەیە کە ئاشکرا نەکراوە". |
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیشی کردەوە، کە حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەک حزبەکان. |
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا، حەیدەر عەبادی، وتی:"ئەو داهاتانەی کە هەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە، لە حساباتی هەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە". |
هەر لە قسەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، کە جددی نین لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان لە جێبەجێکردنی دەستووردا. |
لەباری پەسەند نەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقیشەوە، عەبادی وتی: هۆکارەکانی پەسەندنەکردنی بودجە جێی باوەڕپێکردن نیین. |
درێژەی گوشارەکان بۆسەر رۆژنامەوانانی کورد لە رۆژهەڵات |
بانگهێشت کردنی ڕۆژنامەوانێکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
سێشهممه, 9 Jan 2018, 12:09 |
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ۱٤ بەفرنباری ۱۳۹٦ هەتاوی ، “دارا مستەوفی ” ڕۆژنامەوان و ڕەخنەگەری سیاسی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی لەو شارەدا بانگهێشت و لێپێچینەوەی لە سەر کرا . |
بە پێی گوتەی کەسانی نەزیک لە “مستەوفی” هۆکاری بانگهێشت کردنی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی نوسراوە لە مەڕ دۆخی کوردستان و پارتگەل و لایەنگەلی ناوخۆی ئێران بوە . |
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و درێژەی ناڕەزاییایەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەژمارێکی زۆر شارۆمەندانی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە تۆمەتگەلی بێبنەما دەسبەسەر و بانگهێشت کراون ، و بە پێی ڕاپۆرتیگەلی گەیشتوو پتر لە ۲۰۰۰ کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەسبەسەر و شوێنی ڕاگرت... |
لە خانەسۆر یادی دوو شەهیدی یەبەشە کرایەوە |
لە شارۆچکەی خانەسۆری سەربە شەنگال بە ئەنجامدانی مەراسیمێک یادی شەهید هەرەکۆل و شەهید فەرهاد کرایەوە، کە شەڕی مەدیباندا شەهید بوبوون. |
ک. ش |
کوردستان |
سێشهممه, 9 Jan 2018, 12:02 |
دوێنێ یادی شەهید هەرەکۆل و شەهید فەرهاد، شەهیدانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، یەبەشە، لە شارۆچکەی خانەسۆر کرایەوە کە لە شەڕی مەدیباندا شەهید بوبوون. |
خدر مەمۆ، باوکی شەهید فەرهاد لە مەراسیمەکەدا قسەیکردو وتی: ئێمە بە شەهیدەکانمانەوە سەربەرزین، ئەو شەهیدانە بۆ بەرگری لە خاک و شەرەفی وڵاتەکەمان شەهید بوون، هەرگیز شەهیدەکانمان لە بیر ناکەین، ئەوان هەمیشە لە دڵ و مێشکماندا دەژین، شەهید فەرهاد و شەهید هەرەکۆل هەڤاڵی یەکتر بوون، کە لە شەڕی مەدیباندا شەهیدبوون. |
پاشان ڤیان هەبابی، فەرماندەیەکی یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە قسەیکردو وتی: شەهید فەرهاد و شەهید هەرەکۆل لە سەر خاکیان شەهیدبوون، پێویستە وەک کۆمەڵگای ئێزدی خوشحاڵ بین کە ئەمڕۆ گەنجەکانمان بەرگری لە خاکمان دەکەن، پێویستە ببینە درێژەپێدەری شەهیدان، شەهید فەرهاد و شەهید هەرەکۆل نە یەکەمین شەهیدەکانی ئەم ڕێبازەن و نەک د... |
لە کۆتاییدا ڕەشۆ خدر، برای شەهید فەرهاد بۆ ڕۆژنیوز قسەیکردو، وتی: تا ئەو کاتەی مابین شەهیدان لە دڵماندا دەژین، سەرەخۆشی لە هەموو خانەوادەکانی شەهیدان دەکەم و دەڵێم کە شەهیدان شەرەفی نیشتمانن. |
مەراسیمەکە بە وتنەوەی شەهیدان نامرن و بێ سەرۆک ژیان نابێت کۆتایی پێهات. |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.