text
stringlengths
0
288k
 
لە ٦٩ گوندی سەربە ئامەد قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا
لە ٦٩ گوندی سەربە دو شارۆچکەی ئامەدی باکوری کوردستان بە مەبەستی ڕێخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
کۆماس شەهبازی
کوردستان
سێشه‌ممه‌, 9 Jan 2018, 10:43
 
ئەمڕۆ حکومەتی ئاکەپە لە ٦٩ گوندی سەربە دوو شارۆچکەی لیجە و پاسووری ئامەد قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
حکومەتی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هۆشداری داوە، کە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە بۆ ماوەیەیکی نادیار هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لەو ٦٩ گوندە قەدەغە دەبێت.
کەجەکە ناوی بکەرانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس-ی ئاشکراکرد
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ڕایگەیاند، کە بە بەدیلگرتنی بەڕێوەبەرانی میتی تورک دۆسییەی تیرۆری پاریس ڕوونکرایەوە و تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە، هەروەها ناوی پیلان داڕێژەرانی تیرۆرەکەشی ئاشکراکرد.
کۆماس شەهبازی
کوردستان
دووشه‌ممه‌, 8 Jan 2018, 17:20
ئەمڕۆ کۆنسەی بەڕێوبەرایەتیی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد، عومەر گونەی لە زیندانی پاریسدا کوژراوە بۆ ئەوەی قسە نەکات، تیرۆری پاریس لە ژێر چاودێریی سەباحەدین ئاسال کراوەو ئەردۆغان فەرمانی کۆمەڵەکوژییەکەی داوە.
کەجەکە ڕایگەیاند: بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بەڵێنی دابوو تۆڵەی تیرۆری پاریس بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی پلانسازانی تیرۆرەکە خۆیان شاردووەتەوە، بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دوو بەڕێوەبەری پلەبەرزی میتی بەدیلگرت و نهێنییەکانی ئەو کۆمەڵکوژییەی ئاشکراکرد، ئەردۆغان فەرمانی ئەو تیرۆرەی داوە بە هاکان فیدان و ئەویش بە یا...
کەجەکە لە بەشێکی دیکەدا ڕایگەیاند: پەکەکە لە مێژوویدا سەلماندوویەتی کە هیچ تاوانێک بێ سزا ناهێڵێتەوە، سزادانی ئەسات ئۆکتای یڵدرم، ئەشکەنجەگەری زیندانی ئامەد و شاهین دۆنمەز و یڵدرم مەرکیت کە بە زۆرەملی دانپێدانانیان لە زیندانییەکان وەردەگرت، لەو نموونانەن.
کەجەکە هەروەها ڕایگەیاندووە: سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەردۆغان وتی، کە پشتگیریی تێکۆشانی دژی تیرۆر دەکات، پێمان وایە ئەو قسەیە دوور لە ڕاستی و دووڕوویانەیە و پشتگیرییەکە بۆ تیرۆریزمی دەوڵەتییە، ئەگینا چۆن لە ناوەندی فەرەنسا ڕێگادەدەن بە میت کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات.
ئاشکراشی کرد: دادگای فەرەنسا بەڵگەی زۆر بەهێزی لە دەستدایە کە دەیسلمێنن ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن میتەوە ئەنجام دراوە، بەڵام داخستنی دۆسییەکە بە هۆی پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەکانیانەوەیە بە تورکیاوە، پەردە لە سەر ڕەفتارێکی قێزەون لادەبات، داخستنی ئەو کەیسە بێرێزییەکی گەورەیە بۆ گەلی فەرەنسا کە ئاڵاهەڵگری دادگەرین، پێویس...
راشگەیەندرا: دانپێدانانەکانی بەڕێوەبەرە بەدیلگیراوەکانی میت ئاشکرای دەکەن، کە سەباحەدین ئاسال پێش تیرۆری مانگی ساڵی ٢٠١٣ بەشداری چاوپێکەوتنەکان بە ڕێبەری پەکەکە لە ئیمرالی بووە، بە کۆمەڵکوژی پاریس بە هەمووان سەلمێندرا کە حکومەتی تورک نایەوێت پرسی کورد چارەسەربکرێت، ئاشکرابوو کە بانگەشەی چارەسەرکردنی پرسی کورد لەلایەن ئ...
کەجەکە لە بەشێکی دیکەدا ڕایدەگەیەنێت: لە پاش کۆمەڵکوژیی پاریسەوە بۆ ئێستا سیاسەتە قێزەونەکانی ئاکەپە بۆ تیرۆرکردنی بەڕێوەبەرانی پەکەکە بەردەوامە، هەر دوو بەڕێوەبەری بەدیلگیراوی میت دانیان بەوە دا نا، کە پیلانی تیرۆرکردنی بەڕێوەبەرانی پەکەکەیان بە دەستەوە بووە بە مەبەستی لاوازکردنی ورە و ئیرادەی گەلی کورد، بەڵام پیلانی ...
کەجەکە هەروەها بانگەوازیی حکومەتی فەرەنسای کردووەو ڕایگەیاندووە: تیرۆری پاریس پێدەنێتە شەشەمین ساڵییەوە، لە دەستپێکی ساڵی شەشەم دا بانگەوازیی حکومەتی فەرەنسا دەکەین، کە بە بەتاڵکردنەوە داخستنی کەیسی تیرۆرەکە مێژووی دادخوازیی فەرەنسا پیس دەکات، ئەردۆغان و دەسەڵاتداریی ئاکەپە بە ئەنجامدانی تیرۆری پاریس دژی گەلی فەرەنسا ت...
لە کۆتاییدا کەجەکە ڕایگەیاندووە: بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دەسەڵاتداریی ئاکەپە و حکومەتی فەرەنسا بە بەرپرسی ئەو کۆمەکوژییە دەزانێت، گرنگ نییە چەند ساڵی دیکە بە سەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تێپەڕدەبێت، تۆڵەکرندەوەی و لێپرسینەوەکانی ئێمە بەردەوامییان دەبێت، کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکر...
 
تورکیا ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر سیدەکانی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر بە بەردەوامیی سنووری سیدەکان-یان بۆردوومان کرد.
کۆماس شەهبازی
کوردستان
دووشه‌ممه‌, 8 Jan 2018, 17:18
 
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ بۆردوومانکردنی گوندی پیربلا-ی شارۆچکەی زاخۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی دەڤەری برادۆست-یان بۆردوومان کرد.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، بە ڕۆژنیوزی وت: سەرەتا فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بە ئاسمانی ناوچەی کەوەرت و بەنێ و گوندی بەرمیزە-ی سەر بە سیدەکان-دا سوڕایەوە، دواتر لە کاتژمێر ١:١٠ خولەک دوو فڕۆکەی جەنگیی دەستیان بە بۆردوومان کرد.
ئیحسان چەلەبی، وتیشی: بۆردوومانەکە هەتا کاتژمێر ٣:٢٥ خولەک بەردەوامیی هەبوو.
لەبارەی زیانەکانیشەوە، بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان وتی: ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ١:١٠ خولەک تورکیا لە ڕیگای فڕۆکە جەنگییەکانییەوە گوندی پربیلا-ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆی پارێزگای دهۆکی بۆردوومان کرد.