text
stringlengths
0
288k
بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی هەدەپەدا یەک ملیۆن بانگهێشتنامە ئامادەک
بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەدا، یەک ملیۆن بانگهێشتنامە ئامادەکراوە و وابڕیارە بنێردرێن بۆ سەرتاسەری جیهان
ک. ش
کوردستان
دووشه‌ممه‌, 15 Jan 2018, 17:33
 
ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبەردنی کۆنگرەی گەورەی هەدەپە بەردەوامە، کە بڕیارە لە ڕۆژی ١١ی مانگی داهاتوودا لە یارگەی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، بۆ بەشداربوون لەو کۆنگرەیەدا یەک ملیۆن بانگهێشتنامە ئامادەکراوە.
بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سێیەمین کۆنگرەی گەورەی هەدەپە، تا ئێستا لە هەشت ناوچەی جیاوازدا زیاتر لە ١٠٠ کۆنفرانس ئەنجامدراوە.
ڕاگەیەندراوە، کە ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی ئەو کۆنگرە گەورەیە لە دەرەوەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەوڕاست بانگهێشت کراون.
ئەو بانگهێشتنامانە لە ئەفریقای باشورەوە تا ڤەنزوێلا و کوبا دەنێردرێن.
 
دەوڵەتی تورک ١٨ کەسی دەستگیرکرد
ە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی تورک لە شاری ئامەد-ی باکوری کوردستان ١٨ کەس دەستگیرکران.
ک. ش
کوردستان
دووشه‌ممه‌, 15 Jan 2018, 17:31
 
ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی تورکیا لە دژی ئیرادەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ١٨ هاوڵاتی لە شاری ئامەد-ی باکوری کوردستان دەستگیرکران و ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد کران.
دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانە بە بڕیاری داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی ئامەد بووە، بەهۆی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاک بوون.
کوژرانی ١١ سەربازی تورک لە گردی کۆردینەی چەلێ
لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگەدا لە چەلێی سەر بە جولەمێرگی باکوری کوردستان، ١١ سەربازی تورک کوژران.
کۆماس شەهبازی
کوردستان
دووشه‌ممه‌, 15 Jan 2018, 17:30
 
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمیدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا کوژرانی ١١ سەربازی تورکی لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا ئاشکراکرد.
هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٢ی مانگ کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لەسەر گردی کۆردینەی سەر بە چەلێی جولەمێرگ، چالاکییەک لە دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.
لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی، دیسانەوە لەسەر گردی کۆردینە چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا لە لایەن گەریلاکانمانەوە، لەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی تورک کوژران و پێنج پێگەشیان بەتەواوی تێکشکێندرا.
کۆڵبەرێک لەسەر بەرزاییەکان کەوتەخوارەوە و برینداربوو