text stringlengths 0 288k |
|---|
کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی بەدواکەوتنی هێزە سەربازییەکانی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لەسەر تاشەبەردێک کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو. |
ک. ش |
کوردستان |
دووشهممه, 15 Jan 2018, 10:26 |
هۆی کەوتنە خوارەوەی ئەم کۆڵبەرە پەیوەستە بە دژواری رێگای هاتو چۆی کۆڵبەرانەوە و بە دابەزینی پلەی گەرمی و بارینی بەرف و خزبونی رێگاکان ئەم کۆڵبەرە دەکەوێتە خوارەوە و بە توندی بریندار دەبێت، ناوبراو ئێستە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە. |
جێگای ئاماژەیە کە سروشت و مینی چێنراو و بۆسە و تەقەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی لەمپەری دەرهێنانی نان و هۆکاری ئەستاندنی گیانی کۆڵبەران و کاسبکارانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان . |
بەشداریی گەنجانی ئێزدی بۆ ڕیزەکانی ئاسایشی شەنگال بەردەوامە.. |
ەشداریی گەنجانی ئێزدی بۆناو هێزەکانی ئاسایشی شەنگال بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ٤٦ گەنجی دیکەی ئێزدی بەشداریی ڕیزەکانی ئاسایشی شەنگال بوون. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
یهكشهممه, 14 Jan 2018, 21:30 |
ەمڕۆ، بە مەراسیمێک، ٤٦ ئەندامی نوێ، دوای کۆتاییهێنان بە خولێکی پەروەردەیی بەناوی خولی شەهید ئۆرهان لە ئەکادیمیای شەنگال، بەشداری هێزەکانی ئاسایشی شەنگال بوون. |
لە مەراسیمەکەدا، قەهات خەلیل، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی شەنگال، وتارێکی بەناوی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی ئێزیدخانەوە پێشکەشکرد و وتی:"گەلی ئێمە هەموویان دەزانن کە تەنها ڕێگایەک لەبەردەم ئێمەدا هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە خۆمان خۆمان بەڕێوەببەین، بۆ ئەوەی ڕێگری لە فەرمانەکان بکەین". |
وتیشی:"پێویستە ئێمە بەشدارییمان بۆ کاروبارەکانی ڕێکخستن و ئەمنیی زیاتر بکەین، بتوانین خاوەن دەربکەوین لە ئێزیدخان، بۆ ئەوەی لە وڵاتێکدا ئازاددا بژین، پێویستمان بە خۆپەروەردەکردن و خۆ بەهێزکردنە". |
هەر لە وتارەکەیدا، قەهات خەلیل، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی شەنگال، وتیشی:"جێی خۆشحاڵییە بۆ ئێمە کە هەموو پێکەوە کۆتاییهاتنی خولی ئاسایش پیرۆز دەکەین، لەسەر ئەو بنەمایەش سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم و پێیان دەڵێم، ئەو ئەرکە بەنرخەتان پیرۆزبێت". |
دوای وتارەکەی جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی شەنگال، ئاهەنگێک سازکرا و دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی ئێزیدخان" وترانەوە. |
سزاێ زیندان بەسەر هونەرمەندێکی رۆژهەڵاتی |
لە بڕواری ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ی هەتاوی هونەرمەند میلی بەناوی پەیمان میرزادە دانیشتوی گوندی گونکچین سەربە شارستانی ورمێ لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. |
کۆماس شەهبازی |
کوردستان |
یهكشهممه, 14 Jan 2018, 15:39 |
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت :لە دوای ۲ حەوتو دەستبەسەری لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی شار ورمێ لقی ۳ ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی خوێندنی ستران و سرودی شۆڕشگێڕی کوردی و پڕوپاگەندا دژی نیزامی ئیسلامی ، پەیمان میرزادەی بە ٦ مانگ زیندان سزا داوە . |
ناوبراو لە بەندی ۳ی زیندانی ورمێ زیندانی کراوە و بەرپرسانی زیندان وێڕای داخوزی پەیمان میرزادە لە هەناردەکردنی بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی خۆ دەبوێرن. |
هونەرمەندان و نوسەران و ڕۆژنامەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمو چالاکێیکی ئەدەبی و هونەرییان لە زەوت دەکرێت و بە هەزاران بەرهەمی هونەری دەستی بەسەرڕاگیراوە و خاوەن قەڵەم و ئەندێشە یان ڕاونراوە یان لە زیندان ئاخێنراون و ئیزنی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە لایەن سازمان تەبلیغاتی ئیسلامییەوە لێ زەوت کراوە و دەکرێت . |
جڤاکی ئیسلامیی کوردستان: هەڵدانەوەی گۆڕی گەریلاکانی شەرمەزارکرد |
جڤاکی ئیسلامیی کوردستان، سەبارەت بە هەڵدانەوەی گۆڕی شەهیدان لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کردەوەیەی شەرمەزارکرد. |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.