text
stringlengths
0
288k
ک. ش
کوردستان
یه‌كشه‌ممه‌, 14 Jan 2018, 15:35
 
ئەمڕۆ جڤاکی ئیسلامی کوردستان، لە بەیاننەمەیەکدا ڕایگەیاند، کە هێرشی حکومەتی ئاکەپە بۆ سەر گۆڕی شەهیدان لە مەزرگەکانی گارزان و گمگم کردەوەیەکە کە لە سەردەمی جاهلییەتدا ماوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەردۆغان و دەوروبەرییەکانی جیهانی ئیسلامییان کردووەتە دەریاچەی خوێن، ئەوان لە داعشیش مەترسیدارترن، تا ئەو ئاستەی کە هێرش دەکەنە سەر مرۆڤی مردوو، ئەوەی ئەردۆغان و دەوروبەرییەکانی ئەنجامی دەدەن، ئەبو جەهل، نەمرود، فیرعەون و کافرەکانیش نایکەن.
هەروەها هاتووە: بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو کردەوەیەدا بەواتای پشتگیریکردنییەتی، ئەوانەی لە بەرامبەری ئەو تاوانەدا بێدەنگ دەمێننەوە دەبێت گومان لە ئسیلامی بوونیان و باوەڕیان بە اللە بکرێت.
لە کۆتاییشدا جڤاکی ئیسلامیی کوردستان بانگەوازیی خەڵکی کردووە، کە لە هەر شوێنێک زوڵم و ستەم هەبێت دەبێت دژی تێکۆشان ئەنجام بدرێت، خوا تێکۆشان لە دژی ئەو ستەمکارانەی بە نسیبی ئێوە کردووە، ڕاگەیەندراوەکە بە نووسینی دروشمی "دۆزەخ بۆ ستەمکاران" کۆتایی پێهاتووە.
هێرشی داعش بۆ سەر شارۆچکەی مەخمور
چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر بەزگەیەکی شارۆچکەی مەخمور و کوژراو و بریندار هەیە
ک. ش
کوردستان
یه‌كشه‌ممه‌, 14 Jan 2018, 13:44
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدراڵیی لە شارۆچکەی مەخمور-ی سەر بە شاری موسڵ، کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر بازگەی قۆشنە، کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی مەخمور و شارەدێی باقرت.
سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە"داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقیەنوەیەکی خۆکوکوژیی لە بازگەکە کردووە و دواتر دەستی بە شەر کردووە".
ڕاشیگەیاند: کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەیە و هێزێکی زۆری سوپای عیراق بەرەو بازگەکە ڕۆیشتوون.
بازگەی گوندی قۆشنە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچکەی مەخمور دوورە.
لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێزە کوردییەکان مەخموریان چۆڵکرد و شارۆچکەکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی عێراق.
کوژرانی گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا لە رۆژهەڵات
تەرمی بێ گیانی گەنجێک بە ناوی “سارۆ قارەمانی ” ڕۆژی ۲۲ ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە .
کۆماس شەهبازی
کوردستان
یه‌كشه‌ممه‌, 14 Jan 2018, 13:40
 هەواڵەکەدا هاتوە لە دوای ۱۲ ڕۆژ بێسەروشوێنی سارۆ قارەمانی کە هاوکات بوە لە گەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم ئێران ، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە باوکی سارۆ قارەمانی بانگهێشت دەکرێت و پێی ڕادەگەێنن کە کوڕەکەی بە فیشەک لە ناو خۆپیشاندانەکاندا کوژراوە و داواى لێدەکەن زۆر بە نهێنی تەرمی سارۆ قارە...
ئەمەش دەریدەخات سارۆ قارەمانی لە ژێر ئەشکەنجەی هیزەکانی ئیتلاعات و دژە شۆڕشدا گیانی لە دەست داوە .
“ئەم ڕاپۆرتە تەواو زانیارییەکانی پێویستی تێدا نیە ، چاوەڕوانی زانیاری زیاتربن
یوسف محه‌مه‌د کرایه‌ سه‌رۆکى لیستى نیشتیمان
یوسف محه‌مه‌د کرایه‌ سه‌رۆکى لیستى نیشتیمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ لیستێکى هاوبه‌شى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى-یه‌.
ک. ش
کوردستان